riklam

فینلاند.. كۆبوونەوەی هێز و حزبە كوردستانیەكان بەڕێوەدەچێت

ی.ن.ک‌‌ 11:35 AM - 2019-11-22
.

.

رۆژی چوارشەمە 20-11-2019 لەشاری هێلسنكی پایتەختی فینلاند، و بە ئامادەبوونی نوێنەری زۆربەی هێز و حزبە كوردستانیەكان لە نێویاندا جەبار جومعە لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە فینلاند كۆبونەوەی هێز و حزبە كوردستانیەكان بەرێوەچوو، بڕیاری ئەم كۆبونەوەیە درا دوای ئەوەی لە ووڵاتی ئێران خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری بەرپابووە وەك كاردانەوەیەك لەدژی بەرز بوونەوەی نرخی سوتەمەنی لەو ووڵاتە و خەڵكێكی زۆر لە رۆژهەڵاتی كوردستان شەهید و بریندار بوون.

سەرەتا بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان ئامادەبووان دەقیقەیەك بەپێوە وەستان، پاشان بەخێر هاتنی ئامادەبووان كرا ، مەبەست لەم كۆبونەوەیە ئەوە بوو كە ئایا حزبەكان بە كام شێوە ئەتوانن پشتگیری لەو خۆپیشاندانە بكەن، هەموو ئامادەبووان هەر كەس لەلای خۆیەوە چەند تێبینی و پێشنیارێكیان خستەڕوو.

هەندێك پێیان باش بوو تەنها گردبوونەوە بكرێ، هەندێكی تریش پێشنیاریان كرد كە كۆڕ و سیمینار بكرێت، بەڵام زۆرینەی ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە رێپێوانێك بكرێ بەبەشداری هەموو حزبەكان.

لە كۆتایی گفتوگۆكاندا بڕیار درا لە ووڵاتی فینلاند و لە شاری هێلسنكی رێپێوانێكی هێمنانە و ئارام بكرێ بۆ بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران بۆ پشتگیری لە داواكاری خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵات، هەروەها هەموو رێكەوتن لەسەر دروشمەكان و كار و چالاكیەكان دابەش كران.


PUKmedia  راگەیاندنی كۆمیتەی فینلاند

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket