riklam

كۆمیتەی رێكخستنی كیشوەری ئوسترالیا لەئەدەلاید كۆدەبێتەوە

تاراوگە‌‌ 05:45 PM - 2019-10-26
.

.

ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەكەمی 2019، كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری ئەدەلایدی پایتەختی باشوری كیشوەری ئوسترالیا كۆبوونەوەیەكی بەسەرپەرشتی دكتۆر مۆفەق سۆرانی كارگێڕی ناوەندو بەرپرسی كۆمیتەی ئوسترالیا سیروان بەرزنجی و كارگێڕی رێكخستن محەمەد پشدەری و بە بەشداری هەرێم حاجی محەمەد كارگێڕی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێگای پەیوەندی ئەنجامد.

كۆبوونەوەكە بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان بەسروودی ئەی رەقیب دەستیپێكرد و چەندین تەوەری گرنگی لەخۆگرت وەك دەور و تەسلیمی پۆستی بەرپرسی كۆمیتەو دەستنیشانكردنی بەرپرسی كەرتی ئەدەلاید.

 سەرەتای كۆبوونەوەكە محەمەد پشتدەری كارگێڕی رێكخستن باسی رۆڵی یەكێتی كردو ئاماژەیدا بەهاتنە پێشەوەو رۆڵی ژنان لەناو رێكخستندا، پاشان دكتۆر مۆفەق سۆرانی ئاماژەی بەوردەكاری پێشخستنی كۆنگرەو ئامادەكاریەكانی رونكردەوە هەروەها سیروان بەرزنجی بەرپرسی كۆمیتە باسی لەڕۆڵی نەتەوایەتی یەكێتی نیشتمانیكردو ئاماژەیدا بەڕێنماییەكانی ناوەندی دەرەوە و ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كە یەكێتی بكاتەوە بەیەكێتیەكەی جاران و بەربەستەكانی تێپەڕێنێت بەسەركەوتوویی.

دواتر دەرگای پێشنیارو رەخنەكان ئاوەڵاكران بیروڕاكان گۆڕدرانەوەو پرسیارەكان وەڵامدرانەوە، كۆبوونەوەكە بەسەركەوتوویی تادرەنگانی شەو بەردەوام بوو لەكەشێكی ئارام بەڵێن بۆ كارو چالاكیەكان لەپێناو پێشكەوتنی یەكێتی تازەكرانەوە.

PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتەی ئوسترالیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket