کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر پەتای کۆرۆنا
تەکنەلۆجیا 04:07 PM - 2020-05-20
.
دوو مامۆستای زانكۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەگۆڤاری ئیمپاكت (4.945) بڵاودەكەنەوە، کە تائێستا بەرزترین ئیمپاكت فاكتەرە لەناو توێژینەوەی پسپۆڕییەكانی زانستە كۆمەڵایەتیی و مرۆڤایەتییەكان لەهەرێمی كوردستان.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر هێرش رسوڵ مامۆستا لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی هاوبەشیان دەربارەی ( كاریگەری سۆشیال میدیا لەبڵاوكردنەوەو دروستكردنی ترس و تۆقاندن لەسەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لەهەرێمی كوردستان، لەیەكێك لەگۆڤارە ئیمپاكت فاكتەرە هەرە بەرزەكان بڵاوكردەوە.
توێژینەوەكە لەگۆڤاری (Journal of Medical Internet Research) بڵاوكراوەتەوە، كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (4.945)-ە بەپێی دواین ریزبەندی فاكتەری كاریگەری كلاریفەیت.
ئەم ئیمپاكت فاكتەرە تائێستا بەرزترین ئیمپاكت فاكتەرە لەناو توێژینەوەی پسپۆڕییەكانی زانستە كۆمەڵایەتیی و مرۆڤایەتییەكان لەهەرێمی كوردستان و بەرزترین ئیمپاكت فاكتەریشە لەهەموو پسپۆڕییەكان لەزانكۆی راپەڕین كە تائێستا بڵاوكرابێتەوە.
گۆڤاری (Journal of Medical Internet Research) لەرانكی گۆڤارەكانی دیجیتاڵ تەندروستی و ئینفۆرماتیكسی تەندروستی بەئاست بەرزترین گۆڤار دادەنرێت و لەناو باشترین (26) گۆڤاری بوارەكە بەیەكەمین گۆڤار دانراوەو لەچارەكی یەكەمدایەو لەسەر ئاستی جیهانیش چوارەمین ئاست بەرزترین گۆڤاری زانستییە و لەچەندین دامەزراوەی زانستی ئیندێكس كراوە لەوانە سكۆپەس و كلاریفەیت.
هەروەك چۆن توێژینەوەكە بەچەندین دەرەنجامی زانستی گەیشتووەو دەربارەی كاریگەری سۆشیال میدیا لەدروستكردنی ترس و تۆقاندن لەناو جەماوەرو بەكارهێنەرانی پلاتفۆڕمەكانی سۆشیال میدیادا.
لەم توێژینەوەیەدا چەند تەوەرێكی زۆر گرنگ و پەیوەست بە ئێستای میدیای نوێ و سۆشیال میدیا لە جیهاندا تیشكی خراوەتە سەر، بە تایبەتیش لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە زۆرینەی حكومەت و دامەزراوە میدیاییەكانیشی لەدنیادا توشی كێشە كردووە، زانیاریی نادروست (Misinformation) و هەواڵی ساختە (Fake News) و زانیاریی زۆر لەپێویست (infodemic). هەروەك چۆن لە سامپڵی توێژینەوەكەشەوە بە چەندین دەرەنجامی زانستیی گەیشتوون، لەوانە: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فاكتەری بەهێزی دروستبوونی ترس و تۆقاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون لە هەرێمی كوردستاندا، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆرترین زانیاریی ناڕاست و ساختە هەواڵی تێدا بڵاوكراوەتەوە. توێژینەوەكە بەو دەرەنجامەش گەیشتووە، كە لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لە هەرێمی كوردستان فەیسبووك زۆرترین كاریگەریی لەسەر دروستكردنی ترس و تۆقاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو بەكارهێنەرانیدا بینیوە.
هەروەها زۆرترین لەبەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەماوەی سێ مانگی سەرەتای 2020دا بەرێژەی یەكەم هەواڵ و زانیاریی تەندروستی و پەیوەست بە كۆرۆنایان خوێندۆتەوەو، ئەوەش كاریگەری لەسەر لایەنی سایكۆلۆژی و شێوازو رەفتاریان لە ژیانی رۆژانەیان و ژیانی كۆمەڵایەتیاندا گۆڕیوە. توێژینەوەكە بەچەندین دەرەنجامی زانستی دیكە گەیشتوەو لەرێگەی مۆدێلێكی ئامارییەوە گەیشتووە بەو دەرەنجامەی لە كاتی بڵاوبونەوەی پەتا جیهانییەكاندا، تا بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرەو زیادبوون بڕوات، ئەوا كێرڤی دروستبوون و بڵابونەوەی ترس و تۆقاندنیش زیاد دەكات و دواجار كاریگەریی لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتی مرۆڤەكان دەبێت و گۆڕانكاری لەرەفتارو سلوكیاندا روودەدات، ئەو گۆڕانكارییەش بەپێی گروپی تەمەن و رەگەزو ماوەی بەكارهێنان دەگۆڕێت.
لینکی یاریدەدەر بۆ خوێندنەوەی هەوالەکە بە ئینگلیزی..............
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەكێتی پشتیوانيی لەسەربەخۆیی رێكخراوەكان دەكات
02:00 PM - 2026-07-23 -
38 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هیوا باڕۆیی تێپەڕدەبێت
12:14 PM - 2026-07-23 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
10:29 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
09:16 AM - 2026-07-23
ئەمانەش ببینە
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
10:19 AM - 2026-07-23
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
08:15 PM - 2026-07-22
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
05:17 PM - 2026-07-22
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
02:19 PM - 2026-07-22
زۆرترین خوێنراو
-
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
جیهان 10:19 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
کوردستان 09:16 AM - 2026-07-23 -
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
کوردستان 08:15 PM - 2026-07-22 -
مەکتەبی سکرتارییەت: هەڤاڵ مەجید سەلیم قاڵبووەیەکی سەنگینی شۆڕشی نوێیە
کوردستان 07:56 PM - 2026-07-22 -
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
کوردستان 05:17 PM - 2026-07-22 -
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات
کوردستان 04:11 PM - 2026-07-22 -
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
عیراق 02:19 PM - 2026-07-22 -
دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێ بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە راگەیەندرا
کوردستان 12:15 PM - 2026-07-22





.png)

دابەزێنە

