riklam

ئامارو وردەکاریی بەرهەمهێنانی وزە

تەکنەلۆجیا 11:19 AM - 2018-03-03
.

.

وزەی خۆر لە وەرگرتنی نیوەی وەبەرهێنانی جیهانی نزیکبۆتەوە

بەگوێرەی هەواڵێکی ساڵانەی بلۆمبێرگ بۆ لێکۆڵینەوەو پارەدارکردنی وزەی تازە، وزەی خۆر خەریکی ڕاکێشانی (160.8)ملیار دۆلارە کە ئەمیش ئەکاتە 48% ی کۆی گشتی جیهانی بۆ هەموو وەبەرهێنان لە وزەی پاکدا.

گەورەترین دوو پڕۆژە بۆ وزەی خۆر بەئامانجی بەرەو پێشچوون لەماوەی ساڵای ڕابردوودا لە ئیمارات بوو، کە ئەویش بریتییە لە پڕۆژەی کۆمپانیای ماروبینی جینکۆسۆلار کە هەڵسا بە پێدانی بڕی (1.2) گێگاوات لە وزە بە دەستەی ئاو و کارەبای ئەبوزەبی (ئەدەویا) لە رێگەی بنیاتنان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایەکی وزەی خۆری لە سویحان بەتێچووی (899) ملیۆن دۆلار، پڕۆژەی هەنگاوی سێیەم لە کۆمەڵگای محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم بۆ وزەی خۆر کە هەڵدەستێت بە بەرهەمهێنانی وزە بەبڕی (800) گێگاوات بە تێچووی (968) ملیۆن دۆلار.

دووەم گەورەترین بەشی وەبەرهێنان لە ساڵی 2017 دا وزەی بـا بوو کە بڕی وەبەرهێنان لەم بەشەدا گەیشتە 107.2 ملیارد دۆلاری ئەمریکی بە کەمبوونەی تێچوو بەبڕی 12% بەگوێرەی ساڵی 2016، کۆمەڵێك پڕۆژە هەبوون کە هەڵسان بە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەی لەسەر هەردوو ئاستی وشکانی و ئاوی.

لەسەر ئاستی وشکانی، کۆمپانیای کارەبایی ئەمریکی وتی، پشتگیری پڕۆژەی (ئۆکلاهۆما ویند کاتشر) دەکەن کە هەڵدەستێت بە بەرهەمهێنانی بڕی 2 گێگاوات لە ڕێگەی وزەی بـا-وە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەبڕی 2.9 ملیار دۆلاری ئەمریکی بێجگە لە تێچووی گواستنەوە.

لەلایەن خۆشیەوە (ئۆرستد) کە دانیمارکییە بۆ وزە وتی کە گەیشتوون بە (بڕیاری کۆتایی بۆ وەبەرهێنان) لە پارەدارکردنی پڕۆژەی (هۆرنسی 2) بۆ بەرهەمهێنانی(1.4) گێگاوات لە وزە لە دەریای باکوور لە بەریتانیا بە نزیکەی بڕی (4.8) ملیارد دۆلارو هەروەها پارەدارکردنی 13 پرۆژەی تری دەریای بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە بــا لە چین لە ساڵی ڕابردوودا بەبڕی وزەی (3.7) گێگاوات و وەبەرهێنانەکە بەنزیکەی بڕی 10.8 ملیارد دۆلار بووە.

تەکنەلۆجیای وزەی زیرەک سێهەمین بەشی وەبەرهێنانە، بڕی پارەدارکردنەکەی بۆ پێوەری زیرەک و پاترییەکان و بەشداریکردن لە پشک لەلایەن کۆمپانیا تایبەتیەکان لە تۆڕی زیرەکدا کە تواناو هەڵگرتن و ئۆتۆمبێلە کارەبایییەکان بەبڕی 48.8 ملیار دۆلار لە ساڵی 2017 دا، بەبڕی زیادبوونی 7% لە ساڵی پێشوتر کە ئەمەش دائەنرێت بە بەرزترین وەک لەهەر کاتێکی پێشووتری.

بەشەکانی تری ماوە لە بەرهەمهێنانی وزەی پاکدا کشانەوەیەکی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە، لەکاتێکدا وەبەرهێنان کەمیکردوە (دابەزیووە) لە سەرچاوەکانی وزەی ئەندامی و پاشماوەکان بە رێژەی (%36) کە گەیشتوە بە(4.7) ملیارد دۆلارو دابەزین لە وەبەرهێنان لە سەرچاوەی وزەی بەرهەمهاتوو لە سووتەمەنی ئەندامی بەڕێژەی (%3) کە ئەگات بە (2) ملیارد دۆلارو دابەزینی تر لە وەبەرهێنان لە سەرچاوەی وزەی بەرهەمهاتوو لە وزەی سەرچاوەی ئاوی بچووک بە رێژەی (%34) بۆ (1.6) ملیار دۆلارو دابەزینی تر لە وەبەرهێنان لە وزەی دەریایی بە ڕێژەی (%14) بۆ (156) ملیارد دۆلار.

پاشەکشێ ڕوویداوە لەکۆی گشتی وەبەرهێنان لە وزەی پاکدا لە پڕۆژەکانی وزەی کارۆئاوی بۆ زیاتر لە (50) مێگاوات، لەگەڵ ئەوەشدا لەپێناوی بەراوردکردندا، کۆتا بڕیارەکانی وەبەرهێنان لە کۆتایدا پەیوەندی هەیە بە کۆمەڵەکانی بەرهەمهێنانی وزەی ئاوی گەورە کە گەیشتوە نزیکەی (4) بۆ (50) ملیار دۆلار لە ساڵی 2017 دا.

قەبڵاندنەکانی بلۆمبێرگ بۆ لێکۆڵینەوە لە پارەدارکردنی وزەی تازەی سەرەتایی ئەوەی دەرخستووە کە لە ساڵی 2017 دا بەرهەمهێنانی وزەی پاک گەیشتوەتە ئاستێکی پێوانەیی بەنزیکەی (160) گێگاوات (بێجگە لە وزەی کارۆئاوی گەورە)، لەوەش ( 98) گێگاوات لە وزەی خۆر، (56) گێگاوات لە وزەی با، (3) گێگاوات لە ماددەی ئەندامی، (2.7) گێگاوات لە وزەی ئاوی بچووک، (700) گێگاوات لە وزەی گەرمی زەوی، کەمتر لە (10) مێگاوات لە وزەی دەریا.

PUKmedia  س: بلۆمبێرگ

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket