riklam

گه‌نجێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی 113 هه‌زار داتا ده‌كاته‌ گۆگڵه‌وه‌

تەکنەلۆجیا 02:25 PM - 2020-08-21
.

.

بۆكان حه‌سه‌ن گه‌نجێكی به‌ توانای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌، كه‌ توانیوێتی 113 هه‌زار داتا له‌ پرۆگرامه‌كانی وه‌رگێڕانی گۆگڵ جێگیربكات.

هه‌رله‌باره‌ی ئه‌و كاره‌یه‌وه‌ بۆكان حه‌سه‌ن PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: پاش ماندووبونێكی زۆر ئه‌مڕۆ توانیوێتی زمانی (كوردی ناوه‌ند) له‌ وه‌رگێڕانی گۆگڵ جێگیر بكات.
وتیشی: پێویسته‌ سوپاسی هه‌ندێ كه‌س بكه‌م كه‌ پاڵپشتی زمانی كوردیان كردووه‌، له‌ ڕابردوودا بۆ وه‌رگێڕی مایكرۆسۆفت و هاوشانی ئێمه‌ هه‌وڵیان داوه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ ئاستی جیهانیدا پله‌ی یه‌كه‌مم هه‌یه‌ له‌ ڕیزبه‌ندی گۆگڵ "كراودسۆرس" بۆئه‌وه‌ش گۆگڵ بانگهێشتی ره‌سمی كردم له‌ كۆتایی مانگی 12 ئه‌مساڵدا، به‌ڵام به‌ هۆی فایرۆسی كۆرۆنا گه‌شته‌كه‌م هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و خرایه‌ كاتێكی تره‌وه‌، ئاشكراشیكرد گۆگڵ بڕوانامه‌ی سوپاس گوزاری بۆ ناردوم بۆ هه‌رێمی كوردستان و تائێستاش سێ بڕوانامه‌م هه‌یه‌، هه‌روه‌ها وتی: پێشتریش كارم بۆ چه‌سپاندنی زمانی كوردی كردووه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی گۆگڵ و له‌ 31-5-2019 زمانی كوردی ناوه‌ندیم زیاد كرد بۆ گۆگڵ كراودسۆرسكه‌ كه‌ ئه‌پلیكه‌یشنی گۆگڵه‌ و داتاكانی زمانی كوردی ناوه‌ندی له‌وێوه‌ پێده‌درێت .

ئاماژه‌یی به‌وه‌شدا، تایبه‌ت له‌ گۆگڵ كارم كردووه‌ دواتر مایكرۆسۆفت بۆیه‌ش به‌ هاوكاری چه‌ندین خۆبه‌خش توانیومه‌ به‌ ته‌نها خۆم 113 هه‌زار داتا بۆ گۆگڵ داخڵ بكه‌م، وتیشی: له‌ ئێستادا وه‌ك كارمه‌ندێك له‌یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت كارده‌كه‌م له‌ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ زمانی ئینگلیزیشم ته‌واو كردووه‌ له‌ ساڵی 2014.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/ شاره‌زوور

5454544151.jpg

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket