}

له‌سلێمانیه‌وه‌ دووه‌می رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو

تەکنەلۆجیا 09:40 PM - 2020-12-27

.

خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ كێبڕكێیه‌كی زانستی زانكۆكانی جیهاندا توانی دووه‌می رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت.

د. ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رایگه‌یاند، پیرۆزبایی له‌ زانكۆكه‌م ده‌كه‌م ، كه‌ توانی ده‌سكه‌وتێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستبهێنێت و بچێته‌ پێشبڕكێی زانكۆكانی جیهان دوای هێنانی پله‌ی دووه‌م له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ زانكوی سه‌لاحه‌دین، ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ له‌ پێشبڕكیی كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی هواوی زانكۆمان به‌ ده‌ستی هێناوه‌، پیرۆزه‌ دووباره‌ سه‌رمان به‌رزه‌ به‌ خوێندكاران و مامۆستایانی كۆلێژی ئینفورماتك .

وتیشی: خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌پێشبركێی كۆمپانیای هواوی جیهانی كه‌ له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێكخرابوو، پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستده‌هێناو به‌نوێنه‌رایه‌تی تیمی عیراق بۆ به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێی جیهانی Huawei ICT كه‌ بڕیاره‌ ساڵی ئاینده‌ به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ستنیشانكرا.

جێی ئاماژه‌یه‌، رۆژی 26-12-2020 پێشبڕكێی كۆمپانیای هواوی جیهانی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌به‌شداری 13 تیم له‌ 11 وڵات به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا بۆ ماوه‌ی 7 سه‌عات و له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئۆنلایندا خوێندكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی (بیلال محه‌مه‌د حامد ) له‌به‌شی نیتوركین  له‌كۆلێجی ته‌كنیكی ئینفورماتك  پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستده‌هێناو هه‌ڵبژێردرا بۆ نوێنه‌رایه‌تی تیمی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ دوو خوێندكاری دیكه‌ له‌زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین و موسڵ، به‌و ئه‌نجامه‌ش تیمی عێراق سه‌ركه‌وت، بۆ به‌شداریكردن له‌پێشبڕكێیه‌كی جیهانی وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ی زانستی نێوده‌وڵه‌تیه‌ بۆ زانكۆی ناوبراو به‌تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌گشتی.


PUKmedia راگه‌یاندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket