riklam

كازمی: ئازاری هەڵەبجە لە دڵماندا هەڵدەگرین

جینۆساید‌‌ 01:12 PM - 2021-03-16
.

.

لە یادی 33 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەڵەبجە بەڵگە و قوربانییەكی گرانبەهایە كە گەلی كورد بۆ ئازادی و رزگاربوون لە سەرۆكێكی زۆردار داویەتی.

وتیشی:  ئەمڕۆ پێكەوە یادی 33 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەینەوە ئەو تاوانەی كە هەزاران قوربانی لێكەوتەوە و بووە وەرچەرخانێكی بە ئازار لە مێژووی خەباتی گەلەكەمان لە دژی زوڵم و زۆرداری و دیكتاتۆرییەت، كە بەردەوامی تاڵی ئەم كارەساتە تا ئەمڕۆ، پێمان دەڵێت كە چەكی كیمیاوی ئەتوانێت چەند وێرانكەربێت كە دەكەوێتە دەستی زۆردارێك لە زۆردارەكانی سەر زەوی، پێشمان دەڵێت رژێمی دیكتاتۆری دەتوانێت چیبكات لە دژی خەڵكەكەی بۆ مانەوەی خۆی.

راشیگەیاند:  هەڵەبجە بەڵگە و قوربانییەكی گرانبەهایە كە گەلی كورد داویەتی، وەك چۆن هەموو گەلانی عیراق قوربانییندا بۆ رزگاربوون لە سەرۆكێكی زۆردار كە گەندەڵی و شەڕوكوشتاری خوێناوی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ ئێمە ئازاری قوربانیانی هەڵەبجە لە دڵماندا هەڵدەگرین، بەڵام ئازیزان ئەم ئازارە بیرماندەخاتەوە كە نرخی ئازادی و بەهای رزگاریی و گەیشتنی عیراق بە دیموكراسی قوربانی دەوێت.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket