riklam

به‌ڤیدیۆ.. ئه‌گه‌ر وشه‌ی نهێنی مۆبایله‌كه‌ت بیرچووه‌وه‌ چۆن ده‌یكه‌یته‌وه‌

تەکنەلۆجیا 05:08 PM - 2018-06-05
.

.

هه‌ندێك جار كێشه‌ی بیرچوونی تێپه‌ڕه‌ وشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت له‌ مۆبایله‌كانمان به‌تایبه‌تی ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ به‌ سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن.

كۆمپانیای (گوگڵ)ی ئه‌مریكی، به‌رهه‌مێكی هه‌یه‌ به‌ناوی (ئه‌ندرۆید دیڤایس مانه‌جه‌ر) كه‌ توانای كردنی چوندان كاری هه‌یه‌، گرنگترینیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تێپه‌ڕه‌وشه‌ و دیاریكردنی شوێنی مۆبایله‌كه‌ته‌.

چۆن تێپه‌ڕ وشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بگه‌ڕێنیته‌وه‌؟
له‌ مۆبایلێكی دیكه‌دا كه‌ مه‌رجه‌ به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید كاربكات ئه‌م لینكه‌ بكه‌ره‌وه‌ – كرته‌ بكه‌ – ئیمه‌یڵه‌ی كه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌تدا به‌كارتهێناوه‌ بینوسه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ بێت كه‌ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت جێگیركراوه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نابێت!

كه‌ ئه‌و لینكه‌ت كرده‌وه‌ و ئیمه‌یڵ و تێپه‌ڕوشه‌ت نوسی و چویته‌ ناوه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ سێ هه‌ڵبژاردنت دێته‌ به‌رده‌ست ئه‌وانیش بریتین له‌ (lock , ring , change password of your device) تۆ هه‌ڵبژاردنی دووه‌م هه‌ڵبژێره‌ واته‌ هه‌ڵبژارده‌ی (Lock).

01.png



پاشان وشه‌ی تێپه‌ڕی نوێت داوا لێده‌كات و بینوسه‌، ئێستا كاره‌كه‌ت به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا و تێپه‌ڕوشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت گۆڕی.

02.png


PUKmedia له‌ ماڵپه‌ڕی كه‌ی ئای تی ئێن-ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

ده‌توانن سوود له‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ وه‌ربگرن

 

 

 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket