سۆشیال مێدیا.. نه‌خۆشیی سه‌رده‌م
ریپۆرتاژ 06:28 PM - 2020-04-11.
نه‌خۆشی كرۆناش كۆتایی دێت به‌لام ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌ر كۆتایی نایێت
سۆشیال مێدیا (تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان) نهخۆشهییهكی كۆشهندهی سه‌رده‌م
خه‌لكانێكی زۆر كاتێكی زۆر له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به سه‌ر ده‌بن، كه زه‌ره‌رو و زیانه‌كان زۆر زیاترن له سۆدهكان. له‌م بابه‌تدا ده‌مه‌وێت ئاماژه به سۆدوو و زیانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان (سۆشیال مێدیا) بكه‌م و هه‌روه‌ها چوون ده‌توانین تۆڕه كۆهملایهتیهكان كۆنترول بكه‌ین، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان مرۆڤه‌كانی كۆنترول كردووه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بتوانێت به یه‌ك جاره‌كی له تۆڕه كومهلایهتییهكان دوور بكه‌وێته‌وه ئه‌وا ژیانێكی ئاسووده‌تر و باشتر و به‌رهه‌مدارتری ده‌بێت. ده‌توانیت زیاتر هزرو و تێكس بخه‌یته سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خۆت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ناتوانی ئه‌مه‌ش بیكه‌ی رێگایتر هه‌یه كه بتوانی تۆڕه كۆمهلایتییهكانت سنۆردار بیكه‌ی، كه چه‌ند كات ته‌رخان بكه‌ی بو به كارهێنایان، یان له چ كاتێكدا به كاریان بێنی. ئه‌گه‌ر بته‌وێت ده‌توانی به ئێكجاری هه‌موو ئه‌پێك یان مالپه‌رێك ببه‌ستی (بلۆك بكه‌ی) كه به هیج شێوه‌یه‌ك له سه‌ر ته‌له‌فونه‌كه‌ت یان له سه‌ر كۆمپیهتهرهكهت نه‌كرێته‌وه. یان بو نمونه ده‌توانی سنورداری بكه‌ی كه شه‌وانه به‌س ئێك كاتژمێر به كار بینی، یان هه‌ر كاتێكی كه بو تو گۆنجاوه تۆڕه كۆمهلایهتیهكانت بلۆك بكه‌ی و ئه‌و كاته‌ی كه تو ده‌ته‌وێت به كاریان بێنی..
له خواره‌وه ئاماژه به چه‌ند ئه‌پێك (ئهپلیكهشن) ئێك، یان بهستهرهیێك ده‌كه‌م كه چوون ده‌توانی كۆنترول به سه‌ر توره كۆمهلایتیهكان یان هه‌ر مالپهرێكتردا بیكه‌یت. ئه‌م ئه‌پانه سوودبه‌خشن بو خوێندكاره‌كان، دایك و باوكان كه ده‌یانه‌وێت كۆنترۆل یان ئاگایان له منالاكانیان بێت كه چ مالپه‌رێك یان چ جوره تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی به‌كار دێنێت یان چه‌ند ده‌مژمێر رێگهپێدروان به كاریان بێنن، یان هه‌ركه‌سێكی تر كه بیه‌وێت سوود له كاته‌كانی وه‌ربگرێت. من خۆم كه خوێندكار بووم له وولاتی ئێرله‌ندا، ئێكێك له‌م ئهپانهم به كار دێنا، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مده‌توانی بچمه سه‌ر فه‌یسبووك له سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌م و كۆمپیۆتهرهكهم. له زانكۆش تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان هه‌موو بلۆك كرا بوون له لایه‌ن زانكووه، ئێستاش دوای چه‌ندین سال گه‌یشتمه ئه‌م بروایه كه بهئێكجاری واز له فه‌یسبوك بێنم.
من هه‌رچه‌نده فیسبوك كه‌م به‌كار دێنم، ته‌نها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه كه به كار دێنم، به‌لام پێم سه‌یره كه‌سانێك چه‌ند فهیسبۆكێك و تویتهرو ئینستگرام و هه‌روه‌ها شتی‌تر به كار دێنن. رۆژانه چه‌ندان پۆست بلاو ده‌كه‌نه‌وه و كۆمینت به دوای كۆمێنت ده‌نووسن، ئه‌وانه چوون پێرا ده‌گه‌ن.
ئه‌م ئه‌پانه‌ی خواره‌وه، هه‌ر مالپه‌رێك، یان تۆره كۆمهلاتییهك ده‌توانی بلۆك بیكه‌ی، وه‌كو؛ فه‌یسبۆك، تویته‌ر، ئینستگرام، تیك توك، سناپ چه‌ت و تا دوایی، هه‌روه‌ها مالپه‌ره ههوالییهكان، مالپه‌ره بیرۆ باوه‌ره تۆندئاژوهكان، و مالپه‌ره ره‌گه‌زییه‌كان و سكسییهكان و تا دواتر ده‌توانی بلۆك بیكه‌ی.
له رێگای مۆبایهلهوه ده‌توانی ته‌ماشای ئه‌په‌كان بیكه‌ی كه رۆژانه یان هه‌فتانه چه‌ند كات به فیروو ده‌ده‌ی. بو نمۆنه، فێیسبۆك له رێگای مۆبایله‌وه، به زمانی ئێنگلیزی برو سه‌ر مێنیوو له لای ده‌سته راست سه‌ره‌وه، دواتر برو سه‌ر سێتینگ ئه‌ند پرایڤێسی، دواتر سێ دێر له خواره‌وه كرته له سه‌ر یور تایم ئۆن فێیسبۆك بیكه، له وێدا بوت ده‌رده‌كه‌وێت كه رۆژانه چه‌ند كات به فیروو ده‌ده‌ی له سه‌ر فێیسبۆكهكهت. هه‌موو رۆژه‌كانی هه‌فته نیشان ده‌دات كه جه‌ند به كارت هێناوه، له وێدا به‌شه‌ك هه‌یه ده‌توانی كاتێك دیاری بكه‌ی كه رۆژانه چه‌ند فێیسبۆك به كار بێنی، به نمۆنه ١ كاتژمێر رۆژانه، كه كاتژمێره‌كه ته‌واو بوو له رۆژه‌كه‌دا، نامه‌یه‌كی ئاگادار كردنه‌وه دێته سه‌ر شاشه‌كه‌ت پێت ده‌لێت كه كاته‌كه‌ت ته‌واو بووه. به‌لام ئه‌مه به‌س ئاگادار كردنه‌وه‌یه، ئه‌توانی به په‌نجه‌یه‌ك لای به‌ی و به‌رده‌وام بی به كار هێنانی. ناتوانی بلۆك بیكه‌ی. كه‌واته سۆدێكی ئه‌وهای نییه. باشتره یێكێك له‌م ئهپانای خواره دابگرییه سه‌ر ئامێره‌كه‌ت بو بلۆك كردنی تۆڕه‌كانی كۆمه‌لایتییه‌كان.
تێبینی، هه‌ندێك له‌م ئه‌پانه‌ی كه زۆر ناسراون لێره‌دا داده‌نێم، هه‌ندێكیان به پاره چالاك ده‌كرێن و هندێك یان به‌لاشن. ئه‌و ئه‌په‌ی كه پێت باشه ده‌بێت دابگرییه سه‌ر ته‌له‌فۆن یان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت. شه‌ش دانه‌ی یه‌كه‌م به‌لاشن، وه شه‌ش دانی كۆتاین به پاره‌ن.
1-Anti-Socialئه‌نتی سۆشیال :
ئه‌نتی سۆشیال، یێكێكه له ئه‌په به ناو بانگه‌كان، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت فهیسبۆكهكهت، یان هه‌ر تۆڕێكیتر كۆمه‌لایه‌تی، یان مالپه‌رێك بلۆك بكه‌ی له سه‌ر ته‌له‌فۆن یان كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت، زۆر كاریگه‌ر و به سووده‌و و به‌كارهێنانی زۆر ئاسانه. هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌په به‌لاشه.
بو زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه:
http://antisocial.io/
2-Moment: مۆمێنت
https://apps.apple.com/us/app/moment-track-how-much-you/id771541926?ign-mpt=uo%3D4
بو ئای ئو ئێس به‌لاشه، Get moment for iOS (Free)
ئه‌م ئه‌په‌ش پێت ده‌لێت كه چه‌ند ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت، یان ته‌بلێته‌كه‌ت، یان كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت به كارت هێناوه، ئه‌نجامه‌كه‌ت بوت سهرسۆرهێنهر ده‌بێت. كه بوت ده‌ركه‌وت كه كامه ئه‌پ یان كامه تۆڕهكۆمهلایتیت زۆر به كار دێنی، كه كاته‌كه‌ت به فیروت ده‌دات، ده‌توانی كاته‌كه‌ت سنۆردار بكه‌ی، هه‌ر كاتێك كه كاته‌كه‌ت تێ پهرانت نامه‌ی ئاگادار كردنه‌وه، نامه له دوای نامه دێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت كه كاته‌كه‌ت تێپه‌راندووه، پێت ده‌لێت ده‌ست هه‌لبگره له ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت یان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت. له‌وانه‌یه كه‌مێك بێزاركه‌ر بێت به‌لام یارمه‌تیده‌ره كه ده‌ست هه‌لبگری له ئامێراكانت. هه‌روه‌ها، هه‌لبژارده‌ی كاتی خیزانی له‌م ئه‌په دا هه‌یه كه رێگات ده‌داتێ كه بیزانی ده‌رباره‌ی چه‌ند به‌كار هێنانی كات له گه‌ل مال و خێزانه‌كه‌ت، چه‌ند كاتت بو خێزان و خانه‌واده‌كه‌ت ته‌رخان كردووه، هه‌تاكو ده‌توانی كات سنوردار بكه‌ی له كاتی خواردن دروست كردن و خواردن یان كاتی ته‌مرین و ده‌رس خوێندن.
3-Flipdفلیپد :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.flipd.app
ئه‌م ئه‌په به‌لاشه؛ Get Flipd for iOS and Android (Free)
هه‌ر كاتێك قۆفلت كرد، ته‌واو.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئالۆده بوونه، ناتوانن له شاشه‌كانیان دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌مه‌یان باشترین ئه‌په. هه‌ر كاتێك كه تو مالپه‌رێك، ئه‌پێك، یان تۆڕهكۆمهلاتییهكت داخست (بلۆكت كرد) بو كاتێكی دیاریكراو، ناتوانی بیكه‌یه‌وه تا كاته‌كه ته‌واو نه‌بێت. له‌وانه‌یه بتوانی ئه‌په‌كانی تر ناچالاك بكه‌ی كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت بیكۆژێنییهوهو و رۆشه‌ن بیكه‌یه‌وه، به‌لام ناتوانی ئه‌پی فلیپد ناچالاك بكه‌ی. فلیپد به ته‌واوه‌تی ناهێلێت مێشك و هزرت به ئه‌په‌كان و تۆڕه‌كانی تره‌وه سه‌رقال ببێت و رێگریت لێت ده‌كات كه سه‌ردانیان بكه‌ی. له‌وانه‌یه، بۆت سه‌خت بێت سه‌ره‌تا دووركه‌تنه‌وه له تۆڕه‌كان، به‌لام كه كاره‌كانت ته‌واو كرد به بێ ئه‌وه‌ی كه تۆڕهكۆمهلایتییهكان سه‌رقالت بكه‌ن، ئه‌م كاتی نرخی ئه‌م ئه‌په ده‌زانی كه چه‌ند سۆد به‌خش و به‌رهه‌مداره‌و و سۆد له كاته‌كانت وه‌رده‌گری.
4-AppBlockئه‌پ بلۆك :
ئه‌م ئه‌په، به‌تایبه‌ت سۆدبهخشه بو به‌كارهێنانی پرۆگرامی مۆبایلی ئهندرووید.
ئه‌پ بلۆك یارمه‌تیده‌ره بو بلۆك كردنی به‌رنامه‌و و ئه‌پ و مالپهر و تۆڕه كۆمهلایتیهكانی سه‌ر مۆبایهلهكهت (ته‌له‌فۆنی ده‌ستی) كه سه‌رنجت به لارێ‌دا ده‌بن، مێشكت سه‌رقال ده‌كه‌ن و رێگرن له ئه‌نجامدانی كاره گرنگه‌كانت. ئه‌م ئه‌په یارمه‌تیده‌ره بو گرنگی دان و سه‌رنجدان له سه‌ر كاره گرنگه‌كانت كه پێویسته ئه‌نجام بیده‌ی رۆژانه. هه‌روه‌ها، كاتێكی زیاترت پێت ده‌به‌خشێت، چۆنكه دوورت ده‌خاته‌وه له تۆره‌كانی ئینته‌رنێت و مالپه‌ره بێسوودكان كه كاتهكی زۆرت به فیروو ده‌ده‌ن. ئه‌مه ئاسانترین ئه‌په بو به كار هێنان. وه ئه‌و مالپه‌رانه‌ی كه سه‌ردانی ده‌كه‌ی له سه‌ر ئه‌په‌كه نیشان نادرێن، واته له لایه‌ن ئه‌په‌كه ناپاڕێزرن، (خه‌زن ناكرێن). به‌لام خۆت ده‌بێت كاته‌كه دیاری بكه‌ی كه كه‌ی، وه له كام مالپهر، یان تۆڕه كۆمه‌لایه‌تی ده‌ته‌وێت بلۆك بیكه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجت به لارێ‌دا نه‌برێت، سه‌رقالت نه‌كات، پێش ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به كاره‌كه‌ت بیكه‌ی ئه‌په‌كه بلۆك یان سنۆردار بكه.
ئه‌م ئه‌په به‌لاشه. AppBlock for Android (Free)
https://go.redirectingat.com/?id=83224X1534997&xs=1&url=https%3A%2F%2Fplay.google.com%2Fstore%2Fapps%2Fdetails%3Fid%3Dcz.mobilesoft.appblock%26hl%3Den
5-SelfControl: سێلف كۆنترۆل
ئێمه هه‌موو ده‌زانین كه ئێمه ده‌ستهه‌لات (كۆنترۆل) مان به سه‌ر خۆماندا نییه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت باشترین ئامێره كه كاره‌كانت پێ ئه‌نجام بیده‌ی، به‌لام له هه‌مان كاتدا گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌یه بو به‌لارێدا بردن و سه‌رقال كردن و مژیل كردن (مهشغۆل كردن) له سه‌ر كاره راستهقینهكانت و ئه‌نجام نه‌دانی له كاتی پێویست و دیاریكراو دا. سێلف كۆنترۆل ئهپێكه بۆ كۆمپیۆته‌ری مهكبۆك، ئه‌پل، ماك ئۆ ئێس به كار دێت. ئه‌م ئه‌په رێگات پێت ده‌دات كه مالپهر (وێبسایت)، ئیمێیل، یان هه‌ر شتێكی‌تر له سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بلۆك بیكه‌ی. ده‌توانی لیستهكی ئه‌و مالپه‌رانه درۆست بیكه‌ی كه ده‌ته‌وێت بلۆكیان بیكه‌ی. ده‌توانی كاته‌كه‌یان دیاری بیكه‌ی كه تا كه‌ی ده‌ته‌وێت بلۆكیان بیكه‌ی. ئه‌و كاته‌ی كه دیاریت كردووه تا ته‌واو ده‌بێت. كاتێكی به سوود و به‌رهه‌مدارت ده‌بێت بو خۆت و بۆ كاره‌كانت. ئاگادار به؛ ئه‌و كاتانه‌ی كه دیاریت كردووه بۆ بلۆك كردن تا ته‌واو نه‌بێت ناتوانی سه‌ردانی ئه‌و مالپه‌رانه بیكه‌ی تا كاته‌كه ته‌واو نه‌بێت، هه‌تاكو ئه‌په‌كه‌ش ره‌ش بیكه‌یه‌وه، یان كۆپیۆتهرهكهتشت بیكۆژێنییهوه و رۆشن بیكه‌یه‌وه ناتوانی سه‌ردانی مالپه‌ره بلۆك كراوه‌كان بیكه‌ی تا كاتی بلۆك كرنهكه ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌م ئه‌په به‌لاشه: http://selfcontrolapp.com/ Get SelfControl for MacOS (Free)
6- WriteRoomرایت رووم :
شوێنی كۆتایی بو نوسین.
نۆسهرهكان دلخۆش ده‌بن! بو ئێمه‌مانان له ئینته‌رنێت زۆر هه‌لبژارده له بهرداستماندا هه‌یه كه سه‌رقالمان ده‌كات، و سه‌رنجمان له سه‌ر كاره راستقینهكانمان لاده‌بات، ئه‌پی رایترووم له‌وانیه باشترین به‌دیله بو به‌رنامه‌ی په‌راوی نۆسین (وۆرد دێكۆمێنت). ئه‌په‌كه ره‌خساندنی هه‌لێكی نوسسینی پر به شاشه‌كه‌ت درۆست كردووه، بو ئه‌وه‌ی كه زیاتر بتوانی هزرو و بیره‌كه‌ت بیخه‌یه سه‌ر نوسینه‌كه‌ت و نۆسینهكهت ئه‌نجام بیده‌ی. هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ش و بابه‌تی تری جیاوازت له‌به‌ردستدایه له ئه‌په‌كه‌دا كه ده‌توانی ههلیانبژێری بو ئه‌وه‌ی كه بنكه‌یه‌ك یان به‌شێكی دیاریكراو كه بۆت گۆنجاو بو نۆسینهكانت درووست بیكه‌ی له ئه‌په‌كه‌دا.
ئه‌م ئه‌په به‌لاشه بو مه‌ك ئو ئێس، ئه‌پل. Get WriteRoom for MacOS (Free)
http://www.hogbaysoftware.com/products/writeroom
7-Famisafe: فیمی سێیف
https://famisafe.wondershare.com/
ئه‌م مالپه‌ره، ده‌توانی به‌كار بێنی بو سنۆرداركردنی تۆڕه كۆمهلایتیهكانی منداله‌كانت. هه‌ره‌ها ده‌توانی له رێگای جی پی ئێسه‌وه شوێنی منداله‌كانت دیاری بكه‌ی كه له چ شوێنێكن. نرخی مانگانه؛ ١٠ دۆلاره.
8-Offtime: ئۆف تایم
https://play.google.com/store/apps/details?id=co.offtime.kit
Offtime، ($2.99) iOSبه به‌لام بو ئه‌پل یان ئای ئو ئێس Android بو (به‌لاشه)
ئه‌م ئه‌په ده‌توانی به كار بێنی بو بلۆك كردن یان سنۆرداركردنی ئه‌و مالپهر و تۆڕه كۆمه‌لایتییه‌كان و یارییه‌كان وه هه‌روه‌ها نامه ناردن و گۆرینه‌وه كه زۆر له كاته‌كانت به فیروو ده‌ده‌ن و رێگرن له ئه‌نجام دانی كاره راستقینهكانت. ده‌توانی به‌م رێگایه ده‌ست به سه‌ر تۆڕهكۆمهلایتیهكانت دا بگری كه كام مالپهر سه‌ردان بكه‌ی یان كامه‌یان بلۆك بكه‌ی، یان ده‌توانی كات دیاری بكه‌ی كه كه‌ی بۆت هه‌ی سه‌ردانی ئه‌م تۆره كۆمه‌لایه‌تییه یان مالپه‌ره بكه‌ی. هه‌روه‌ها ده‌توانی كاته‌كانت دیاری بكه‌ی و دابه‌ش بكه‌ی، كه كه‌ی كاتی كار كردن، یان په‌یوه‌ندی به كهسووكارهوه، یان كات ته‌رخان كردن بو خۆت، وه‌كو وه‌رزش كردن، په‌رتۆك خوێندنه‌وه و هه‌تا دوایی. ئه‌م ئه‌په هه‌روه‌ها پێت ده‌لێت كه رۆژانه چه‌ند ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت به كار هێناوه، یان چه‌ند كاتت به سه‌ر بردووه له سه‌ر ئه‌پێك. له‌وانه‌یه ئه‌مه ببێته ووشیار كردنه‌وه‌یه‌ك كه چه‌ند كات به فیروو ده‌ده‌ی له سه‌ر هێلی ئێنته‌رنێت.
9-Freedomفریدۆم :
https://play.google.com/store/apps/details?id=to.freedom.android2&hl=en
فریدۆم به پاره‌یه، مانگانه٦.٩٩ دۆلار. Get Freedom for iOS or MacOS ($6.99/month)
ئه‌مه سایتێكی (ڤی پی ئێنه) ''تۆری تایبه‌تی ئه‌لكترۆنی راسته‌قینه''، كه ده‌توانی زانیاری و دێیتایهكانت ئالۆگۆر بكه‌ی له به‌ینی تۆر و هێله گشتییه‌كاندا به بێ ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ئامێری به‌كارهێنه‌ر و زانیارییه‌كانت دیاری بكرێن، وا نیشان ده‌درێت هه‌روه‌كو له سه‌ر هێلێكی ئێنته‌رنێتی تایبه‌تی كه‌سی كار بكه‌ی.
ئه‌مه ئه‌په، ده‌توانی دابگری له سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت، ته‌بلێته‌كه‌ت، مۆبایێلی ته‌له‌فۆن. مالپه‌رێك، ئه‌پێك، یان هه‌ر تۆڕێكی كۆمهلایێتی، هه‌تاكو ئیمێله‌كانت كه هه‌ست ده‌كه‌ی مژیل و سه‌رقالت ده‌كه‌ن و كاتێكی زۆرت لێت داگیر ده‌كه‌ن، ده‌توانی بلۆكیان بكه‌ی. ئه‌پی فریدۆم ڤی پی ئێن به كار دێنێت بو ئه‌وه‌ی كه رێگری بكه‌ت له ئه‌په‌كان به ناردنی بابه‌ت و ئاگادار كردنه‌وه‌ی نوێ. ڤی پی ئێن هه‌رگیز به سێرڤێرهكهتهوه یانی به ئامێری به كار هێنهرهكهوه نهبسترایتهوه. به دوا گه‌رانی زانیاری و سه‌ردانی مالپه‌ره‌كان له ئامێری بهكاربهرهكهوه ده‌رناچن، یانی زانیارییه‌كانت نهێنی و پارێزراو ده‌بن.
10-Cold Turkey كۆلد تۆركی :
واز بێنه له خووگرتن به تووره كۆمهلایتییهكانهوه به رێگای ئه‌م ئه‌په.
وه‌كۆ كه‌س، ئه‌مه باشترین رێگایه بو واز هێنان له‌م خۆیه خرابه به رێگای ئه‌پی كۆلد تۆركی. له به‌ر ئه‌مه كۆلد تۆركی باشترین هه‌لبژارده‌یه كه وه‌كو وێبگه‌ر دابنێی بو بلۆك كردنی مالپه‌ره‌كان. چۆنكه كاتی دیاریكراوت ده‌داتێ كه مالپه‌ره‌كان سنۆردار یان بلۆكیان بیكه‌ی. ده‌توانی ئینته‌رنێت به ته‌واوی، یان كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت به ته‌واوی بلۆك بیكه‌ی. هه‌ره‌وه‌ها به‌شی نۆسینی هه‌یه كه رێگات نادات هیچ به‌شێكی تر به كار بێنی، بێچگه له به‌شی نۆسین تا نۆسینهكهت ته‌واو ده‌كه‌ی، واته زۆرت لێت ده‌كات كه نۆسینهكهت ته‌واو بیكه‌ی، ئه‌مه به تایبه‌ت بۆ خوێندكاره‌كان، نۆسهرهكان به سووده.
ئه‌م ئه‌په به‌لاشه بو ماك ئۆ ئێس، یان ویندووس (كۆمپییۆتهر و لاپتابهكان) به‌لام ٢٩ دۆلاره بو ئه‌پل، ماك پرۆ كۆمپییۆتهر و لاپتاپهكان. Get Cold Turkey for MacOS or Windows (Free or $29 for Pro).
https://go.redirectingat.com/?id=83224X1534997&xs=1&url=https%3A%2F%2Fgetcoldturkey.com%2Fpricing%2F
11-FocusMe فۆكس می :
له‌م ئه‌په‌دا ناوبری (پشۆی) به‌رهه‌مدارو و سۆدبهخشی تێدایه.
وه‌كۆ زۆربه‌ی ئهپهكانیتر (به‌سته‌ره‌كان)، فۆكس می رێگات پێده‌دات كه چه‌ندین مالپه‌رو ئه‌پ و تۆڕی كۆمهلایتیهكان سنۆردار بیكه‌ی یان بۆ هه‌تا هه‌تایی بلۆكیان بیكه‌ی، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت لێیان دوور بكه‌وییه‌وه بو ئه‌وه‌ی ژیانت ئاسووده‌تر و به‌رهه‌مدارتر بێت. فۆكس می هه‌روه‌ها له بیرت دێنیته‌وه كه زۆزوو پشوو وه‌ربگری. ئه‌م ئه‌په بو دایك و باوكانیش به سووده، چۆنكه ده‌توانن كۆنترولی یارییه‌كانی منالهكایان بكه‌ن، وه‌هه‌روه‌ها ده‌توانن مالپه‌ره‌كان سنۆردار بكه‌ن كه چ مالپه‌رێك ده‌توانن سه‌ردان بكه‌ن یان نه‌یكه‌ن.
ئه‌م ئه‌په بو مه‌ك ئۆ ئێس یان ویندووز (كۆمپیوته‌ره‌كان) مانگانه به ٩ دوولاره. Get FocusMe for MacOS or Windows ($9/month)
https://focusme.com/pricing/
12-Focus فۆكس :
ووته‌یه‌ك یان نوسینه‌كی هانده‌ر ده‌تباته سه‌ر رێگای راست.
هه‌ندێك جار مرۆڤ كه‌مێك پێویستی به هاندانه بو ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مدار بێت. فۆكس ئهپێكه كه ئه‌و مالپهر و وێبسایاتانهی كه سه‌رنجت لاده‌ده‌ن، یان رێگرن له كاره‌كانتان و كاتت به فیروو ده‌ده‌ن، وه‌كو فه‌یسبووك، تویته‌ر، ئینسگرام، رێدیت و ئه‌وانه‌ی تر، ده‌توانی بلۆك یان سنورداریان بیكه‌ی بو كاتێكی دیاریكراو كه خۆت ده‌ته‌وێت. بو نموونه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت سه‌ردانی ئه‌و مالپه‌رانه بیكه‌ی، نووسینه‌كی هاندنت دێت سه‌ر شاشه‌كه‌ت و زیاتر پالت پێوه ده‌نێت كه كاره‌كانت ئه‌نجام بیده‌ی له جیاتی سه‌ردان كردنی ئه‌و مالپه‌رانه.
ئه‌م ئه‌په به پاره‌یه، بو مه‌ك ئۆئێس به ١٩.٩٩ دوولاره. (نۆزده دوولار و نه‌وه‌دو نوه سه‌نت)
Get Focus for MacOS ($19.99)
https://go.redirectingat.com/?id=83224X1534997&xs=1&url=https%3A%2F%2Fheyfocus.com%2Fcheckout%2F
ئه‌م ئه‌پانه هندێكیان به‌لاشن و هه‌ندێكیان به پاره‌ن، نرخه‌كانیان هه‌ندێك سال گۆرانكارییان به سه‌ردا دێت، نرخه‌كانیان كه‌م یان زیاد دكرێن. هه‌رچه‌نده هه‌ولبده ئه‌وانه‌ی به‌لاشن به كار بێنه، چۆنك هه‌مان كارت بوت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌ر كه‌سێك پێویستی به هاوكاری بو كه چۆن یێكێك له‌م ئه‌پانه چالاك بكه‌ت، ده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یله‌وه بكه‌ت. [email protected]
زۆرێك له زانیارییه‌كان و وێنه‌كان وه‌رگیراون، له مالپه‌ری گاردییان، رڤییود.كۆم
www.reviewed.com By, Courtney Campbell.
https://www.developgoodhabits.com/pros-and-cons-of-social-media/
سۆدوو و زیانه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی تۆڕهكۆمهلایتیهكان:
سووده ئه‌رێنییه‌كانی تۆڕه كۆمهلایتیهكان-١
١-ئاسانكاری له په‌یوه‌ندی كردن له گه‌ل خه‌لك دا.
٢-كه‌سی شه‌رمن و دووره‌په‌رێز له رێگای تۆڕهكۆمهلایتیهكان ئاسانتر براده‌ر و دووست په‌یدا ده‌كه‌ن و كات به سه‌ر ده‌به‌ن.
٣-په‌یوه‌ندی كردنی خێرا و به‌لاش.
٤-هه‌ست به ته‌نیایی بوون كه‌م ده‌كاته‌وه.
٥-یارمه‌تیده‌ره له كاتی كێشه دا بو رزگار كردنی كه‌سانی كه ژیانیان له مه‌ترسی دایه.
٦-هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و بهزهییهاتن له كه‌سانی لێقهواماودا له كاتی كاره‌ساته‌كاندا، هاندان و داوای یارمه‌تی دانیان له رێگای سۆشیال مێدیاوه بوویان.
٧- ئاسانكاری له داوا كردنی گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی دا.
٨-یارمه‌تی ده‌ره بو ناسینی كه‌سانی هاوفكرو و هاوپیشه‌ی خۆت.
٩-داوی یارمه‌تی كردن له كاتی كێشه‌و و قه‌یرانه‌كان دا له رێگای تۆڕه‌كانه‌وه.
١٠- یارمه‌تی په‌یدا كردن بو ناساندنی به‌هره‌و و هۆنهرهكانت.
١١-له به‌ر دهستدابوونی هه‌لی به‌رده‌وامی فێربوون، وه‌كۆ په‌یوه‌ندی گرێدان له گه‌ل مامۆستایان، توێژه‌ران و كه‌سانی شاره‌زاو له رێگای سۆشیال مێدیا.
١٢-هانده‌ره بو بلاو كردنه‌وه‌ی شاره‌زایی و توانیای خۆت و پوستهكانت هانی خهلكیتریش ده‌دات كه به‌هره‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه و توانایی خۆشیان پێش بخه‌ن.
١٣-كارتێكهریت له سه‌ر ده‌كات بو باشتر كردنی ته‌ندرۆستی خۆت. بو نموونه، كه كه‌سێك پۆستێكی خۆی وه‌رزشی بلاو ده‌كاته‌وه هانت ده‌دات بو وه‌رزش كردن.
١٤-ئه‌و پهیوهنییانهی كه هه‌ته به هێز ده‌كات، ئه‌و كه‌سانای كه له دووری كه‌س و كاریان ده‌ژین به ئاسانی ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ره‌نگ ده‌نگ گرێ بده‌ن له‌گه‌ل یێكتر.
١٥- بلاو كردنه‌وه‌ی گه‌شبینی و سه‌ركه‌وتنه‌كان.
١٦-یاری و كات به سه‌ر بردن، ئه‌گه‌ر به سنۆرداری به كار بێنی.
١٧-رێكلام كردن بو كالاكانت و كاره بازرگانییهكانت
خاله نه‌رێنییه‌كانی به‌كار هێنانی تۆڕهكۆمهلایتییهكان-٢
١-ئالووده‌بوون، خۆپێوهگرتن به تۆڕهكۆمهلایتیهكان. مرۆڤه‌كان كاتێكی ئێجگار زۆر له سه‌ر ئینته‌رنێت به فیروو ده‌ده‌ن، كه بو ته‌ندرووستی ده‌روونی و روحی و به‌ده‌نی زه‌ره‌ری زۆری هه‌یه.
٢- درووست كردنی نائارامی و پشێوی هه‌ست و ده‌روون، زۆر وێنه‌و و ڤیدیووی سه‌رنجراكێشی هاوڕێكانت ده‌بینی كه وا نیشان ده‌درێت باشترین ژیانیان هه‌یه، وه‌كو بازار كردن، سه‌فه‌ر كردن، خۆشترین كات به سه‌ر بردن، باشترین نمره و ده‌ستكه‌وتوو و سهركهوتنهكنیان. له هه‌مان كاتدا، زۆربه‌یان ته‌نها جوانی وێنه و ڤیدیووهكانن، له ژیانی رستیدا ته‌واو شتێكی جیاوازه. له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌سته بو كه‌سه‌كان دروست بكه‌ت كه بو ئه‌وان ئه‌وها ده‌ژین به‌س من جیاوازتر، واته هه‌ست كردن به جیاوازی ئاسته‌كانی ژیان كه جاری وا هه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر كه‌سه‌كان دروست ده‌كات.
٣-ترسێكی زور له‌وه‌ی كه له ده‌ست بیده‌ی. وه‌كو زوو زوو سه‌ردانی تۆڕهكۆمهلایتییهكان بیكه‌ی بو ئه‌وه‌ی بیزانی كه خه‌لكه‌كه یان هاورێكانت چی ده‌كه‌ن، كه به به‌رده‌وامی ده‌ته‌وێت ئاگاداری كار‌و چالاكییه‌كانیان بیت. جاری وا هه‌یه كه‌سه‌كه له‌وانه‌یه خوی به‌روارد بكه‌ت له گه‌ل كه‌سانیتر كه بو ئه‌و ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی هه‌یه ئه‌من نیمه كه له هه‌ندێك باردا له‌وانیه ئه‌مه ببێته نیگه‌رانی و گرفتێك بو كه‌سه‌كه.
٤-زۆر به كار هێنانی تۆڕهكۆمهلایتیهكان تۆشی نه خۆشی ده‌روونی و ماندووبونت ده‌كات. چۆنكه دوورت ده‌خاته‌وه له كه‌سه‌كان و ده‌ورووبه‌ر.
٥-له كاره‌كانت دا دوات ده‌خات، به تایبه‌تی كه ئالۆده (مۆحتادبوون)ی تۆرهكۆمهلایتییهكان ببیت.زیاتر ئه‌و كاتانه‌ی كه به خه‌به‌ری كاته‌كانت له سۆشیال میدیا به سه‌ر ده‌به‌ی و كاره‌كانت فه‌رامۆش ده‌كه‌ی.
٦-زانیاریت به سه‌ردا ده‌بارێنێت، هه‌ر كاتێك كه سۆشیال میدیایهكهت ده‌كه‌یه‌وه، زانیارییه‌كی زۆر بلاو ده‌كرێته‌وه و دێته به‌رده‌ستت كه زۆربه‌یان گرنگ نینه‌و و په‌یوه‌ندی به تووه نییه، و بێكهلكن. سه‌رقال ده‌بی به خوێندنه‌وه‌و و زانیارییه‌كی زوری بێ سوود كه سه‌رنجت به لارێ‌دا ده‌برێت، به‌م هۆیه‌وه، كار یان خوێندنه‌وه گرنگه‌كانت فه‌رامۆش ده‌كه‌ی.
٧-نهێنییه‌كانت ده‌كه‌ونه ناو مه‌ترسیدا. پێویسته هیچ كاتێك زانیارییه گرنگه‌كانت، زانیارییه تایبه‌تی و كه‌سییه‌كانت له سه‌ر ئێنته‌رنێت بلاو نه‌كه‌یته‌وه. هه‌ندێك جار به بێ ویستی خۆت و به بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی تو زانیاریه‌كانت، وێنه‌كانت له لایه‌ن هاورێكانت بلاو ده‌كرێنه‌وه. یان هاكه‌ره‌كان (دزی ئێنته‌رنێتی) زانیارییه بانكییهكانت ده‌دزن و پۆلهكانت بوخایان راده‌كێشن.
٨-هه‌ندێك جار لایه‌نی ده‌روونی و رووحیت نیگه‌ران و ئازار ده‌دات، به تایبه‌تی نه‌وجوانان زیاتر توشی گالته به یه‌ك كردن و تۆندتیژی ده‌بن. هه‌ندێك جار به‌ته‌مه‌نه‌كانیش هه‌ول ده‌ده‌ن كه سۆد له ساده‌یی و كه‌م ئهزمۆنیان وه‌ربگرن و هه‌ولی په‌یوه‌ندی دروست كردن و ده‌ست درێژی كردنه سه‌ریان (ره‌گه‌زی).
٩-كارتێكردنی نه‌رێنی له سه‌ر توێژه‌ر و نوسه‌ر و ئه‌كادیمیسته‌كان به هۆی سه‌رقال بوون به تۆڕهكۆمهلایتیهكان. به‌تایبه‌تی خوێندكاره‌كان خوێندنه‌كانیان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن به هۆی سه‌رقال بوون به تۆڕه‌كانی ئێنته‌رنێت و یاری كردن.
٩-دوورت ده‌خاته‌وه له په‌یوه‌ندی راستهوخوو له گه‌ل مرۆڤه‌كان. زۆر كه‌س هه‌یه كه سه‌رۆی هه‌زار نه‌فه‌ر زیاتر دووست و براده‌ری هه‌یه له سه‌ر تۆڕهكۆمهلایتییهكان به‌لام دوو هاورێی نییه له ژیانی راسته‌قینه‌دا.
١٠-هه‌ندێك جار وات لێده‌كات كه شك بكه‌ی له بریارداندا و ههلسهنگاندنهكانتدا. له ڕێگای سۆشیال مێدیاوه زۆر زانیاری نادروست و هه‌له‌ت پێت ده‌گات. كه بۆت قۆرسه بروا به كامه‌یان بكه‌ی كه راسته یان كامه‌یان نادروسته. زۆر ده‌نگۆباس و زانیاری بێبنه‌ما و نادرست له ئینته‌رنێت بلاو ده‌كرێنه‌وه.
١١-ژیانت كه‌م به‌رهه‌متر ده‌بێت. به پێی هه‌ندێك لێكۆلینه‌وه رۆژانه كه‌سه‌كان تێكرا دوو كاتژمێر و نیو له سه‌ر تۆڕهكۆمهلایتییهكان به سه‌ر ده‌بن. ئه‌گه‌ر ئالۆد بویت ئه‌وه زیاتر، كه كارتێكردنی نه‌رێنی له سه‌ر ژیان و كار و خوێندن و مال مندالت دۆرست ده‌بێت.
١٢-تۆشی تۆندوو تێژی ده‌بی، هه‌ندێك جار تاوانباره‌كان ڤیدیووی تاوان و تۆندووتیژییهكان له سه‌ر هێلئ ئینته‌رنێت بلاو ده‌كه‌نه‌وه و خه‌لكه‌كه شێر و بلاوی ده‌كه‌نه‌وه و به‌بێ ویستی خۆت، تۆش لهوانیهیه بیبینی له سه‌ر تۆڕه‌كان. ئه‌م تۆندوتژییه به‌ده‌نی و خوێناوییانه كارتێكرنێكی نه‌رێنی له سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان دروست ده‌كه‌ت.
١٣-تۆشی نه‌خۆشی و كێش زیاد بوون ده‌بی. ئه‌م كه‌سانه‌ی كه كاتێكی زۆر له سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌به‌نه سه‌ر زیاتر داده‌نێشن و كهمجۆلهترن، له به‌ر ئه‌مه زیاتر تۆشی نه‌خۆشی پاله‌په‌ستۆی خوێن، شه‌كر، قه‌له‌وی، نه‌خۆشییه‌كانی دل و كێشه‌كانی تری ته‌ندرۆستی ده‌بن و كه‌متر ده‌ژین. تۆشی سه‌ر ئێشه ده‌بی، چاوه‌كانت كز و ماندوو ده‌بن، پشتت تۆشی ژان و چه‌مانه‌وه ده‌بێت. خه‌وه‌كه‌ت تێكدچێت، دره‌نگ ده‌خه‌وی و كه‌متر ده‌خه‌وی، كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی مه‌زن بو جهستهكهت دروست ده‌كات، وه‌كو نه‌خۆشی جۆراو جور و نائارامی ده‌روون و ماندبوون و زۆربه‌ی كات خهوالووبون.
١٤-له ده‌ستدانی كات و ده‌رفه‌تی بوون له گه‌ل مال و مندال و خێزان دا. به‌تایبه‌تی كه زۆربه‌ی كاته‌كانت كه به خه‌به‌ری له سه‌ر تۆڕه ئێنتهرنتییهكان ده‌به‌یه سه‌ر و ده‌رفه‌تی ئه‌وه له ده‌ست ده‌ده‌ی كه له گه‌ل خێزانت دا بیبه‌یه سه‌ر،. به تایبه‌تی ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه مال مندال هه‌بێت و له ناو ئینته‌رنێت دا نقۆم ببی و وون ببی.
PUKmedia ئاماده‌كردن و نۆسین: ده‌روێش عۆبه‌ید
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18