riklam

ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ 70 هێنده‌ خێراتره‌

تەکنەلۆجیا 02:37 PM - 2018-07-16
.

.

كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی نوێترین ئامێری خۆی له‌ جۆری (ماك بووك پرۆ) ئاشكراكرد، كه‌ قه‌باره‌ی له‌نێوان 13 و 15 ئینجدایه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م مانگه‌دا بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌ 70 هێنده‌ له‌ ئامێره‌كه‌ی پێشووتر خێراتره‌.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی، ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ چه‌ند نوێكارییه‌كی تێدا ئه‌نجامدراوه‌، وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی (Bar Touch) هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ری (Core Intel) له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی هه‌شته‌مدا زیادكراوه‌. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی توانای یادگاكه‌ی ده‌گاته‌ 32 گێگابایت، هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌ی له‌ جۆری (Tone True)یه‌، كیبۆردی (ماك بووك پرۆ) له‌ نه‌وه‌ی سێیه‌مه‌و نوسین له‌سه‌ری زۆر ئاسانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌م ئامێره‌ی ئه‌پڵ خێراییه‌كه‌ی 70 هێنده‌ی خێرایی نه‌وه‌كانی پێش خۆیه‌تی، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ مانگه‌كانی داهاتووی ئه‌مساڵدا كۆمپانیای ئه‌پڵ ئامێره‌كانی ئایپادو ئایفۆن به‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێوه‌ به‌رهه‌مبهێنێت.

PUKmedia و/ گۆران قادر

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket