ڕام چییه له‌كۆمپیوته‌ر و مۆبایلداو بۆچی به‌كاردێت ؟
تەکنەلۆجیا 09:16 AM - 2020-01-20
.
ڕام به‌شێكی گرنگی ناو كۆمپیوته‌ر و موبایله‌كانی ئه‌مڕۆیه،خه‌ڵكانێكی زۆر له‌كاتی كڕینی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانیان، یه‌كه‌م شت پرسیاری قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌واداری یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانن، پێیان وایه قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌یان به‌رپرسه له خێرای مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان،به‌ڵام له راستیدا ڕام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی نییه له‌گه‌ل خێرای مۆبایلدا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌رپرسه له خێراییه‌كه‌ی (CHIP) ه یاخود (CPU)كه به عه‌قلی مۆبایل ناسراوه.
Image result for ram pc
ڕام خێراترین جۆری بیرگه‌یه، كه به‌رپرسه له پاراستنی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌كانی مۆبایله‌كانمان،به شێوه‌ی خودكار، ڕام ڕێگه ده‌دات له به‌رنامه‌یه‌كه‌وه بچینه سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دیكه، و به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی پێشوتر به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانمان لێ ون ببێت، به‌بێ بوونی ڕام و تێكچوونی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانماندا به‌رنامه‌كان خۆیان داده‌خرێنه‌وه له كاتی گه‌ڕاندنه‌وه بۆیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز به‌كارمان نه‌هێنابێت، قه‌باره‌ی ڕام واته بڕی ئه‌و توانایه‌ی كه ڕامه‌كه هه‌یه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی زانییارییه‌كان، بۆ نمونه ڕامی 12 گێگابایت له توانایدا هه‌یه بڕی 12 گێگابایت زانیاری هه‌ڵبگرێت، با وای دابنێین ئێمه جزدانێك و جانتایه‌كمان هه‌یه، ڕام جزدانه‌كه‌یه و جانتایه‌كه بیرگه‌ی مۆبایله‌كه‌مانه، كه به هاڕد درایڤ ناسراوه.
ئایا ده‌رهێنانی شتێك له جانتاكه ئاسانتره یان جزدانه‌كه، بێگومان له جزدانه‌كه‌ت ئاسانتره، واته هه‌ڵگرتنی زانیارییه‌كان له ناو ڕام دا وه‌ك جزدانه‌كه‌یه و زانیارییه‌كانی ناوی به شێوه‌یه‌كی كاتییه،چونكه له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی له ناكاوی مۆبایله‌كه‌دا هیچ زانیارییه‌ك له ڕامدا نامێنێته‌وه، كاتێك سه‌ره‌تا مۆبایله‌كه‌ت هه‌ڵده‌كه‌یت و به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌یته‌وه ئه‌وا مۆبایله‌كه‌ت به‌رنامه‌كه له سیسته‌می كارپێكه‌ر ده‌رده‌هێنیت، كاتێك یارییه‌ك ده‌كه‌یت سه‌ره‌تا شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت ره‌ش ده‌بێت پاشان لۆگۆی كۆمپانیای به‌رهه‌م هێن به‌ده‌رده‌كه‌وێت، پاشان گۆرانكارییه‌كانی دیكه رووده‌دات،تا ئه‌و كاته‌ی به‌رنامه‌كه به ته‌واوی ئاماده ده‌بێت و ده‌ست به كاركردن و ده‌توانی ده‌ست به یاری كردن بكه‌یت، به‌ڵام گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له یارییه‌كه هاتیته ده‌ره‌وه و دووباره ده‌ستت به یاریه‌كه كرده‌وه كاتێكی كه‌متری ده‌وێت به به‌راورد به جاری یه‌كه‌م، چونكه به‌رنامه‌كه له ڕامی مۆبایله‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان كاركردنی ڕامی كۆمپیوته‌ر و مۆبایلدا نییه.
PUKmedia سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
هەواڵی زیاتر
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەكێتی پشتیوانيی لەسەربەخۆیی رێكخراوەكان دەكات
02:00 PM - 2026-07-23 -
38 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هیوا باڕۆیی تێپەڕدەبێت
12:14 PM - 2026-07-23 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
10:29 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
09:16 AM - 2026-07-23
ئەمانەش ببینە
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
10:19 AM - 2026-07-23
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
08:15 PM - 2026-07-22
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
05:17 PM - 2026-07-22
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
02:19 PM - 2026-07-22
زۆرترین خوێنراو
-
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
جیهان 10:19 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
کوردستان 09:16 AM - 2026-07-23 -
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
کوردستان 08:15 PM - 2026-07-22 -
مەکتەبی سکرتارییەت: هەڤاڵ مەجید سەلیم قاڵبووەیەکی سەنگینی شۆڕشی نوێیە
کوردستان 07:56 PM - 2026-07-22 -
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
کوردستان 05:17 PM - 2026-07-22 -
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات
کوردستان 04:11 PM - 2026-07-22 -
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
عیراق 02:19 PM - 2026-07-22 -
دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێ بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە راگەیەندرا
کوردستان 12:15 PM - 2026-07-22





.png)

دابەزێنە

