riklam

كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو

تاراوگە‌‌ 09:30 AM - 2020-03-10
.

.

رۆژی 8 مارسی 2020 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌ جۆره‌ها نمایشی سه‌رنج ڕاكێش و ڕازاوه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاری توڕونتۆ به‌به‌شداری زیاتر له‌ 10  هه‌زار هاووڵاتی به‌ ڕه‌نگ و نه‌ژادی كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان وڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ژنان، نوێنه‌ری ئێن جی ئۆكان و خوێندكاران و سه‌ندیكای مامۆستایان و كرێكاران و ڕێكخراوه‌ جه‌پ و سۆشیالیسته‌كان  به‌ڕێوه‌چوو .

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 8 ی مارس له‌ هۆڵی زانكۆی توڕونتۆ كۆڕێكی ڕۆشنبیری به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان و نوێنه‌ری سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی مامۆستایان و كرێكاران و خوێندكاران هونه‌رمه‌ندان و نوێنه‌ری ئێن جی ئۆكان سازكرا و چه‌ندین وتار و بابه‌ت له‌و كۆڕه‌دا خرانه‌ به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ .
سه‌ره‌تا خاتوو جانێت به‌ناوی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای  ده‌ستخۆشی و هاوكاریكردنی ڕێكخراوه‌كان  بۆ به‌شداریكردنیان له‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان ، خاتوو جانێت له‌ وته‌یه‌كدا گرنگی رۆژی هه‌شتی مارس و ڕۆڵ و قوربانیدانی  ژنان له‌و رۆژه‌دا بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه‌ . پاشان وتاری سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كان خوێندرانه‌وه‌ له‌وانه‌ش  سه‌ندیكای مامۆستایان ، نوێنه‌ری كۆمینێتی  ئێران ، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران ،  كۆمه‌ڵه‌ی دایكان و باوكان و ڕێكخراوی ژنانی فلیپین و ئه‌فگانستان ، وتاره‌كان به‌گشتی گوزارشتی له‌ ڕووداو و كێشه‌كانی جیهان به‌ گشتی و ده‌ستدرێژی سیكسی سه‌ر كچان و ژنان و مادده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ ده‌كرد .

گروپی ژنانی شیلی نمایشێكی هونه‌رییان سه‌باره‌ت به‌ده‌ستدرێژی سیكسی بۆسه‌رژنان پێشكه‌شكرد .

كه‌ژاڵ حه‌مه‌ ڕه‌شید نوێنه‌ری كورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕێكخستنی ڕێوڕه‌سمی رۆژی جیهانی ژنان له‌ تورونتۆ به‌ Pukmedia ی ڕاگه‌یاند ، له‌ دوای كۆتایی خۆپیشاندان و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ ، كوردیش كۆمینێتی سه‌نته‌ر له‌هۆڵی زانكۆی توڕونتۆ به‌ئاماده‌ بوونی خاتوو كاڕۆلین ئه‌ندام و نوێنه‌ری كرێكارانی ستیل و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕێوڕه‌سمی هه‌شتی مارس  و  ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردستانیان و چه‌ند ڕێكخراوێكی بیانی ژنان ئاهه‌نگیكی شایسته‌ی به‌ بۆنه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ( سارا ) ی ژنانی كورد به‌ وتار خوێندنه‌وه‌ و گۆڕانی و زه‌ماوه‌ندی كوردی ڕێكخست .

له‌و ئاهه‌نگه‌دا پێشه‌كی خاتوو گوڵای ئه‌ندامی كوردیش كۆمینێتی و به‌ڕیوبه‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌خێر هاتنی ئاماده‌بووانی كرد وسوپاسی به‌شداربوونیانی كرد ، پاشان بێریڤان باسێكی  پێشكه‌شكرد و تیایدا ڕایگه‌یاند بۆ ڕێزگرتن له‌ خه‌بات و تێكۆشانی شه‌هید ساكینه‌ چانسز كوردیش كۆمینێتی بڕیاری به‌ دامه‌زراندنی ڕێكخراوێكی نوێی ژنانی كورد دا به‌ناوی ڕێكخراوی ( سارا ) پێشتر نازناوی نهێنی شه‌هید ساكینه‌ چانسز بووه‌ ، بێریڤان ڕاشیگه‌یاند ئه‌م ڕێكخراوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆجیای دیموكراسی و یه‌كسانی جینده‌ر و بیروباوه‌ڕی ئۆجه‌لان له‌پێناو پشتیوانی مافی ژنان وسیسته‌می دیموكراسی و كۆنفیدراڵی دامه‌زراوه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی وته‌كه‌یدا نوێنه‌ری كوردیش كۆمینێتی باسێكی ده‌رباره‌ی خه‌بات و زیندانیكردن و دواتر تیرۆركردنی ساكینه‌ چانسز پێشكه‌شكرد كه‌  له‌ ساڵی 2013 له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا خاتوو ساكینه‌ چانسزله‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌ پلانی دوژمنانی كورد تیرۆركراون .

خاتوو كارۆلین له‌میانه‌ی ئاهه‌نگدا له‌ به‌شێكی وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی گه‌لی كورد دا كه‌ میلله‌تێكی ئاشتی خوازه‌ و باوه‌ڕی به‌فره‌ كولتووری و پێكه‌وه‌ ژیانی نه‌ته‌وه‌كان هه‌یه‌ ، وتیشی كورد میلله‌تێكه‌ باوه‌ڕیان به‌ فكری ماركسیسزم و چه‌پ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازهه‌یه‌  ، كورد باوه‌ڕی به‌یه‌كسانی جێنده‌ر هه‌یه‌ . له‌ كۆتاییدا خاتوو كاڕولین ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاری وپشتیوانی ڕێكخراوی ژنانی سارا نیشاندا .

له‌میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا له‌ڕێی فۆتۆ شۆپ ڤیدیۆی به‌شێك له‌ ژیان و  خه‌باتی  ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان نمایش كرا  كه‌ سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ ڕۆڵ و خۆڕاگری ژنانی كورد ڕاده‌كێشا .

دواتر به‌ گۆرانی هونه‌رمه‌ندان و زه‌ماوه‌ندی كوردی به‌شداربووان ئاهه‌نگه‌كه‌ كۆتایی هات .


PUKmedia / عوسمان عه‌لی ، تورونتۆ

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket