riklam

له‌چه‌ند وڵاتێك فه‌یسبووك گرفتی بۆ دروستده‌بێت

تەکنەلۆجیا 05:08 PM - 2018-11-20
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌سه‌دان به‌ كارهێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سكاڵای كردووه‌ كه‌ سایته‌كه‌ له‌كاركه‌وتووه‌.

هاوكات تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ریش شه‌پۆلێك تویتی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ له‌كاركه‌وتنی گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ جیهان.

له‌ كاتێكیشدا كه‌ به‌كارهێنه‌ران نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ نێو سایته‌كه‌وه‌و چه‌ندین به‌كارهێنه‌ری دیكه‌ كێشه‌ی خاوی تۆڕه‌كه‌یان هه‌بووه‌و نه‌یانتوانیوه‌ پۆستی نوێ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

پێده‌چێت گرفته‌كه‌ی فه‌یسبووك ته‌نیا له‌ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكدا هه‌بێت و له‌ ده‌وڵه‌تی دیكه‌دا بوونی نه‌بێت ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و تویتانه‌ی له‌ تویته‌ردا له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

گرفته‌كه‌ی فه‌یسبووك له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و تۆڕكۆمه‌ڵایه‌تیه‌ زه‌به‌لاحه‌ هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گران و لێكه‌وته‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌باره‌ت ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مریكا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket