نه‌بوونی یاسا‌و میدیای لایه‌ندار هۆكاری زیادبوونی هه‌واڵی ساخته‌ن
ریپۆرتاژ 06:06 PM - 2018-05-01.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌یان هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان ته‌نیوه، ئابڕووچوون، وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی دروستكراو ته‌نانه‌ت له خودی هه‌ڵبژاردن زیاتر عێراقییه‌كانیان سه‌رقاڵ كردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو له چه‌ند په‌یجێكی فه‌یسبووك له عێراق بڵاوبووه‌وه ده‌ڵێت كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن 75 كاندیدی ژنی به‌هۆكاری ئه‌خلاقی له هه‌ڵبژاردن ده‌ركردووه، به‌رپرسانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنيش هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رایگشتی باوه‌ڕی پێكرد، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سێكسی یه‌كێك له ژنه كاندیده‌كان له فه‌یسبووك بڵاوبووه‌وه‌و ئه‌وه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك گرته ڤیدیۆییه سێكسییه‌كه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه پێكه‌وه گرێبده‌ن‌و بگه‌نه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی راستییه هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتداران ره‌تیانكردووه‌ته‌وه.
دوای چه‌ند سه‌عاتێك هه‌واڵێكی دیكه‌ی درۆ بڵاوبووه‌وه كه ده‌ڵێت ئه‌و ژنه كاندیده‌ی له گرته سێكسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه خۆی كوشتووه به‌هۆی ئه‌و ئابڕووچوون‌و دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه كه گوشار له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه دروستده‌كه‌ن كه توشی ئابڕووچوون ده‌بن‌و ناچار به‌خۆكوشتن ده‌بن، بۆیه عێراقییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی هه‌واڵه‌كه راسته، هه‌رچه‌نده ژنه كاندیده‌كه له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی ناسراو ده‌ركه‌وت‌و هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
هه‌نا ئه‌دوه‌ر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ل وتى: چه‌ند رۆژێكه به‌ره‌وپێشچوونێكی مه‌ترسیدار له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا روویداوه، هه‌واڵی درۆ بووه‌ته فاكته‌رێك بۆ دروستكردنی رایگشتی دژ به ژنان به به‌كارهێنانی ئابڕووچوونی سێكسی له‌ڕێی وێنه‌ی ساخته‌وه، به‌داخیشه‌وه زۆرێك له عێراقییه‌كان باوه‌ڕیان پێكردووه‌و ده‌ستیانكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی توندڕه‌وانه سه‌باره‌ت به ژنان‌و ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ڵێت شوێنی ژنان ته‌نیا ماڵه‌وه‌یه.
وتیشی: سوپای ئه‌لیكترۆنی رێكخراو پلانی باشیان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردووه‌و هه‌واڵی ساخته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رهه‌مده‌هێنن، ئه‌مه‌ش كاتێك رووده‌دات كه شه‌فافیه‌ت له‌لای بڕیاربه‌ده‌ستان نه‌بێت‌و به‌رپرسان رازینه‌بن قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌كان بكه‌ن، هاوكات به‌داخه‌وه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بوونه‌ته ناپیشه‌یی به‌هۆی شوێنكه‌وته‌ییان بۆ حزبه‌كان، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی دروستكردووه. كێشه‌كه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نییه، به‌ڵكو چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی به‌ناوبانگی ناوخۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌یان بڵاوكرده‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ش كه ئاشكراكرا ئه‌و هه‌واڵانه ساخته‌ن، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له سایته‌كانیان نه‌یانسڕینه‌وه، چونكه چاودێری یاسایی نییه.
به‌وته‌ی نووسه‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یجه به‌رفراوانه‌كانی فه‌یسبووك كه له‌وباره‌یه‌وه قسه‌یان كرد، پێش به‌رهه‌مهێنانی هه‌واڵه ساخته‌كان چه‌ند قۆناغێك هه‌ن، یه‌كه‌میان ئاڕاسته‌كردنی رایگشتییه به‌ره‌و بیرۆكه‌یه‌كی دیاریكراو و چه‌سپاندنی بیرۆكه‌كه‌و، پاشان هه‌واڵه ساخته‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
به‌ڵام كێ له‌پشت به‌رهه‌مهێنانی هه‌واڵی ساخته‌وه‌یه؟ شێوازی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵانه‌و ئه‌و توانایه‌ی له مۆنتاجكردنی وێنه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت به‌زۆری ناپیشه‌یین، به‌ڵام چه‌ند پۆستێكی دیكه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆر‌و شاره‌زایانی نووسینی هه‌واڵ‌و مۆنتاجكردن‌و ته‌نانه‌ت ده‌روونناسیش له‌پشتیانه‌وه‌ن، كات‌و چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌یان زیره‌كییان تێدایه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌یان په‌یجی فه‌یسبووك رازی نه‌بوون وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه ساختانه‌ی له په‌یجه‌كانیان بڵاویان كردبوونه‌وه، بۆی ناردبوون، ژماره‌یه‌ك له‌و په‌یجانه "بلۆك"یان هه‌ڵبژارد تا چیتر به پرسیار هه‌راسان نه‌كرێن، هه‌ندێك په‌یجیش به هه‌ڕه‌شه‌و هاككردنی ئه‌كاونته‌كه‌مان وه‌ڵامیان داینه‌وه.
تا كاتێكی نزیكیش هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی‌و به‌بێ ئامانجی سیاسی روون له وڵات‌دا بڵاوده‌بوونه‌وه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه بۆ په‌یداكردنی بینه‌ر زیاتربوون، به‌ڵام دواتر سیاسییه‌كان‌و به‌رپرسان خۆیان خزانده نێو بواره‌كه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كه‌ناڵه ته‌قلیدییه‌كانی راگه‌یاندن گرنگترن بۆ عێراقییه‌كان.
حه‌یده‌ر جه‌لیل (17 ساڵ) به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له په‌یجه‌كان كه داوایكرد ناوه‌كه‌ی نه‌هێنرێت، وتى: "به‌ڕێوه‌بردنی په‌یجه‌كان له فه‌یسبووك ماندووكه‌ره‌و وه‌ك ئه‌وه نییه كه بیری لێده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ 10 كه‌سدا په‌یجه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌م‌و خشته‌یه‌كمان هه‌یه بۆ كاتی كاركردن له په‌یجه‌كه‌دا، بۆ نموونه ئێستا ئه‌ركی من به‌ڕێوه‌بردنی په‌یجه‌كه‌یه له سه‌عات نۆی شه‌و تا سه‌عات 12ی شه‌و، له‌كاتێكدا هاوكارانم به‌دوای ئه‌و هه‌واڵ‌و بڵاوكراوه سه‌رنجڕاكێشانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه بینه‌ر راده‌كێشن، به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم ئامانجمان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌زاران بینه‌ره‌و توانیویشمانه ئه‌وكاره بكه‌ین تا گه‌یشتینه زیاتر له‌نیو ملیۆن بینه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دۆلار بده‌ین.
ئه‌و په‌یجه‌ی حه‌یده‌ر كاری تێدا ده‌كات له تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه درزێكی گه‌وره له زه‌ویدا پیشانده‌دات‌و وتی ئه‌وه وێنه‌ی وێرانكاریی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌یه كه له‌و ماوه‌یه‌دا عێراقی گرته‌وه‌و هه‌واڵه‌كه‌شی دوای ته‌نیا 10 ده‌قیقه له بوومه‌له‌رزه‌كه بڵاوكرده‌وه كه عێراقییه‌كان چاویان له‌سه‌ر هه‌ر هه‌واڵ‌و وێنه‌یه‌ك بوو له‌وباره‌یه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.
به‌ڵام ئاشكراكرا كه وێنه‌كه هی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی پێشتره كه مه‌غریبی گرتۆته‌وه‌و وێنه‌كه‌ش له رۆژدا گیراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی عێراقی گرته‌وه له شه‌ودا روویدا ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ده‌بووایه ئه‌و وێنه‌یه‌ی په‌یجه‌كه دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له بوومه‌رله‌زه‌كه بڵاویكرده‌وه، تاریك بێت، كه‌چی عێراقییه‌كان باوه‌ڕیان به وێنه‌كه كرد.
حه‌یده‌ر ده‌ڵێت"ئه‌و هه‌واڵه‌م له‌بیره كه له یه‌كێك له په‌یجه‌كاندا بڵاوبوه‌وه، ئێمه‌ش له په‌یجه‌كه‌مان بڵاومان كرده‌وه بۆ په‌یداكردنی بینه‌ر". وتیشی: هه‌ندێكجار له‌كاتی روودانی رووداوی گه‌وره‌ی وه‌كو بوومه‌رله‌زه‌دا چه‌ند هه‌واڵێك دروستده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌زۆری ئێمه ئه‌و هه‌واڵانه له په‌یجه‌كانی دیكه‌وه وه‌رده‌گرین كه پێش ئێمه هه‌واڵه‌كه‌یان به‌هه‌رمهێناوه، ئێمه ئازاری كه‌س ناده‌ین‌و ته‌نیا هه‌وڵده‌ده‌ین ببینه باشترین له نێو په‌یجه‌كاندا.
ئاشكرایه كه زۆربه‌ی هه‌واڵ‌و پۆسته ساخته‌كان له په‌یجی دیكه‌وه كۆپی ده‌كرێن، تیمی له‌ڕێی چه‌ندین هه‌واڵی ساخته‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكراو ده‌رده‌كه‌وێت په‌یجه‌كان به جیاوازی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك یان چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م به‌هه‌مانشێوه‌و وێنه‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، وه‌كو ئه‌م هه‌واڵه:
یوسف موسه‌وی مامۆستای ده‌روونناسی‌و رێنمایی ده‌روونی وتى: هه‌واڵی درۆ له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا دروستده‌كرێن كه به‌گومان ده‌وره‌دراون، ئه‌و هه‌واڵانه ئامانجیان چاندنی گومانه‌و ره‌وشی سیاسی‌و ئه‌منی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵۆز ده‌قۆزنه‌وه، رۆژانه له عێراقدا ده‌یان هه‌واڵی درۆ بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا هه‌ندێكیان ده‌بنه جێی بایه‌خی جه‌ماوه‌ر، چونكه په‌یوه‌ستن به خواسته ئایینی‌و سیاسییه‌كانیانه‌وه، بۆیه كۆمه‌ڵگه هه‌واڵه ساخته‌كان ده‌جوڵێنێت‌و واده‌كات بڵاوببنه‌وه یاخود سنووردار بن، ئه‌ویش له نه‌زانییه‌وه‌یه.
سوپای ئه‌لیكترۆنی سه‌ر به سیاسییه‌كان
چه‌ند مانگێكه سیاسییه‌كان‌و به‌رپرسان به‌شدارن له پرۆسه‌ی دروستكردنی هه‌واڵی ساخته له ئاستێكی نوێی ململانێی نێوان حزبه‌كان‌و دوور له كه‌ناله ته‌قلیدییه‌كان وه‌كو یه‌كتر تۆمه‌تباركردن له‌ڕێی لێدوان‌و مشتومڕی نێو په‌رله‌مان، به‌ڵكو ئێستا ململانێكه له‌ڕێی سوپا ئه‌لیكترۆنییه نادیار‌و به‌كرێگیراوه‌كانی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا هه‌واڵه ساخته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تێبینیكراو زیادیان كردووه، زۆربه‌ی عێراقییه‌كانیش له‌ڕێی گه‌ڕان له "فه‌یسبووك"دا ده‌یان په‌یجی سپۆنسه‌ركراو ده‌بینن كه داوای په‌یوه‌ندییان لێده‌كه‌ن‌و زۆرجاریش له‌چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا له‌ڕێی به‌كارهێنانی "ریكلامی سپۆنسه‌ركراو" هه‌روه‌ها له‌ڕێی ئه‌و هه‌واڵه ساختانه‌ی سیاسییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج، به‌هه‌زاران بینه‌ر زیاد ده‌كه‌ن.
تێبینی ژماره‌یه‌ك هه‌واڵی ساخته‌ی كرا كه بۆ یه‌كه‌مجار له په‌یجه سپۆنسه‌ركراوه‌كانه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و دواتر په‌یجه‌كانی دیكه‌و بلۆگه‌ره‌كان وه‌ریانگرتوونه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبوونه‌ته‌وه، بۆ نموونه په‌یجی "حه‌رامیه" (سپۆنسه‌ركراو) پۆستێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هێرش ده‌كاته‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی یه‌كێك له حزبه‌كان له‌ڕێی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ساخته‌وه، دواتر چه‌ند په‌یجێكی گشتی دیكه هه‌واڵه‌كه‌یان به‌هه‌مان داڕشتن‌و وێنه‌وه بڵاوكرده‌وه.
سامر دلێمی كه فه‌رمانبه‌ری یه‌كێك له بانكه‌كانه له به‌غدا وتى: ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه تێبینیمان كردووه داواكاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤێزا كارد زیادیكردووه، بانكه‌كه‌مان یه‌كێكه له‌و چه‌ند بانكه‌ی كه له به‌غدا خزمه‌تگوزاری ڤیزا كارد دابینده‌كه‌ن، كڕیاره نوێیه‌كان داوای ڤیزا كارد ده‌كه‌ن‌و بڕێك پاره داده‌نێن كه له هه‌زار دۆلار زیاتر نه‌بێت، كاتێكیش فۆرمی ئه‌و راپرسییه ده‌خوێننه‌وه كه سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستیان له كڕینی ڤیزاكارد به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه، زۆربه‌یان ده‌ڵێن بۆ كڕینی ئه‌لیكترۆنی‌و به‌كارهێنانیه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
دوای ئه‌وه‌ی له‌نێو عێراقییه‌كاندا قسه له‌سه‌ر سوپا ئه‌لیكترۆنییه سپۆنسه‌ركراوه‌كان كرا، ئه‌مجاره سیاسییه‌كان په‌نایان بۆ كڕینی په‌یج‌و گروپی گشتی برد كه په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌ته‌وه نییه تا چالاكییه‌كانیان بشارنه‌وه، تێبینی ئه‌وه كرا كه ناوی ده‌یان گروپ گۆڕاون به‌ناوی نوێ كه ناوی حزب‌و به‌رپرس‌و كاندیده‌كانیان لێنراوه، به‌ڵام ئاخۆ پرۆسه‌ی كڕینی په‌یجه‌كان چۆن ئه‌نجامده‌درێت‌و به چ بڕه پاره‌یه‌ك؟
ئه‌ركان شممه‌ری یه‌كێكه له‌و حه‌وت ئه‌دمینه‌ی گروپێك له فه‌یسبووك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی 300 هه‌زار كه‌سه، به‌ڵام ئه‌و له به‌ڕێوه‌بردنی په‌یجه‌كه كشایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی هاوكارێكی په‌یجه‌كه‌ی به یه‌كێك له حزبه‌كان فرۆشت، شممه‌ری وتى: تێبینیم كرد هه‌ندێك له هاوكارانم له ئه‌دمینه‌كانی گروپه‌كه ده‌ستیانكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ستایشی یه‌كێك له حزبه‌كان ده‌كه‌ن‌و له‌ڕێی هه‌واڵی ساخته‌وه هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر حزبی دیكه، ده‌ركه‌وت هه‌ندێك له ئه‌دمینه‌كان رێككه‌وتوون په‌یجه‌كه به یه‌كێك له حزبه‌كان بفرۆشن له‌به‌رامبه‌ر پێنج هه‌زار دۆلار‌و مووچه‌ی 500 دۆلاری مانگانه بۆ هه‌ر ئه‌دمینێك كه رازی بێت به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر كار، كاتێكیش من‌و سێ له هاوكارانم ره‌تمانكرده‌وه دوورخراینه‌وه‌و چالاكیمان له گروپه‌كه‌دا بلۆككرا. هه‌وڵمدا له‌پۆستێكدا له‌ئه‌كاونته تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆم ئه‌وكاره ئاشكرا بكه‌م، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوكارانم له گروپه‌كه روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بوومه‌وه‌و داوایانلێكردم پۆسته‌كه بسڕمه‌وه یاخود هاكم ده‌كه‌ن یان له‌ڕێی هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری گروپه‌كه‌وه ئه‌كاونته‌كه‌م داده‌خه‌ن.
ئیراده جبوری یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیجی راگه‌یاندن له زانكۆی به‌غدا وتى: "بێگومان چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له‌پشت ئه‌و هه‌واڵه ساختانه‌وه‌ن كه له‌ڕێی په‌یجی سپۆنسه‌ركراو بڵاوده‌بنه‌وه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردندا، له‌ڕێی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه خواستی جه‌ماوه‌ر ده‌قۆزنه‌وه‌و ده‌یانترسێنن، به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌واڵانه‌ش به‌ئاسانی بڵاوده‌بنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسا نییه چاودێری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكات.
عێراقییه‌كان شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه یاساكانی تایبه‌ت به سزاكانی كه‌تن‌و باری شاستانی له باشترین‌و كۆنترین یاساكانن له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چاره‌سه‌ركردنی پێشكه‌وتنه ته‌كنۆلۆجییه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا دواكه‌وتوون، بۆ نموونه هێشتا یاسای چاپه‌مه‌نی‌و بڵاوكردنه‌وه كه ساڵی 1968 ده‌رچووه به‌ركاره‌و تایبه‌ته به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌كان، به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا؟
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌ڵڵا مامۆستای یاسای جینائی له زانكۆی قادسیه دووپاتیده‌كاته‌وه كه پێویستمان به شۆڕشێك له یاسادا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجی بگرێته‌وه به‌تایبه‌تی له ئینته‌رنێتدا، هه‌روه‌ها وتى: هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌و ئینته‌رنێت‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامن‌و پرۆژه‌یاسای تاوانه دیجیتاڵیه‌كان هه‌یه ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا كێشه‌ی زۆر گه‌وره سه‌باره‌ت ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دیارده‌ی هه‌واڵی ساخته له وڵات‌دا خێرابووه‌و ئێستا بووه‌ته جێی بایه‌خی مامۆستایانی راگه‌یاندن‌و یاسا له زانكۆكاندا، له‌وباره‌یه‌شه‌وه مامۆستا ئیراده جبوری ده‌ڵێت كولیجه‌كه‌یان په‌یڕه‌وێكی نوێی تایبه‌ت به دژایه‌تیكردنی هه‌واڵی ساخته داناوه، هاوكات مامۆستا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌ڵڵا ده‌ڵێت چه‌ندین خوێندكاری ماجستێر‌و دكتۆرا بابه‌تی تایبه‌ت به هه‌واڵی ساخته‌یان بۆ توێژنه‌وه‌ی ده‌رچوونیان هه‌ڵبژاردووه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌ڵڵا یه‌كێكبوو له سه‌رپه‌رشتیارانی گفتوگۆی نامه‌ی ماسته‌ری یه‌كێك له خوێندكارانی كۆلیجی ماف له زانكۆی نه‌هره‌ین‌و ناونیشانه‌كه‌ی بریتی بوو له "به‌رپرسیارێتی سزایی بانگه‌شه‌كردن بۆ پروپاگه‌نده‌ی درۆ‌و مه‌به‌ستدار له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه".
PUKmedia نیقاش
هەواڵی زیاتر
-
ژماره‌و ناوی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
ئاساییش بکوژی هاووڵاتیەک دەستگیر دەکات
08:51 PM - 2024-10-05 -
شێخ جەعفەر: مامۆستایان رۆڵی خۆیان لە گۆڕانکاریی هەرێمدا ببینن
06:13 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
02:25 PM - 2024-10-05
ئەمانەش ببینە
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
05:08 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
03:30 PM - 2024-10-05
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
11:57 AM - 2024-10-05
لیستی ١٢٩ی یەکێتی: بەپێی دەستور پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان یەکلایی دەکەینەوە
09:06 AM - 2024-10-05
زۆرترین خوێنراو
-
هەژماری من لەبەرژوەندی بنەماڵەیەک و دژی مووچەخۆرانە
کوردستان 05:08 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ: (هەژماری من) هی مەسرورە
کوردستان 03:30 PM - 2024-10-05 -
قوباد تاڵەبانی: تەنها یەکێتی توانای گۆڕینی شێوازی حکومڕانی هەیە
کوردستان 02:25 PM - 2024-10-05 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی مەلا حەمەئەمین کەلاری
پرسەنامە 02:19 PM - 2024-10-05 -
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران: سەرۆک مام جەلال پارێزەری یەکێتی خاکی عیراق بوو
کوردستان 12:44 PM - 2024-10-05 -
بکوژانی گەنجەکەی هەولێر دەستگیرنەکراون
کوردستان 12:20 PM - 2024-10-05 -
سەرۆک بافڵ لە کەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ لە کۆیە دەبێت
کوردستان 11:57 AM - 2024-10-05 -
لەژێر سێبەری حکومەت ٧٠٠ کەس لەهەولێر بێکاردەکرێت
کوردستان 11:49 AM - 2024-10-05