riklam

کیا ئۆتۆمبێلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

تەکنەلۆجیا 05:39 PM - 2019-11-21
.

.

كیا نیم، ئۆتۆمبێڵی پیجاسی نوێ دەخاتە بازاڕ، تەنیا بە (12,600)ی دۆلاری ئەمەریكی.

كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێڵ، تاكە بریكاری ئۆتۆمبێڵەكانی كیای كۆری لە كوردستان و باكووری عیراق، ئۆتۆمبێڵی (پیجاس Pegas) دەخاتە بازاڕ، كە لە نێو جۆری ئۆتۆمبێڵە خێزانییەكاندا، نوێترین جۆرە لە بازاڕە ناوەخۆییەكان، نرخ و مواسەفاتەكانیشی بێوێنەیە. بە گرەنتی پێنج ساڵ، یان 100.000 كم.

پیجاسی نوێ بەم مواسەفاتانە دەناسرێتەوە: پەڕەشووت بۆ شوفێر و سەرنشینی پێشەوە، سیستەمی ئەی بی ئێس، سیستەمی ڕێگری لە كارپێكردنی بزووێنەر، كامێرای دواوە كە بە شاشەیەكی 7 ئینجییەوە پەیوەست كراوە و بە لەمس كاردەكات، ئاگاداركرەوە بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێڵ، سوكانی فرەبەكارهێنەر.

گێڕی ئۆتۆماتیكی بە 4 خێرایی و بزووێنەری بەنزین كە فراوانیی ناوەوەی نزیكەی 1400 CC، هێزێك بەرهەم دێنێنت بە توانای 95 ئەسپ، لەوكاتەی خێرایی خولانەوەی بزووێنەرەكەی دەگاتە شەش هەزار خول لە یەك خولەكدا، هەروەها بەرزترین ئاستی هێزی بزووێنەرەكەی دەگاتە 133 نیوتن بۆ هەر مەترێك، لەوكاتەی خێرایی خولانەوەی بزووێنەرەكەی دەگاتە چوار هەزار خول، لە یەك خولەكدا.

ئۆتۆمبێڵی (پیجاس-Pegas) لە بازاڕە ناوەخۆییەكاندا، نوێترین و گونجاوترین ئۆتۆتۆمبێڵە بۆ خێزانی بچووك، نرخەكەی زۆر گونجاوە و تەنیا (12.600) دۆلاری ئەمەریكییە، لەگەڵ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی چاككردنەوە و خزمەتگوزارییەكانی دوای كڕین بە بەرزترین ئاست، لەلایەن كۆمپانیای نیم، تاكە بریكاریی سەرەكی كیا، بە گرەنتی 5 ساڵ.

PUKmedia تایبەت

75402202_304987110384479_4488125641887055872_n.jpg

75642418_2593274404239010_683024800792182784_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket