riklam

كوردانی فەرەنسا ئاهەنگێكی هونەری سازدەكەن

تاراوگە‌‌ 08:05 PM - 2020-01-12
.

.

لە چەند رۆژی  رابردودا لە  شاری لیل  ئاهەنگێكی  گۆرانی میوزیكی كوردی  بە ئامادەبونی ژمارەیەكی  بەرچاو لە دۆستان و شەیدایان بەكلتوری كوردی  سازكرا.

جاری یەكەم نیە كە  كوردانی  دانیشتوی  شاری لیل  كۆڕو ئاهەنگ و  چالاكی هونەری  ساز بكەن، ساڵانە  ریستۆرنتی  یۆڵ كە  ئاوات عەبدوڵڵا هەورامی  سەرپەرشتی دەكات بوەتە ناوەندێكی كلتوری  كوردی لەو شارەو  بەردەوام  چالاكی هونەری  ساز دەكات  بەمەبەستی  ناساندنی  هونەرو كلتوری كوردی  بەدۆستانی فەرەنسی  بە جۆرێك كە  شارەوانی ئەوشارە  لە نزیكەوە  ئاشنابوەو  تەنانەت سەرۆكی شارەوانی ئەو شارە مارتین ئوبرێ كە كەسایەتیەكی ناسراوی  سیاسی  نیشتمانیەو وەزیری  كاری پێشوی  پارتی سۆشیالیستی  فەرەنسا بوە ل كاتی حوكمڕانی  سەرۆكی  پێشوی  فەرەنسا كۆچكردو فرانسوا میتران .

مارتین  ئوبرێ  چەند جارێك سەردانی ریستۆرانتی  یۆڵی  كردوە  جگە لەوەی  ئارەزووی خواردنی كوردی دەكات، لەهەمان كاتدا دێت بۆ بینینی  وێنەو تابلۆ و كەلەپوری كوردی كە وەك  پیشانگایەكی  بەردەوام  لەو ریستۆرانتەدا نمایش دەكرێت.

ئاوات هەورامی  بە بەردەوامی  هۆڵی ریستۆرانتەكەی  ئامادەیە  وەك گەلەرییەكی هونەری  بە بەردەوامی  گۆڕانكاری  تێدا دەكات  و كوردانی دانیشتوی شاری لیل  سەردانی  دەكەن و هەر كوردێكیش لە شارەكانی تری  فەرەنساوە رێیان دەكەوێتە ئەو شارە  بێگومان  سەردانی  ئەو ریستۆرانتە دەكات.

هەر بۆ هەمان مەبەست  بۆ سەرەتای  ساڵی نوێی  2020یش  هاوكات لەگەڵ  هەڤاڵ شێخ كامیل  ئەندامی ئەنجومەنی  كۆمیتەی رێكخستنەكانی فەرەنسا بۆ كاروباری كۆمەڵەیەتی  ئەو ئێوارەیە سازكرا بەئامادەبوونی  هونەرمەند خالید رەشید  كە بۆ سەردان لە وڵاتی سوێدەوە  هاتبوو  بەهاوكاری  و بەشداربوونی  هونەرمەندان  عوسمان سەركارو رزگار ئیسماعیل هێندەی تر ئێوارەكە ئاستێكی هونەری  بەرزی  گرتەخۆو بوە  مایەی خۆشی و سەرنجی  میوانە فەرەنسیەكان  كە ناوبەناو ئەوانیش  بەشداریان كرد لە گۆرانی و میوزیكدا.

هەر لەم ئێوارەیەدا  رزگار مستەفا  پێشمەرگەی دێرین و بەڕێوەبەری خوێندنگەی دانیەڵ میتران لە سلێمانی  ئامادەبوو  كە بەسەردان گەڕابویەوە بۆ فەرەنسا.

ئێوارەكە بەخوانێكی  كوردی  تا درەنگانێكی شەو  بەمیوزیكی هەڵپەڕكێی كوردی  بە بەشداری  میوانە فەرەنسیەكان كۆتاییهات.

شێخ كامیل و ئاوات هەورامی  لە لێدوانێكیان بۆ PUKmedia ئاماژەیان بەوەدا  كە مەبەستیان ناساندنی  هونەرو كلتوریی كوردی  و ئاشنا كردنیەتی بە دۆستانی فەرەنسی و بۆ دەستپێكردنی  ساڵی نوێی زاینی 2020 بەجۆش و خرۆشێكی ترەوە هەوڵبدەن بەردەوام بن  بۆ ناساندنی  ناسنامەی  گەلەكەمان لە رێگای  هونەرو كلتورەكەیەوە لەم شارە گرنگەی فەرەنسا كە  جگە لە شوێنەكەی وەك جیوە پۆلیتیك كە دەروازەی باكووری فەرەنسایە بۆ وڵاتانی  تری ئەوروپاو لە ساڵی 2004ەوە هەڵبژێردرا  بۆ ماوەی ساڵێك وەك پایتەختی  كلتوری  یەكێتی ئەوروپا.

PUKmedia حەمە عوسمان- فەرەنسا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket