هۆكار و چارەسەری لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل
تەکنەلۆجیا 07:47 PM - 2018-03-01
.
هەر بەشێكی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لە كاربكەوێت یان كێشەیەكی تێبكەوێت، ئەوە ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر توانای ئۆتۆمبێلەكە، كارێكی ئاساییە بە تێپەربوونی كات بەشەكانی بزوێنەر لەكاربكەون، لەكاركەوتنی هەندێك بەشی دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێلەكە لە كاتی وەستانیدا، ئەم لەرزینە حاڵەتێكی بێزاركەرەو شۆفێران لەبارەی هۆكار و چارەسەركردنی دەپرسن، ئێمەش لەم راپۆرتەدا سەرجەم هۆكارەكانی ئەم جۆرە لەرزینە باس دەكەین، كە خۆی لە تێكچوونی چەند بەشێكی بزوێنەرەكەدا دەبینیێتەوە، ئەم هۆكرانە دەبنە چارەسەریش، چونكە بە گۆرینیان كێشەی لەرزینەكە نامێنێت.
گرنگترین هۆكارەكانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل:
1- تێكچوونی پلاك:
لە گرنگترین هۆكارەكانی لەرزینی ئۆتۆمبێل تێكچوون و تەلەفبوونی پلاكی سەر بزوێنەرەكەیە، تەواوبوونی تەمەنی پلاك تەنها نابێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێلەكە ، بەڵكو چەند نیشانەیەكی تریش بە ئۆتۆمبێلكەوە دەردەكەوێت، وەك بێ هێزبوونی ئۆتۆمبێلەكە (مت) لە كاتی رۆیشتندا و زۆر خەرج كردنی بەنزین، بۆیە گەر ئەم نیشانانەت بەدی كرد ، ئەوا بزانە كێشە لە پلاكی ئۆتۆمبێلدا هەیە و بە زووترین كات سەردانی شوێنی چاك كردنەوەی ئۆتۆمبێل بكە، بۆ ئەوەی لە لەرزین و زۆر خەرج كردنی بەنزین ڕزگارت ببێت.
2- تێكچوونی كۆیلی بزوێنەر:
وەك پسپۆڕان ئاماژەی پێدەدەن تێكچوونی یەكێك لە كۆیلەكانی بزوێنەر دەبێتە هۆی لەرزینی ئۆتۆمبێل، یان پێدەچێك هەموویان پێكەوە وەك پێویست كار نەكەن، بۆیە بە دڵنیایەوە ئەم كێشەیە كار لە توانای بزوێنەرەكە دەكات و لە كاتی وەستانیدا هەست بە لەرزینی ئۆتۆمبێلەكەت دەكەیت.
3- تێكچوونی پاك كەرەوەی هەوا ( فلتەر):
بێگومان تێكچوونی فلتەری تایبەت بە پاك كردنەوەی هەوا ، یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل، بە هۆی ژینگەی وڵاتەكەمانەوە كە هەندێك جار خۆڵباران و تەپوتۆز دەیگرێتەوە ئەم فلتەرە تەپوتۆز ڕادەكێشێتە ناو بزوێنەرەكەوە، بۆیە بزوێنەرەكە توشی ئەم كێشەیە دەكات، چارەسەری ئەوەیە كە زوو پاك بكرێتەوە و لە كاتی تێكچوونیدا بگۆڕدرێت.
4- تێكچوونی عەقڵی ئۆتۆمبێل:
دواین هۆكار كە دەبێتە هۆی لەرزینی بزوێنەرەی ئۆتۆمبێل تێكچوونی عەقڵ و ئەو بەشانەیەكە لە قەباغێكی نزیك لە بزوێنەركە هەن، ئەم بەشە بەهۆی تێچوونی ئاو بە هەر هۆكارێكەوە بێت تێكدەچێت، بۆیە باشتر وایە لە كاتی شۆردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل زۆر ئاگاداری ئەم بەشە بین و بە وریایەوە پاكی بكەینەوە.
پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمۆبێل ڕێنمایمان دەكەن كە بەردەوام بەخاخی ئۆتۆمبێل بە شلەمەنیەكی تایبەت كە لە وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزین هەیە، پاك بكەینەوەو بۆ ئەوەی لە هەر كێشەو گرفتێك بەدوور بین كە رووبەروی بزوێنەرەكە دەبێتەوە.
PUKmedia و/ گۆران قادر
سەرچاوە: المرسال
هەواڵی زیاتر
-
قائیمقامی کەرکوک: هەرلایەنێک تۆمەت بۆ یەکێتی دروستبکات، دەدرێتە دادگا
08:32 PM - 2026-07-02 -
تەقینەوەیەک لە دیمەشق چەندین کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە
04:21 PM - 2026-07-02 -
لەهەڵەبجە نۆ هەزار كەس كێبڕكێ لەسەر 250 پۆستی دامەزراندن دەكەن
01:53 PM - 2026-07-02 -
نرخی نەوت رووی لە دابەزینە
10:31 AM - 2026-07-02
ئەمانەش ببینە
لهتیف نێروهیی: رێككهوتنی یهكێتی و نهوهی نوێ لهپێناو بهرژهوهندی گشتییه
02:24 PM - 2026-07-02
دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسند كرد
12:48 PM - 2026-07-02
ئەمریکا ناردنی دۆلاری کاشی بۆ عیراق دەستپێکردەوە
11:04 AM - 2026-07-02
پشووی هاوینەی نوێنەران کۆتایی دێت
10:42 AM - 2026-07-02
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لەهەڤاڵ سیروان كوێخا نەجم دەكات
پرسەنامە 11:20 AM - 2026-07-02 -
ئەمریکا ناردنی دۆلاری کاشی بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 11:04 AM - 2026-07-02 -
هاواری من؛ بەڵگەنامەیەکە لەسەر سەدەیەک لە نادادی
بیروڕا 11:01 AM - 2026-07-02 -
پشووی هاوینەی نوێنەران کۆتایی دێت
عیراق 10:42 AM - 2026-07-02 -
نرخی نەوت رووی لە دابەزینە
جیهان 10:31 AM - 2026-07-02 -
سەرۆک بافڵ و ئیبراهیم کاڵن تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-01 -
بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە
کوردستان 08:59 PM - 2026-07-01 -
ئۆپیک پڵەس بڕی بەرهەمهێنان زیاد دەکات
جیهان 08:24 PM - 2026-07-01







دابەزێنە

