ئەو سێ كەسەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی 2020 وەردەگرن
تەکنەلۆجیا 10:52 PM - 2020-10-05
.
هارفی جای ئەڵتەر و چارلز رایس كە دوو هاووڵاتی ئەمریكین لەگەڵ مایكل هیوتونی بەریتانی خەڵاتی نۆبڵیان لەبواری پزیشكی بۆ ساڵی 2020 بەدەستهێنا، لەپای ئەو رۆڵەی كە هەیانبوو لە دۆزینەوەی (ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر لەجۆری C) و بەشداری كاریگەرییان لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشییە كە بەرۆكی هەموو جیهانی گرتووەو سەرجەم دانیشتوانی تووشی گرفت كردووە كە جگەر تووشی گرمۆڵەبوون و شێرپەنجە دەكات.
پێدانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بۆ ساڵی 2020 لەكاتێكدایە كە هەموو دانیشتوانی جیهان رووبەڕووی پەتایەكی تر بۆتەوە بەهۆی كۆڤید19 و جیهان لەچاوەڕوانی ئەوەدایە پێكوتەیەك بۆ پەتاكە بدۆزرێتەوە و خەڵك لەو ڤایرۆسە كوشندەیە رزگار بكات.
لەبارەی خەڵاتەكەوە، كۆمەڵەی نۆبڵ لەپەیمانگای كارۆلینسكا لە سوید رایگەیاند: بەهای خەڵاتەكە دەكاتە 10 ملیۆن كرۆنی سویدی واتە (1.1 ملیۆن دۆلار)، پێشتریش كار بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسەكانی جۆری (A و B)ی هەوكردنی جگەر كرابوون، لە ئێستادا دۆزینەوەی جۆرە ڤایرۆسی C هەوكردنی جگەر رێگەخۆشكەر دەبێت بۆ دۆزینەوەی سەرجەم ئەو ڤایرۆسانەی جگەر تووشی هەوكردنی درێژخایەن دەكات و كە دەكرێت لەڕێگەیەوە پشكنین بۆ خوێن بكرێت و ئەو دەرمانانە گەشەیان پێبدرێت كە دەبنە مایەی رزگاركردنی ژیانی خەڵك.
لەكۆتایی هەفتاكانیشدا، هارفی ئەڵتەر گەیشتە ئەو بڕوایەی كە لەڕێگەی گواستنەوەی خوێنەوە جگەر تووشی هەوكردنێكی نادیار ببێتەوە، بەڵام حاڵەتەكەی بەنەخۆشی هەوكردنی جگەر لەجۆری (A و B) یەوە نەبەستەوە، ئەمەش رۆڵی كاریگەری هەبوو لە رێگریكردن لەهەوكردنی جگەر و تا ئاستی بنبڕكردنی.
خەڵاتی نۆبڵ یەكەمین خەڵات بوو لەكاتی خۆیدا راگەیەنرا، بەدوای ئەویشدا لە ساڵی 1901 ەوە خەڵاتەكانی نۆبڵ بۆ بوارەكانی زانست و ئاشتی و ئاداب و ئابووری بەسەر براوەكاندا دابەش دەكرێت.
وا بڕیاریشە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا رابگەیەنرێت، دوای ئەویش رۆژی چوارشەممە، خەڵاتی نۆبڵ بۆ كیمیا، رۆژی پێنجشەممە، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاداب، رۆژی هەینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی لە ئۆسلۆ رابگەیەنرێت، رۆژی دووشەممەی دواتر، كۆتایی بە وەرزی دابەشكردنی خەڵاتەكان دەهێنرێت و كۆتا خەڵات بۆ بواری ئابووری دابەش دەكرێت.
PUKmedia ئاژانسەكان
هەواڵی زیاتر
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەكێتی پشتیوانيی لەسەربەخۆیی رێكخراوەكان دەكات
02:00 PM - 2026-07-23 -
38 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هیوا باڕۆیی تێپەڕدەبێت
12:14 PM - 2026-07-23 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
10:29 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
09:16 AM - 2026-07-23
ئەمانەش ببینە
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
10:19 AM - 2026-07-23
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
08:15 PM - 2026-07-22
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
05:17 PM - 2026-07-22
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
02:19 PM - 2026-07-22
زۆرترین خوێنراو
-
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
جیهان 10:19 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
کوردستان 09:16 AM - 2026-07-23 -
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
کوردستان 08:15 PM - 2026-07-22 -
مەکتەبی سکرتارییەت: هەڤاڵ مەجید سەلیم قاڵبووەیەکی سەنگینی شۆڕشی نوێیە
کوردستان 07:56 PM - 2026-07-22 -
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
کوردستان 05:17 PM - 2026-07-22 -
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات
کوردستان 04:11 PM - 2026-07-22 -
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
عیراق 02:19 PM - 2026-07-22 -
دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێ بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە راگەیەندرا
کوردستان 12:15 PM - 2026-07-22





.png)

دابەزێنە

