riklam

دانیمارك.. كۆنگرەی جیڤاتی دیموكراتی كورد بەسترا

تاراوگە‌‌ 09:22 AM - 2020-02-03
.

.

رۆژی یەك شەممە 2-2-2020، كۆنگرەی گشتی جیڤاتی دیموكراتی كورد و كوردستان لە شاری كۆبنهاگن بەسترا.

سەرەتای كۆنگرەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و رۆژئاوا دەستیپێكرد و  لەلایەن دەستەی ئامادەكاری كۆنگرەوە بەخێرهاتنی ئامادەبووان كرا و لەسەر بانگهێشتی ئامادەكارانی كۆنگرەكەش حەسەن عەزیز وەك  نوێنەری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە كەرتی كۆبنهاگن بەشداری كۆنگرەكە بوو.

دواتر راپۆرتی ساڵانە خوێندرایەوە كە چەند تەورێكی لە خۆی گرتبوو وە لە لایەن ئامادەبووانەوە خرایە بەر باس و لێكۆڵینەوە و بە رای زۆرینە راپۆرتەكە پەسەند كرا و چەند كۆمیسۆنێك  بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكان دروست كرا، وەك كۆمیسیۆنی ژنان و گەنجان وكلتوری وكۆمەڵایەتی و ئابووری و كۆمیسیونی پەیەدە.

هاوكات دوو كەسیش بۆ سەرۆكایەتی دانران و بڕیاردرا كە لە داهاتوودا سەرجەم كۆمیسیۆنەكان كۆببنەوە و كارو بەرنامە بۆ ساڵی ئایندە دابنێن و كۆنگرەكە بەسەركەوتوویی كۆتایی بە كارەكانی هێنا.

PUKmedia وشیار جەلال دەربەندی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket