riklam

ئایفۆن زانیاری ناڕاست به‌به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات

تەکنەلۆجیا 09:36 AM - 2019-05-05
.

.

كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌سه‌ر توانای پاتری مۆبایله‌كانی ئایفۆن زانیاری نا ڕاست به‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات و كۆمپانیایه‌كیش ڕاستیه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

كۆمپانیای (ویتچ) ی به‌ریتانی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕێنمایی ته‌كنه‌لۆژی و ڕاوێژكاری بۆ به‌كارهێنه‌ران، لایه‌نێكی خراپی پاتری مۆبایله‌كانی ئایفۆن ئاشكرا ده‌كات كه‌ تواناكه‌یان له‌و توانایه‌ زۆر كه‌متره‌ كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات كه‌ توانایان له‌نێوان له‌ %18 و51دایه‌.

كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت: نۆ نموونه‌ی مۆبایلی ئایفۆنمان تاقی كردۆته‌وه‌،له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ هاوشێوه‌ی توانای پاتری مۆبایلی (ئایفۆنxr) نیه‌، له‌ ڕووی توانای به‌رگه‌ گرتنی پاتریه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، به‌شێوه‌یه‌ك پاتریه‌كه‌ توانای 16 سه‌عات و 32 ده‌قیقه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ڵێت، توانای پاتری مۆبایله‌كانی ده‌گاته‌ 25 سه‌عات.

له‌ وه‌ڵامی بانگه‌شه‌كه‌ی كۆمپانیای ویتچ، كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌ وردی تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئامێره‌كانمان ئه‌نجامده‌ده‌ین و متمانه‌مان به‌ ئه‌نجامی تاقی كردنه‌وه‌كانمان هه‌یه‌.


PUKmedia و /گۆران قادر


سه‌رچاوه‌:sky NEWS

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket