riklam

زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

تەکنەلۆجیا 11:22 AM - 2018-11-03
.

.

به‌هۆی به‌ره‌و پێشچونی جیهان و زانست، له‌ ئێستادا مرۆڤ به‌بێ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا ناتوانیت بژیت، بێگومان ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایانه‌ش له‌پاڵ سود و گرنگیه‌كانیاندا زیانیش به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی Rotana، له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ ته‌كنه‌لۆژیای نوێ زیان به‌هه‌ندێك به‌شێ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌ په‌نجه‌ گه‌وره‌كانی ده‌سته‌، كه‌وه‌ك رۆبۆتێكی لێدێت و زیانی به‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگه‌ هه‌ندێك جاریش ببێته‌ هۆی سڕبوون،  به‌هۆی زۆر نووسین و په‌ستان خستنه‌سه‌ری له‌كاتی نوسیندا.

هاوكات به‌كارهێنانی ئایپاد و مۆبایل زیان به‌بڕبڕه‌كانی پشت و مل ده‌گه‌یه‌نن و توشی ئازاری ده‌كه‌ن، هه‌ندێك جاریش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی فه‌قه‌راتی لێده‌كرێت.

له‌به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌ به‌كارهێنانی لاپتۆپ كراوه‌، كه‌ دانانی له‌سه‌ر قاچه‌كان زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت و ره‌نگه‌ هه‌ندجێك جار به‌كارهێنه‌ر دوچاری نه‌خۆشیه‌كانی پێست بكاته‌وه‌، زۆر به‌كارهێنانیشی زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێت و ئاستی بینین داده‌به‌زێنێت.

PUKmedia رۆتانا

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket