riklam

نەخشەبەردێكی دەگمەن لە دهۆك دەدۆزرێتەوە

شوێنەوار‌‌ 12:10 PM - 2020-12-21
.

.

پەیكەرێكی تەمەن سێ هەزار ساڵە لە سنووری دهۆك دۆزرایەوە و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆك-یش رایدەگەیەنێت، نەخشەبەردێكی دەگمەنی شوێنەواریان دۆزیوەتەوە كە مێژووەكەی بۆ هەزارەی یەكەمی پێش زاین دەگەڕێتەوە و یەكێكە لە پارچە شوێنەوارییەكانی سەردەمی زەردەشتییەكان.

ئەمڕۆ دوو شەممە 21-12-2020 حەسەن ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگای دهۆك بە PUKmedia ی راگەیاند: نەخشەبەردێكی دەگمەنی شوێنەواری نەخشدار لە نزیك گوندی گەرماڤای قەزای سیمێل دۆزراوەتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ پێش زاین و یەكەمینجارە نەخشەبەردێكی لەمجۆرە دەدۆزرێتەوە.

وتیشی: ئەو شوێنەوارەی دۆزراوەتەوە پێدەچێت وێنەی رەبەنێك یان پادشایەك یان كاهینێكی زەردەشتی بێت، بەرزی نەخشەبەردەكە مەترێك و 9 سم و پانییەكەی 54 سم و تیرەكەشی 45 سانتیمەترە و تاوەكو ئێستا نەخشە بەردێكی لەم شێوەیە لە جیهاندا نەدۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگای دهۆك راشیگەیاند: پێشتر چەند شوێنەوارێكی دیكەی زەردەشتییەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك دۆزراونەتەوە كە پاشماوەی زەردەشتییەكان بوون و شێوازی دروستكردن و جلوبەرگی ئەم نەخشەبەردە جێگای سەرنجە. 

دەشڵێت: مێژووی ئەو نەخشەبەردە بۆ هەزارەی یەكەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر و دۆزینەوەی شوێنەواری دیكە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری پارێزگای دهۆك لەگەڵ ژمارەیەك لە زانكۆكانی جیهان پەیوەندی هەیە.

PUKmedia ژینەر محەمەد

35.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket