بەدرێژایی شەو پاتری مۆبایلەكەت شەحن بكەرەوە
تەکنەلۆجیا 08:44 PM - 2018-10-11
.
بەشێوەیەكی گشتی زۆرینەی خەڵكی ئاگادار دەكرێنەوە كە شەو تا بەیانی مۆبایلەكانیان لە شەحن نەدەن، ئاگادارن دەكەنەوە بەوەی بە درێژایی شەوان مۆبایلەكەت لە شەحن نەدەیت، بەبێ ئەوەی بزانن كە ئایا زیانی هەیە یاخود نا.
بۆیە لێرەدا بە 5 هۆكارئاشكرای دەكەین كە مانەوەی مۆبایل بە شەحنەوە بە تایبەت لە شەواندا كە بەكاربەرەكەی دەخەوێت، زیانێكی ئەوتۆی نیە، بەڵام دەبێت ئاگاداری چەند لایەنێك بێت كە ئەمانەن:
1-پێكهاتەی مۆبایل: زۆرینەی پاترییەكانی ئێستا لە ( ئایۆناتی لیسیۆم) پێكهاتوون، ئەم مادەیە وایكردووە كە پاتریەكان زۆر پێشبخرێن، هەروەها وزەیەكی زۆرتریان هەبێت و زووتر شەحن ببنەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە تەمەنی كاركردنیان زیاترە.
بەڵام پاتری ( نیكڵ) كە لە مۆبایلە كۆن و كلاسیكیەكاندا بەكاردەهات، توانای كاركردنیان كەمتر بوو، هەروەها توانای وەرگرتنی ووزەی زیاتریان نەبوو، لە شەحنی تەواویان بەس بوو، واتە كاتێك پڕ شەحن دەبوونەوە، پێویست بوو دەستبەجێ لە شەحن لێبكرێنەوە، چونكە زیانی بە مۆبایل و پاتریەكە دەگەیاند، ئەمەش وایدەكرد كە لە كاتی شەحنی زیادەدا ( بهەوسێن).
لەسەر ئەم بنەمایە بەجێهێشتنی مۆبایل بە شەحنەوە بە درێژایی شەو هیچ زیانێك بە پاتری مۆبایلەكان ناگەیەنێت.
2- شەحنی زیادە: مۆبایلەكانی ئەمڕۆ زیرەكن، بەشێوەیەك ڕێگە نادەن پاترییەكان شەحنی زیادە وەربگرن،چونكە هەموو مۆبایلێكی ئێستا میمۆریەكی زیرەكی تێكەڵكێشیان تێدایە ، كە ناهێڵن شەحنی مۆبایلەكان لە %100 تێپەڕ بكات.
3-گەرمبوونی مۆبایلەكان: تاكە مەترسی لەسەر مۆبایلەكان لە كاتی شەحن كردنەوەدا ئەوەیە كە ئەگەری گەرمبوونیان هەیە، بۆیە زۆرینەی بەكاربەران ناڕەزایی خۆیان لەسەر ئەو گەرمبوونە دەربڕیووە، كەواتە كاتێك مۆبایلەكە بە درێژایی شەو بە شەحنەوە جێدەهێڵیت، دەبێت ئەوە لە بەرچاو بگریت كە پلەی گەرمی مۆبایلەكەت بەرز دەبێتەوە، چونكە ئەم بابەت ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە.
4- مۆبایل لە كەڤەردا: شەحن كردنەوەی مۆبایلەكان كە لەناو كەڤەری پلاستیكی یان مەتاتی دادەنرێن، لەوەیە زیانیان پێبگەیەنێت، بۆیە ڕێنمایی گشت لایەك دەكرێت كە لەكاتی شەحن كردنەوەی مۆبایلەكان بە درێژایی شەو پێویستە لەو كەڤارانە دەربهێنرێن.
5- بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شەحندا: زۆرینەی خەڵكی پێیان وایە دەبێت لەكاتی شەحن كردنەوەدا مۆبایلەكان بەكارنەهێنین، ئەم وتەیە تا ڕادەیەكی زۆر ڕاستە، بۆیە دەتوانیت لە كاتی شەحن كردنەوەدا كاری كەمی پێئەنجام بدەیت، هەروەها دوور بكەویتەوە لە كارە زۆر و قورسەكان.
PUKmedia و/ گۆران قادر
سەرچاوە: العالم
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەر: رێکەوتنی ئەمریکا و ئێران ئاشتی بچەسپێنێت
11:16 PM - 2026-07-02 -
قائیمقامی کەرکوک: هەرلایەنێک تۆمەت بۆ یەکێتی دروستبکات، دەدرێتە دادگا
08:32 PM - 2026-07-02 -
تەقینەوەیەک لە دیمەشق چەندین کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە
04:21 PM - 2026-07-02 -
لەهەڵەبجە نۆ هەزار كەس كێبڕكێ لەسەر 250 پۆستی دامەزراندن دەكەن
01:53 PM - 2026-07-02
ئەمانەش ببینە
لهتیف نێروهیی: رێككهوتنی یهكێتی و نهوهی نوێ لهپێناو بهرژهوهندی گشتییه
02:24 PM - 2026-07-02
دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسند كرد
12:48 PM - 2026-07-02
ئەمریکا ناردنی دۆلاری کاشی بۆ عیراق دەستپێکردەوە
11:04 AM - 2026-07-02
پشووی هاوینەی نوێنەران کۆتایی دێت
10:42 AM - 2026-07-02
زۆرترین خوێنراو
-
لەهەڵەبجە نۆ هەزار كەس كێبڕكێ لەسەر 250 پۆستی دامەزراندن دەكەن
کوردستان 01:53 PM - 2026-07-02 -
دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسند كرد
کوردستان 12:48 PM - 2026-07-02 -
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لەهەڤاڵ سیروان كوێخا نەجم دەكات
پرسەنامە 11:20 AM - 2026-07-02 -
ئەمریکا ناردنی دۆلاری کاشی بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 11:04 AM - 2026-07-02 -
هاواری من؛ بەڵگەنامەیەکە لەسەر سەدەیەک لە نادادی
بیروڕا 11:01 AM - 2026-07-02 -
پشووی هاوینەی نوێنەران کۆتایی دێت
عیراق 10:42 AM - 2026-07-02 -
نرخی نەوت رووی لە دابەزینە
جیهان 10:31 AM - 2026-07-02 -
سەرۆک بافڵ و ئیبراهیم کاڵن تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-01







دابەزێنە

