riklam

مێژوو و داهێنانه‌ مه‌زنه‌كانی كۆمپانیای كیا نمایشكرا

تەکنەلۆجیا 02:51 PM - 2018-03-28
.

.

كۆمپانیای NIM بریكاری ره‌سمی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له‌ هه‌رێم، له‌ شاری هه‌ولێر ئێواره‌خوانێكی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بازرگانان له‌ هه‌رێمی كوردستان و باكووری عیراق رێكخست.

مه‌به‌ست له‌ رێكخستنی ئه‌و ئێواره‌خوانه‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و بازرگانیانه‌یه‌ له‌نێوان كۆمپانیای NIM و دۆستان له‌ بازرگانان و پیاوانی كارو له‌نزیكه‌وه‌ ناسینی ژماره‌یه‌كی تریان و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌ كه‌شێكی شایسته‌دا.

سه‌ره‌تای كۆمپانیای NIM فیلمێكی دیكۆمێنتی گشتگیری سه‌باره‌ت به‌ مێژووی كۆمپانیای كیا مۆتۆرزو چۆنیه‌تی ده‌ستكردن به‌ دروستكردنی ئۆتۆمۆبیلی كیاو پێشخستنی ساڵ له‌دوای ساڵ تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا تێیدایه‌تی له‌ ته‌كنۆلۆجیای پایه‌به‌رز له‌بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ژماره‌ی كارگه‌كانی و سه‌نته‌ره‌كانی دیزاین له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی ساڵ له‌بواری دیزاین و كوالیتی به‌ده‌ستی هێناون، نمایشكرد.

هه‌ر له‌ فیلمه‌ دیكۆمێنتییه‌كه‌دا پوخته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كۆمپانیای NIM بریكاری ره‌سمی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له‌ هه‌رێمی كوردستان و باكووری عیراق و شوێنه‌كانی بوونی پێشانگاكانی و سه‌نته‌ره‌كانی چاككردنه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ موسڵ كه‌ پێشانگایه‌كی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كیا تێدایه‌و به‌منزیكانه‌ش سه‌نته‌رێكی چاككردنه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌، دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی پاش ده‌رپه‌ڕاندنی داعش له‌ شاره‌كه‌دا.

دوای نیشاندانی فیلمه‌ دیكیۆمێنتارییه‌كه‌، ده‌ریا وریا به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمپانیای NIM زانیاری وردی سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ له‌ فرۆشتن و خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتن خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: به‌شی چاككردنه‌وه‌ له‌ كۆمپانیای NIM به‌ تازه‌ترین و پێشكه‌وتووترین كه‌لوپه‌ل ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه‌و سه‌نته‌رێكی گشتگیره‌و جگه‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆیه‌كردن و ئاسنگه‌ری واته‌ حه‌داد-یش پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاران و پسپۆڕانی مۆڵه‌تپێدراو له‌ كۆمپانیای كیا مۆتۆرز سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.

راشیگه‌یاند: كۆمپانیا پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئه‌سڵی بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئۆتۆمۆبیلی كیا له‌و شارانه‌ی كه‌ ناویان هاتووه‌ هه‌یه‌.

شایه‌نی باسه‌، كۆمپانیای NIM بریكاری ره‌سمی كۆمپانیای كیا مۆتۆرزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و باكووری عیراق، ساڵی 2010 دامه‌زراوه‌و لقی له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك و موسڵ هه‌یه‌، سه‌رجه‌م لقه‌كان خزمه‌تگوزارییه‌كانی فرۆشتن و دوای فرۆشتنیان هه‌یه‌و سه‌نته‌ره‌كانی چاككردنه‌وه‌ش پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئه‌سڵییان هه‌یه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket