riklam

له‌ رێی Google Go به‌ده‌نگ و ره‌نگ گه‌ڕان بۆ بابه‌ته‌كانت بكه‌

تەکنەلۆجیا 09:02 PM - 2018-08-28
.

.

كۆمپانیای گوگڵ تایبه‌تمه‌ندیيه‌ك بۆ گه‌ڕان به‌دوای زانیاریی دا زیادده‌كات و خوێنه‌ران ده‌توانن به‌ ده‌نگ و ره‌نگ یاخود ته‌نها به‌ ده‌نگ بابه‌ته‌كانیان ده‌ستبكه‌وێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ یوسی ماتیاس جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای گوگڵ رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ وا له‌خوێنه‌ر ده‌كات كه‌ زووتر و باشتر ئه‌و بابه‌تانه‌یان ده‌ستبكه‌وێت كه‌ به‌دویدا ده‌گه‌ڕێن.

وتیشی: خوێنه‌ران ده‌توانن له‌ رێگه‌ی Google Go له‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ سوودمه‌ندبن و ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ ده‌نگ و ره‌نگ یاخود ته‌نها به‌ده‌نگ ده‌ستیان بكه‌وێت.

جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای گوگڵ راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌ 28 زمانی جیهانی به‌رده‌سته‌و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت بابه‌ت و هه‌واڵی درێژو مامناوه‌ندی ده‌ستبكه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت خێرایی ده‌نگه‌كه‌ زیاد بكات یان كه‌می بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توارێت خێرایی خوێندنه‌وه‌كه‌ زیاد بكات یان خاوی بكاته‌وه‌.


PUKmedia له‌ ئاژانسه‌كانه‌وه‌

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket