riklam

فینلاند..ناوەندی یەکێتیی کۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 12:56 AM - 2020-05-27
.

.

 بەسەرپەرشتی   سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوەی ناوەندی فینلاند لەرێگەی ( سکایپ ) وە بەرێوەچوو.

سەرەتا بە خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بۆ گیانی پاکی رەوانشاد مام جەلال کۆبونەوەکە دەستی پێکرد پاشان سەرپەرشتیاری ناوەندی فینلاند بەخێرهاتنی ھەڤاڵ سەعدی و هەڤاڵانی کرد و بەناوی ناوەندی فینلاندەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواری یەکێتی کرد و پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکانی یەکێتیی لاهور شێخ جەنگی و پاڤل تاڵەبانی کرد و هیوای سەرفرازی و سەرکەوتنی بۆیان خواست و ئاماژەی دا کە ناوەندی فینلاند بەردەوام هاوکار و پشتیوان ئەبێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکان.

هەروەها پیرۆزبایی لە سەعدی ئەحمەد پیرە کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و ئاواتی خواست سەرکەوتوو بێت،  ووتیشی: دوای سەرکەوتنی کۆنگرە ئێستا قۆناغێکی نوێ هاتۆتە ئاراوە و ئومێدەوارم  یەکێتیانە و پێشمەرگەئاسا برەو بە کاری رێکخستن بدەن و چالاکیەکانیان باشتر ئەنجام بدەن.

پاشان سەعدی ئەحمەد پیرە باسێکی لەسەر مێژووی یەکێتیی و کۆنگرەی چواری یەکێتیی کرد و باسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و گۆرانکاری ناو هەیکەلی ئۆرگانەکانی یەکێتی کە ئەوە خۆی لەخۆیدا سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ یەکێتیەکان، پاشان باسێکی لەسەر جێگەو پێگەی بەهێزی یەکێتی کرد لە ناو هاوکێشە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی دا کە یەکێتیی  بەردەوام خاوەن هەڵوێستی جوامێرانە بووە و بەردەوام  بەشێکی گرنگ بووە لە چارەسەر  و هەوڵی بەردەوامی داوە بۆ باش کردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و ژیان و گوزەرانی کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان هەروەها پێی باشبوو مووچەخۆران و خانەنشینکراوانی کوردستان موچەکانیان لەکات و ساتی خۆی وەرگرن و چیتر موچە دوانەکەوێ.

دواتر باسێکی لەسەر تەشکیلەی نوێی حکومەتی ناوەندی بەغدا کرد و ووتی ئومێدەوارم ئەم حکومەتە بتوانێ قەیرانەکان چارەسەر بکات و خزمەتێکی باش پێشکەش بەهاوڵاتیان بکات، پاشان بەشداربووانی کۆبونەوەکە هەموویان تێبینی و پێشنیاری خۆیان خستەروو و بە گفتوگۆیەکی برایانە و یەکێتیانە کۆبونەوەکە کۆتایی هات

بەشداربووانی کۆبونەوەکە

جەبار جمعە سەرپەرشتیاری ناوەندی فینلاند

ئەحمەد خۆشناو

مەزن بابان

پەخشان کوردە

کامەران داودی

خەلیفە گە

مەیهەن نەجم 

شاهۆ مەلاوەیسی

رێبوار سالح

هیوا شوانی

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket