riklam

عیراق و هه‌رێم.. چه‌ند تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی راده‌گیرێن

تەکنەلۆجیا 05:53 PM - 2018-07-14
.

.

له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی عیراق چه‌ند تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناكرێنه‌وه‌و پێده‌چێت په‌یوه‌ندی به‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی باشووری عیراقه‌وه‌ هه‌بێت.

له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی باشووری عیراق خۆپیشاندانی هاووڵاتیان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكیش ده‌بێت تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ته‌نانه‌ت له‌ چه‌ند شارێك تۆڕی ئه‌نته‌رنێت به‌گشتی به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگیراوه‌و ناكرێته‌وه‌.

به‌ بۆچوونی شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجیا راگرتنی چه‌ند تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م كاته‌دا له‌چه‌ند شارێكی عیراق به‌ مه‌به‌ستی رێگرتن دێت له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی خۆپیشاندانه‌كان و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌كان.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ تۆڕی ئه‌نته‌رنێت به‌ گشتی له‌چه‌ند شارێكی عیراق نه‌ماوه‌و له‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆشه‌وه‌ چه‌ند تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك فه‌یسبوك و تویته‌ر و ئنستاگرام له‌عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگیراوه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، راگرتنی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چه‌ند هێلێكی په‌یوه‌ندی به‌ بڕیاری حكومه‌تی عیراقه‌ و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

وتیشی: بڕیاره‌كه‌ كاتییه‌و له‌پێناو ئارام كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كانی باشووری عیراقه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket