riklam

پۆڵه‌ندا.. تایبه‌تمه‌ندی رووه‌كی كوردی ده‌خرێته‌ روو

تاراوگە‌‌ 11:12 PM - 2019-03-26
.

.

دكتۆرێكی كورد له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی پۆزنان-پۆڵه‌ندا، یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی باخچه‌ی كوردی له‌ ناو بۆتانیكی كوردستان له‌ پۆڵه‌ندا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

د. كاردۆ نوره‌دین كریم، قوتابی دكتۆرا له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی پۆزنان-پۆڵه‌ندا، توانی به‌ پله‌ی نایاب له‌ بواریكی ناوازه‌دا تویژینه‌وه‌ی دكتۆراكه‌ی ته‌واو بكات.

توێژینه‌وه‌كه‌ی د. كاردۆ دۆكیومینتكردنی باخچه‌ی ڕووه‌كی كوردستانه‌ له‌ نیو لیستی باخچه‌ ڕووه‌كه‌ جیهانیه‌كان وه‌ك باخچه‌ی ڕووه‌كی (ژاپۆنی، ئینگلیزی، عوسمانی، ئیتاڵی، ئیرانی...هتد). گرنگی تویژینه‌وه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌  ئیتر له‌مه‌ودوا باخچه‌ی ڕووه‌كی كوردستان ناوی ده‌چێته‌ ناو لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ خاوه‌نی باخچه‌ی ڕووه‌كی (Botanical Garden)ی تایبه‌ت به‌ خۆیانن.

تویژینه‌وه‌كه‌ی د. كاردۆ پشتی به‌ستووه‌ به‌ باخچه‌ی ڕووه‌كی هه‌ولێر كه‌ ئیستا به‌رده‌سته‌ و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات نه‌هێڵیت چیدی ڕووه‌كه‌ تایبه‌ته‌كانی كوردستان له‌ناوبچن و گه‌شه‌یان پێده‌دات.

له‌ كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌شدا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ باخچه‌ی ڕووه‌كی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و جیای ده‌كاته‌وه‌ له‌ باخچه‌ ڕووه‌كه‌كانی وڵاتانی تر.

هه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندی جوگرافیا و ئاو و هه‌وای كوردستان پیشان ده‌دات. نوسینی ئه‌م جۆره‌ توێژینه‌وانه‌ وا ده‌كات هه‌موو جیهان گه‌واهی ئه‌وه‌ بدات كه‌ گوڵی (شلێر، شیلان، كنێر، نێرگز... هتد.) مۆركی كوردایه‌تیان پێوه‌یه‌ و بۆنی كوردستانیان لێدێت.

وه‌ك نوینه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆڵه‌ندا، زیاد ڕه‌ئووف ده‌ستخۆشی له‌ د. كاردۆ كرد بۆ پیشاندانی جوانیه‌كانی كوردستان به‌ جیهان و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواست له‌ كایه‌كانی ژیانیدا.

له‌ كۆتاییدا هه‌ر وه‌ك فایه‌ق بێكه‌س ده‌ڵێت:

خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاوا كه‌یت
چه‌ند دڵگیر و شیرینه‌
ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه‌
ئاوی كه‌وسه‌ره‌، خاكی گه‌وهه‌ره‌
پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه‌

PUKmedia

g.jpg

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket