riklam

نیسان ئه‌ڵتیما 2019 ده‌بڵ ئه‌كسڵه‌

تەکنەلۆجیا 11:55 AM - 2018-05-20
.

.

كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی نه‌وه‌ی شه‌شه‌می له‌ جۆری نیسان ئاڵتیما به‌ گۆڕانكاریه‌كی ریشه‌ییه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی كێبڕكێی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانی تردا، به‌تایبه‌ت كه‌بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌ڵتیما 2019 ده‌بێته‌ ده‌بڵ ئه‌كسڵ .

له‌ روی میكانیكیه‌وه‌ كۆمپانیای نیسان ئه‌ڵتیما 2019 ی به‌ دوو بژارده‌ به‌رهه‌م هێناوه‌ یه‌كه‌میان، بزوێنه‌ری كلاسیكی كۆنه‌ به‌ قه‌باره‌ی 2.5 لیتر، كه‌توانای 188 ئه‌سپی هه‌یه‌، به‌ خێرایی 244 نیوتن/مه‌تر ، جۆری دووه‌میشیان ته‌واو نوێیه‌و به‌قه‌باره‌ی 2 لیتره‌ ، له‌ جۆری تۆربۆیه‌و توانای 248 ئه‌سپی هه‌یه‌، به‌خێرایی 370 نیوتن/مه‌تر .

نه‌وه‌ی شه‌شه‌می ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ روی دیزاینه‌وه‌ ته‌واو نوێیه‌، له‌به‌شی پێشه‌وه‌یدا عه‌ته‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تره‌و به‌ توڵێكی كرۆم ده‌وره‌دراوه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت به‌به‌راورد به‌ نه‌وه‌كانی پێش خۆی.

له‌به‌شی ناوه‌وه‌یدا داشبۆرده‌كه‌ی زۆر ناوازه‌یه‌ و له‌ كه‌ره‌سته‌ی كوالیتی به‌رز دروستكراوه‌، هه‌روه‌ها شاشه‌كه‌ی به‌ سیسته‌می ( zero ) به‌رهه‌م هێنراوه‌ كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 8 ئینجه‌ و پشتگیری له‌ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌پڵ كار پله‌ی و ئه‌ندرۆید ئه‌وتۆ ده‌كات.


PUKmedia ئیمارات ئه‌لیه‌وم
و/ گۆران قادر

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket