riklam

مۆبایلێكی نوێ كێبڕكێی سامسۆنگ ده‌كات

تەکنەلۆجیا 11:13 AM - 2018-11-20
.

.

كۆمپانیای هواوی چینی له‌ هه‌نگاوێكی نوێدا مۆبایلێكی پێشكه‌وتووی به‌رهه‌مهێنا، كه‌ له‌ نه‌وه‌ی پێنجه‌مه‌ و توانای كۆكردنه‌وه‌ و نوشتانه‌وه‌ی شاشه‌كه‌ی هه‌یه‌.

 وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین ساڵی 2019 ساڵی ده‌ركه‌وتنی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ شاشه‌یان ده‌نوشتێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ كۆمپانیای (رویۆ)ی چینی ئه‌و جۆره‌ مۆبایله‌ی به‌رهه‌مهێنا، دوای ئه‌وه‌ش كۆمپانیای  سامسۆنگ په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌  مۆبایله‌ لادا.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كۆمپانیای هواوی چینی له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ كار له‌سه‌ر مۆبایلێك ده‌كات كه‌ تواناوه‌ی نوشتانه‌وه‌ی هه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ش ماڵپه‌ری (ETNews) زانیاریه‌كانی بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ پشت ڕاستی زانیاریه‌ دزه‌ پێكراوه‌كان بوو.

ماڵپه‌ڕی ناوبراو ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ی هواوی نمایش كرد، كه‌ له‌ نه‌وه‌ی پێنجه‌مه‌ و به‌ كێبڕكێكاری سامسۆنگ ناوی بردووه‌.

له‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگدا( گالاكسی ئێس10) نه‌وه‌ی پێنجه‌م بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌و مۆبایله‌یدا بوونی نیه‌ كه‌ توانای نوشتانه‌وه‌ی هه‌یه‌.

هواوی مۆبایله‌ شاشه‌ نوشتاوه‌كه‌ی له‌ كۆنگره‌ی جیهانی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان كه‌ له‌ مانگی شوباتی ساڵی ئاینده‌ ده‌به‌سرێت، مۆبایله‌كه‌ی نمایش ده‌كات.

مۆبایله‌كه‌ی هواوی خاوه‌نی دوو شاشه‌یه‌، یه‌كه‌میان ناوخۆییه‌وه‌ قه‌باره‌كه‌ی 8 ئینجه‌، ئه‌وی تریشیان له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ و قه‌باره‌كه‌ی 5 ئینجه‌، ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌مان دیزاینی مۆبایله‌كه‌ی سامسۆنگی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر.

PUKmedia و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket