riklam

كوردانی كەنەدا تۆڕێكی هاوكاری دادەمەزرێنن

تاراوگە‌‌ 08:19 AM - 2020-06-09
.

.

كوردانی كەنەدا بەمەبەستی هەژاران و بەهاناوەچوونی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی دادەمەزرێنن.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتای جیهانی كورۆنا و قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی داكۆكی كردن لە جەماوەری هەژار و بەهاناوەچوونی بەركەوتووانی ڤایرۆسەكە، ژمارەیەك چالاكوان و كەسایەتی كورد لە كەنەدا رێكخراوێكی خزمەتگوزاری خۆبەخشیان بە ناوی " تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی " راگەیاند و چەند لقێكیان لە شارەكانی تۆڕونتۆ و ئۆتاوا و هامڵتۆن و گوێلف و ڤانكوڤەر دامەزراند.

ئازاد عەلی سەرپەرشتیاری تۆڕی هاوكاری كەنەدا ئامانجی رێكخراوەكەی بۆ PUKmedia روونكردەوە و رایگەیاند: ئامانجمان گەیاندنی كۆمەكی خۆراك بۆ خەلكی كەم دەرامەت و ئەنجامدانی كاری هەرەوەزی و خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی كوردستانە.

وتیشی: بەم بۆنەوە تۆڕی كۆمەڵایەتی هاوكاری كەنەدا لەبڵاوكراوەیەكدا بۆ ڕەوەندی كوردی و ڕێكخراوەكانی كەنەدا ئامانجی تۆڕەكەیان ڕوونكردەوە ئەمەش دەقی بڵاوكراوەكەیە:

تۆڕی كۆمەڵایەتی هاوكاری

ڕاگەیاندنی پێكهاتنی تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی لە كەنەدا. پاش ئەوەی پەتای كۆڕۆنا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووی ڕەشی ئەم سیستەمە نیولیبڕالیزمە زیاتر ئاشكرادەكات بۆ خەڵك، و خەڵك زیاتر دەرگیری كێشە كۆمەڵایەتی و تەندروستی و ئابووریەكان دەبنەوە، بەڕێوەبەرانی دەسەڵاتی وڵاتەكانیش چاوچنۆكانتەتر لە پێش كۆڕۆنا چاویان لەقازانج پەرستی كردۆتەوە، و دەیانەوێت ئەم قەیرانەش لەبەرژەوەندی سودی زیاتری خۆیان بقۆزنەوە. لە هەرێمی كوردستانیش حكومەت و دەسەڵاتەكەی خەڵكیان كردۆتە بارمتەی دەستی كۆڕۆنا و ئامادەنین تەنانەت وەك پێش كۆڕۆناش خزمەتگوزاریە شڕوشلۆقەكەش پێشكەش بە خەڵكی كوردستان بكەن. لە جاران زیاتر خەڵكیان برسی و بێ خزمەت و بێ مووچە كردووە. وەك ئەوەی ئەم پەتایە دیاریەك بێت، و بۆ ئەم دەسەڵاتە هاتبێت و ددانەكانی تیژتر لەجەستەی خەڵك بچەقێنێ و ناچاری زیاتریان بكات بۆئەوەی ببنە پاسەوانی سەرمایەكانیان و دەسەڵاتەكانیان. لە سۆنگەی داكۆكریكردن لە جەماوەری هەژار و زەحمەتكێش؛ ئێمە ئەم خۆبەخشانە كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە ئامادەین تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی لە چەند شارێكی كەنەدا ڕابگەیەنین،بەگوێرەی توانای خۆمان بتوانین كۆمەك بەخەڵكی كوردستان بكەین، بۆ ئەوەی هەرچی زیاتر خەڵكی كوردستان لە ڕێكخراوبوون و هاودڵی و هاودەنگی زیاتر نزیك بكەینەوە. ڕاستە كە ئەو كۆمەكە ڕێگا چارە نیە، بەڵام لەمڕۆدا لانی كەم هیوا زیندوودەكەینەوە بەیەكتر، كە ئەگەر لەپاڵ یەكتردا بوەستین لە تەنگەژەكاندا، ئەوا سبەی دەتوانین بەیەكەوەش ڕووبەڕووی زاڵمان و چەوسێنەرمان بینەوە. هەرلێرەشەوە دەستخۆشی خۆمان بۆ دەسپێكەرانی تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنین و ئامادەین بەم ڕاگەیاندنەوە پشتیوانی خۆمان دەربڕین، و ببینە بەشێك لەو كارانەی كە ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە خستوویەتیە بەرنامەی خۆیەوە .

شایەنی ووتنە لیژنەی تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی كەنەدا پێكهاتووە لە  ئازاد عەلی – سەرپەرشتیار و ئەندامێتی  جەلال سەعید و سەرگوڵ سەلمە و ئاراس رەشید و حەمە مستەفا ڕانیەیی و حەمید نادر ، هەروەها لە وڵاتانی كەنەدا و ئوسترالیاو چەند وڵاتێكی ئەوروپا و شار و شارۆچكەكانی كوردستان  بنكەیان هەیە.

PUKmedia عوسمان عەلی-تورونتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket