riklam

رۆبۆت و رۆژنامه‌گه‌ری

تەکنەلۆجیا 07:09 PM - 2020-06-11
.

.

ئه‌و ڕۆبۆته‌ هه‌ست ناسكه‌، بابه‌تێكی نووسیوه‌ له‌ سه‌ر ستیڤن جۆبس، دامه‌زرێنه‌ری ئاپڵ.

ئه‌و نوسینه‌ش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ترسی خسته‌وه‌ته‌ ناو دڵی پسپۆڕان له‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ جوان نوسراوه‌ له‌ئاستێكی رۆژنامه‌نووسێكی به‌ئه‌زمون دایه‌.

ته‌كنه‌لۆجیا له‌ئه‌مڕۆدا رۆچوه‌ته‌ ناو هه‌موو جومگه‌كانی ژیانه‌وه‌و چۆن ئه‌مڕۆ پیشه‌ی تایپێست خه‌ریكه‌ نامێنێت، وابڕوات ماوه‌یه‌كی تر هه‌واڵسازیش بوونی نامێنێت و رۆبۆت جێیان ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ دونیای ته‌كنۆلۆجیا دوو جۆر له‌ عه‌قڵی ده‌ستكرد هه‌یه‌، عه‌قڵی ده‌ستكردی بێهێز، واتا هێزی بیركردنه‌وه‌ی نیه‌، چونكه‌ داتابه‌یسه‌كه‌ی زۆر زانیاری تیادا نیه‌.
جۆری دووه‌م، عه‌قڵی ده‌ستكردی به‌هێز، ئه‌مه‌یان داتابه‌یسه‌كه‌ی پڕه‌ له‌زانیاری كه‌ ده‌توانێت له‌ یه‌كیان بدات و زانیاری نوێ به‌رهه‌مبهێنێت هه‌ر وه‌كو عه‌قڵی مرۆڤ.

نموونه‌ش بۆ عه‌قڵی ده‌ستكردی به‌هێز، فه‌یسبوكه‌. به‌ ئینگلیزی بڵێ حه‌زده‌كه‌م بڕۆم بۆ پاریس، تۆزێك دوای ئه‌وه‌ فه‌یسبوكه‌كه‌ت پڕه‌ له‌ ئۆفه‌ری سه‌فه‌ر بۆ پاریس.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket