riklam

به‌كارهێنه‌ران ئاگاداری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئایفۆن نین

هەمەرەنگ 10:31 AM - 2017-11-18
.

.

به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنج راكێشن كه‌ كاری رۆژانه‌یان بۆ ئاسانده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگ له‌ مۆبایله‌كاندا، سه‌رجه‌م به‌كاربه‌ران ته‌واو شاره‌زانین له‌و  تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه‌ له‌مۆبایله‌كه‌دا بوونیان هه‌یه‌.

لێره‌دا به‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیتان ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ به‌زانینیان ده‌توانن سودی زیاتر له‌مۆبایله‌كانتان وه‌ربگرن:

1-له‌كاتێكدا ئه‌پڵیكه‌یشنێك یان په‌ڕه‌یه‌كت كردووه‌ته‌وه‌، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی یه‌كه‌م یان سه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ یه‌ك جار په‌نجه‌ له‌سه‌ر شوێنی سه‌عاته‌كه‌ دابنًێ.

2-ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كی ده‌نگیت له‌ماسنجه‌ر یان واتس ئابه‌وه‌ بۆ هات و نه‌تویست كه‌س گوێی لێبیًت، ئه‌وه‌ مۆبایله‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر دۆخی گوێ، ئه‌و كاته‌ وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی گوێی لێبگره‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێبكات.

3-ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كت له‌مۆبایله‌كه‌تدا سه‌یری بابه‌تێكی دیاریكراوی كردو تۆش ترسایت بچێته‌ سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی ترو بگه‌ڕێت، ئه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندی Guided Access كارا بكه‌ ، تا نه‌توانێت به‌بێ لێدانی پاسۆورد بچێته‌ به‌شێكی تر، بۆ گه‌یشتن به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌ general > accessibility> guided access
بۆ دانانی پاسۆوردیش Passcode settings> set guided>access passcode پاشان ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌ و سێ جار په‌نجه‌ بنێ به‌ دوگمه‌ی هۆمدا.

4-ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندی Dictation له‌سه‌ر هێمای مایك له‌ كیبۆردی نوسیندا كارا بكه‌یت، ئه‌وه‌ هه‌ر وشه‌شه‌یه‌ك بنوسیت، ئه‌وه‌ جارێكی تر مۆبایله‌كه‌ وشه‌كه‌ تۆمار ده‌كات و دواتر به‌ دوای یه‌كدا رسته‌ی یه‌كه‌م جار ده‌نوسێته‌وه‌. بۆ سود وه‌رگرتن له‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش  بچۆره‌وه‌ سه‌ر Settings> general> keyboard>enable dictation.

5-ئه‌گه‌ر ویستت كاتی هاتن یان رۆشتنی نامه‌ له‌ماسنجه‌رو واتسئابدا بزانیت، ئه‌وه‌ په‌نجه‌ به‌لای راستدا بجوڵێنه‌.

6-ئه‌گه‌ر له‌مۆبایله‌كه‌تدا له‌ڕێگه‌ی حاسیبه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆرت كۆكردبووه‌وه‌، به‌ڵام ژماره‌یه‌كت به‌هه‌ڵه‌ نوسیی بوو، ئه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانی له‌ڕێگه‌ی په‌نجه‌بردن به‌لای راستدا ژماره‌ هه‌ڵه‌كه‌ بسره‌ڕه‌وه‌.

7-ئه‌گه‌ر سه‌یری گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیت له‌ یوتوبدا كردو نه‌تویست ده‌ست له‌ شاشه‌كه‌ بده‌یت و گرته‌كه‌ پێش و دوا بخه‌یت ، ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 3 چركه‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر زیادو كه‌می دوگمه‌ی ده‌نگدا دابنێ.

PUKmedia گۆران قادر
سه‌رچاوه‌/  شاشه‌ نیوز

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket