مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه له ڕێگای سكایپه‌وه كۆده‌بێته‌وه
ی.ن.ک 02:34 PM - 2020-04-12.
ڕۆژی شه‌ممه 11-4-2020، به سه‌رپه‌رشتی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م كارگێرانی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌و لێپرسراوی ئۆرگانه‌كانی ده‌ره‌وه كۆبونه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه له دوای نیشاندانی ڕێز بۆ ڕوحی مام و شه‌هیدانی كوردستان لێپرسراوی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه سڵاوی گه‌یانده سه‌رجه‌م كارگێڕان و هیوای خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له په‌تای ڤایرۆسی كرۆنا ڕزگارییان ببێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به كۆبونه‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێگرتن له به‌پرسی ئۆرگانه‌كان و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه.
له دوای ده‌ربرینی سڵاو‌و هیوای سه‌لامه‌تی به‌ڕێزیان تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی سه‌ركه‌وتنی گۆنگره‌و بڕیاره‌كانی كۆنگره كه یه‌كێك له بڕیاره گرنگه‌كانی فراوانكردنه‌وه‌و گرنگیدان به ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و گۆڕینی ئۆرگانه‌كه بۆ مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیه له ده‌ره‌وه له ناو ئه‌م مه‌كته‌به‌دا.
یه‌كێك له بڕیاره‌كانی كۆنگره نوێكردنه‌وه‌و دووباره هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێیه بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌به‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان، به‌ڵام به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی جیهانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپاراستن له به‌ڵای كۆرۆنا بابه‌تی گۆڕانكاری و داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری نوێی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه وه‌كو سه‌رجه‌م مه‌كته‌به‌كانی ده‌مێنێته‌وه بۆ دوای ئاسایی بونه‌وه‌ی ژیانی دوای كۆرۆنا بۆیه بڕیار درا:
هه‌مان ده‌سته‌ی كارگێڕی ئێستای مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئۆرگانه‌كانی ده‌ره‌وه وه‌كو ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه ده‌ست به‌كار بن هه‌تا گۆڕانكاری و ته‌شكیله‌ی نوێی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه وه‌كو هه‌موو مه‌كته‌به‌كانی تر،هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كان له ڕێگای سكایپه‌وه درێژه‌ی ده‌بێت بۆ چۆنێتی ڕێكخستنی كاروباری ده‌ره‌وه‌و خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌موو ئه‌ركه حزبیه‌كان.
ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه:
-هاوار حاجی لێپرسراوی به‌شی ڕێكخستن
ـ دلێر سه‌یدا ئه‌ندام به‌شی ڕێكخستن -لێپرسراوی زۆنی ئه‌وروپا
_ ساڵح قه‌یتولی ئه‌ندام به‌شی ڕێكخستن -لێپرسراوی زۆنی ئه‌سكه‌نده‌نافیا
_دكتۆر مۆفه‌ق ئه‌ندام به‌شی ڕێكخستن -لێپرسراوی ئوسترالیا نیوزلاند
_عه‌بدولره‌حمان ئه‌ندام به‌شی ڕێكخستن -لێپرسراوی ئه‌مه‌ریكا كه‌نه‌دا
_ھه‌ندرێن باوه‌نوری لێپرسراوی چاودێری
_فاخر شیله‌ی ئه‌ندام به‌شی چاودێری -لێپرسراوی نیوزلاند ئوسترالیا
_سه‌باح بۆلس ئه‌ندام به‌شی چاودێری -لێپرسراوی كه‌نه‌دا ئه‌مه‌ریكا
_ھه‌رێم حاجی لێپرسراوی به‌شی كارگێڕی
_ڕێبوار ئه‌حمه‌د لێپرسراوی به‌شی ئامار
_سۆران ئه‌حمه‌د لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن
_ئامینه محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی دارای
_سه‌ردار محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان
_ته‌ھا چاووشین لێپرسراوی به‌شیی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان
_سه‌ید عه‌لی لێپرسراوی به‌شی ھه‌ڵبژاردن
_نه‌بیل محه‌مه‌د لێپرسراوی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی
_ئه‌رسه‌لان عه‌زیز ئه‌ندامی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی
_ڕه‌وا بابان نوێنه‌رایه‌تی
_مامۆستا پێشڕه‌و به‌شی ڕوناكبیری
_ مه‌لا جه‌مال لێپرسراوی لقی ئه‌وروپای پ.م دێرینه‌كان
_ئازاد خالید لێپرسراوی ناوه‌ندی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كانی ئه‌وروپا
_شێخ شه‌ماڵ لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه كوردستانیه‌كان ئه‌وروپا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25