riklam

دانیمارك.. خولی گه‌شه‌پێدانی ھوشیاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت

تاراوگە‌‌ 03:00 PM - 2020-06-13
.

.

به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕوناكبیری ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارك له‌ ڕێگای ڤیدیۆ سكایپه‌وه‌ و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌كادیمیای پێگه‌یاندنی كادیراندا به‌رده‌وامی ده‌دات له‌به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌ .

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئێواره‌ی ڕۆژی ھه‌ینی ١٢ ⁄ ٦ ⁄ ٢٠٢٠  له‌لایه‌ن ( فه‌ھمی بورھان ) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوه‌ پیشه‌ییه‌كانی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان  باسێكی گرنگی ده‌رباره‌ی ( پێداویستیه‌كانی ھێزێكی مۆدێرن له‌ ململانێكانی ئه‌مڕۆدا ، یه‌كێتی وه‌ك نموونه‌) پێش كه‌ش كرد.

سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن وشیار جه‌لال ده‌ربه‌ندی لێپرسراوی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ دانیمارك ده‌ستخۆشی له‌ ھه‌ڤاڵانی به‌شداربووانی ئه‌م خوله‌ كردو سوپاسی ھه‌ڤاڵ فه‌ھمی بورھانی كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌.

كه‌ دیاره‌ به‌ڕێزیان له‌ درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی كرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ھێزی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو كه‌ بتوانێ له‌گه‌ڵ دونیای ئه‌مڕۆدا سه‌ركه‌وتووبێ وه‌ له‌ كێشه‌و ململانێكاندا براوه‌بێت ده‌بێت خاوه‌نی كادیر و ئه‌ندامی به‌توانا وه‌ په‌روه‌رده‌ی ڕاست و دروستكرابێت و بتوانێت به‌ شێوازێكی ته‌ندروست ئاراسته‌یان بكات و ببنه‌ بنه‌ماو پایه‌كانی ئه‌و ھێزه‌ و له‌وێوه‌ ته‌واوی داخوازیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بگه‌یه‌ننه‌ سه‌ركردایه‌تی بۆ دانانی بڕیاری به‌جێ، كه‌دیاره‌ نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌ كادیرانه‌ش له‌ناو ھێزێكی وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان زۆره‌ و له‌ دوای كۆنگره‌ی چواره‌میشه‌وه‌ كاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌كرێت ، ئه‌مانه‌و چه‌ندین بڕگه‌و بابه‌تی تر بوونه‌ ته‌وه‌ری گفتوگۆی ھه‌ڤاڵ (فه‌ھمی بورھان) له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و كادیرانی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ دانیمارك.

دواتر له‌لایه‌ن به‌شداربووانی خوله‌كه‌وه‌ چه‌ندین پرسیار و ڕاو بۆچوون ئاراسته‌ كرا، و لایه‌ن به‌ڕێز (فه‌ھمی بورھان)ه‌وه‌  به‌ووردی وه‌ڵام درایه‌وه‌ و وه‌ سیمیناره‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی ھات.

PUKmedia راگه‌یاندنی ناوه‌ندی دانیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket