riklam

دانیمارك... كۆبوونه‌وه‌ی كه‌رتی هۆڵستبڕۆ

تاراوگە‌‌ 10:22 PM - 2019-10-26
.

.

به‌ئاماده‌بوونی سه‌باح مه‌جید ئه‌ندامی كۆمیته‌ و  دیار فاروقلێپرسراوی كه‌رتی هۆلستبڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی كه‌رتی ‌هۆڵسبڕۆی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی دانیمارك به‌ڕێووه‌چوو.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رپرسی كه‌رت دیار فاروق به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كردو به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان به‌گشتی و شه‌هیدانی ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تی  كۆبوونه‌وه‌كه‌  ده‌ستی پێكرد، كه‌ تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ ئاماده‌بووان باسی كاروچالاكیه‌كانی كه‌رته‌كه‌ی كرد وه‌ ئاماژه‌ی كرده‌ سه‌ر به‌شداربوونی هه‌ڤاڵانیان له‌ پشتگیریان بۆ رۆژئاوا له‌ خۆپیشاندانه‌كان و وه‌ ئه‌م كاره‌ی به‌ ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م داو هیوای خواست كه‌ هه‌ڤاڵان هه‌رده‌م ئاماده‌یی خۆیان ده‌رببڕن بۆ هه‌ر هاوكاری و پێشهاتێك له‌وباره‌یه‌وه‌.

له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باح مه‌جید ئه‌ندامی كۆمیته‌ سوپاسی ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵانی كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌ به‌ ناوی كۆمیته‌وه‌ ده‌ست خۆشی لێكردن له‌ كاروچالاكیه‌كانیان و هیوای خواست كه‌ به‌ هاوكاری سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان بتوانن په‌ره‌ی زیاتر به‌كاری ڕێكخراوه‌یی خۆیان بده‌ن له‌م سنووره‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی و پشتیوانی كۆمیته‌ی پێڕاگه‌یاندن ، وه‌ باسی دواگۆڕانكاریه‌كانی ناو ئۆڕگانه‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ و كۆمیته‌ی ڕێكخستنی دانیماركی بۆكردن.

هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باح مه‌جید باسی ئاماده‌كاریه‌كانی كرد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م، له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڤاڵان هه‌ندێ پێشنیارو ڕاوبۆچوونیان هه‌بوو وه‌ هیوایان خواست كه‌ كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووبێت.

له‌ دوابه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڤاڵانی به‌شداربوو چه‌ندین ڕاوبۆچوونیان خسته‌ڕوو بۆ كاری ئاینده‌ی كه‌رته‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ربكه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket