riklam

ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگ پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات

تەکنەلۆجیا 09:27 AM - 2018-06-27
.

.

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێی پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات و ده‌توانن له‌مه‌ودوا چاتی به‌ كۆمه‌ڵ پێكه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن و كاتێكی زۆرتر له‌سه‌ر تۆره‌كه‌ بمێننه‌وه‌.

ماڵپه‌ری ( ئنگادجن)ی ته‌كنه‌لۆژی ئاشكرایكرد كه‌ به‌كارهێنه‌ری ئینستاگرام ده‌توانن چاتی دوو كه‌سی یان پێنج كه‌سی یان به‌ كۆمه‌ڵ  به‌ ڤیدیۆ ئه‌نجام بده‌ن، چاته‌كه‌ هاوشێوه‌ی چاتی ماسنجه‌ری فه‌یسبوكه‌ و به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن سود له‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ربگرن.

له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا چه‌ندین تۆڕی تر تایبه‌تمه‌ندی هاوشێوه‌ی ئینستایان هه‌بووه‌، وه‌ك سناپچات كه‌ له‌ مانگی ئه‌پریلی ئه‌مساڵدا هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی خسته‌ به‌ر ده‌ست به‌كارهێنه‌رانی.

PUKmedia گۆران قادر ئه‌حمه‌د

سه‌رچاوه‌: سكای نیوز العربیه‌

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket