كۆمپانیای هواوی سیستمه نوێیه‌كه‌ی راگه‌یاند
تەکنەلۆجیا 10:51 AM - 2019-08-13
.
له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا – دۆناڵد ترامپ – ه‌وه ده‌رچوو ،تیایدا تۆمه‌تی دزین و فرۆشتنی ڕاژه‌كانی ده‌وله‌تی ئه‌مریكای خسته پاڵ گه‌وره كۆمپانیای چینی هواوی ، به‌مه‌ش كۆمپانیای ناوبراو به ڕاگرتنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید كه گشت مۆبایل و ئامێره‌كانی هواوی كاری پێ ئه‌كرد زه‌ره‌رێكی زۆری كرد و نرخی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی.
هه‌ر له‌دوای ئه‌م سزایه‌ی كه سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا خستیه پاڵ كۆمپانیای هواوی له دانیشتنێكی تایبه‌تدا به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای هواوی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنی سیستمێكی نوێی جێگره‌وه‌ی ئه‌ندرۆیدی خسته گه‌ڕ.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی رابردوو له‌كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی گه‌شه‌پێدانی هواوی به ناوی HDC 2019 كۆمپانیای ناوبراو نوێترین سیستمی كارپێكه‌ری خۆی بۆ مۆبایل و ئامێره زیره‌كه‌كانی تری وه‌ك سه‌یاره و لاپ‌تۆپ و ته‌له‌فزین ڕاگه‌یاند به ناوی HarmonyOS ، له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه كۆمپانیای هواوی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م سیستمه نوێیه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئامێری Honor TVs به‌گه‌ڕ ئه‌خرێ كه سه‌ر به كۆمپانیای هواوی چینییه و ڕاشی گه‌یاند كه ئه‌م سیستمه نوێیه پشتگیری ئۆپه‌راسیۆن و نه‌رمه‌واڵه‌كانی Root ناكات، چونكه به پێی باس و خواستی هواوی بێ ئه‌م سیستمه ده‌كرێت جیاوازتر و نایابتربێت له سیستمه‌كانی ئه‌ندرۆید و دابه‌شكراوه بنچینه‌ییه‌كانی لینۆكس كه به ئاسانی پشتگیری گشت نه‌رمه‌واڵه‌كانی Root ئه‌كه‌ن هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه سیستمه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پارێزراو نه‌بن.
له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی گه‌شه‌پێدانی هواوی ڕایگه‌یاند، ئه‌م سیستمه پشتگیری زمانه‌كانی C و ++C و JAVA ده‌كات و گه‌شه‌پێده‌ران و پڕۆگرامه‌ران ده‌توانن پشت به‌م زمانانه ببه‌ستن بۆ بنیادنانی نه‌رمه‌واڵه بۆ مۆبایل و ئامێره‌كانی هواوی ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه كه سیستمی HarmonyOS ی هواوی سه‌رچاوه كراوه‌یه و هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكردوه له‌سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر ئامێری Honor TVs كه سه‌ر به كۆمپانیای هواویه به‌گه‌ڕ ده‌خڕێت و له نێوخۆیی وڵاتی چیندا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوو ساڵی داهاتوودا سیستمه‌كه له‌هه‌موو جیهاندا به‌رده‌ست بێت و له‌سه‌ر گشت ئامێره‌كانی هواوی كه به‌كارهێنه‌ری ئه‌ندرۆیدن له وهشانێكدا سیستمه‌كه ئه‌گۆردرێ بۆ HarmonyOS و به ته‌واوه‌تی كۆمپانیای هواوی و گۆگل كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان دێنن.
له وتارێكدا بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه چینیه‌كان به‌ڕێز Richard Yu به‌ڕێوه‌به‌ری گروپه بازرگانیه‌كانی هواوی ده‌ڵێت كه “ئه‌م سیستمه نوێیه‌ی هواوی به ته‌واوه‌تی له سیستمه‌كانی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس جیاوازتر ده‌بێت” و له وتارێكی تایبه‌تیشدا بۆ وڵاتی ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه ” به هه‌ر هۆكارێك ڕێگربن له‌به‌رده‌م هواوی له به‌كارهێنانی ئۆپه‌ره‌یتینگ سیستمی ئه‌ندرۆید ڕاسته‌وخۆ ئۆپه‌ره‌یتینگ سیستمی Harmony له‌سه‌ر گشت ئامێره‌كانیان به‌گه‌ڕ ده‌خرێت و چیتر سیستمی ئه‌ندرۆید به‌كار نابه‌ن ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مۆبایله كۆنه‌كانیش”.
PUKmedia له ماڵپه‌ری (تێك ئای) وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
قائیمقامی کەرکوک: هەرلایەنێک تۆمەت بۆ یەکێتی دروستبکات، دەدرێتە دادگا
08:32 PM - 2026-07-02 -
تەقینەوەیەک لە دیمەشق چەندین کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە
04:21 PM - 2026-07-02 -
لەهەڵەبجە نۆ هەزار كەس كێبڕكێ لەسەر 250 پۆستی دامەزراندن دەكەن
01:53 PM - 2026-07-02 -
نرخی نەوت رووی لە دابەزینە
10:31 AM - 2026-07-02
ئەمانەش ببینە
له‌تیف نێروه‌یی: رێككه‌وتنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه
02:24 PM - 2026-07-02
دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسند كرد
12:48 PM - 2026-07-02
ئەمریکا ناردنی دۆلاری کاشی بۆ عیراق دەستپێکردەوە
11:04 AM - 2026-07-02
پشووی هاوینەی نوێنەران کۆتایی دێت
10:42 AM - 2026-07-02
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لەهەڤاڵ سیروان كوێخا نەجم دەكات
پرسەنامە 11:20 AM - 2026-07-02 -
ئەمریکا ناردنی دۆلاری کاشی بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 11:04 AM - 2026-07-02 -
هاواری من؛ بەڵگەنامەیەکە لەسەر سەدەیەک لە نادادی
بیروڕا 11:01 AM - 2026-07-02 -
پشووی هاوینەی نوێنەران کۆتایی دێت
عیراق 10:42 AM - 2026-07-02 -
نرخی نەوت رووی لە دابەزینە
جیهان 10:31 AM - 2026-07-02 -
سەرۆک بافڵ و ئیبراهیم کاڵن تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-01 -
بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە
کوردستان 08:59 PM - 2026-07-01 -
ئۆپیک پڵەس بڕی بەرهەمهێنان زیاد دەکات
جیهان 08:24 PM - 2026-07-01







دابەزێنە

