ئه‌پی یوتیوب كێشه بۆ پاتری به‌كارهێنه‌رانی ئای ئۆ ئێس دروستده‌كات
تەکنەلۆجیا 11:02 PM - 2017-11-14
.
ئه‌گه‌ر وه‌شانی ئای ئۆ ئێس 11.1.1ــت له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت دامه‌زراندبێت، له‌وانه‌یه هه‌ستت به فیڕۆچوونی نائاسایی وزه‌ی پاتریه‌كه‌ت كردبێت له‌و وه‌شانه‌دا. به پێی لێدوانه‌كانی پێگه‌ی Reddit و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و به‌فیڕۆ چوونه نائاساییه، په‌یوه‌ندیدار بێت به ئه‌پی یوتیوبه‌وه.
به هۆكاری هه‌بوونی كێشه‌یه‌ك له‌كۆتا وه‌شانی یوتیوبدا، كه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌په‌كه له‌و كاته‌ی له باروودۆخی پاشبنهماشدا كاره‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات، توانستێكی زۆر له وزه‌ی پاتریه‌كه به‌فیڕۆ بدات. خۆشبه‌ختانه تیمی یوتیوب، ئه‌م باسه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه، ده‌شڵێت به‌مزوانه وه‌شانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وانه ده‌كه‌ن.
وه ده‌وترێت ته‌نها ئه‌په‌كه ئه‌و كێشه‌یه‌ی نیه. به‌ڵكو هه‌ندێك به‌كارهێنه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌پی یوتیوب بوه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌یان له كاتی بارگاویی كردنه‌وه‌دا، به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌رم ببێت. هه‌رچه‌نده هێشتا دیار نییه كێشه‌ی گه‌رمبوونه زیاد له پێویستی به‌كارهێنه‌رانی ئای ئۆ ئێس له كاتی بارگاوی كردنه‌وه‌دا، په‌یوه‌ندیداره به‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌پی یوتیوبدا هه‌یه.
تیمی یوتیوب هێشتا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌شانه چاكسازیهكهیان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی یوتیوب وه‌شانه‌كه به‌رده‌ست ده‌خات، واباشتره به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئای ئۆ ئێس، سود له وێبگه‌ڕه‌كان ببینن بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆیه‌كان.
PUKmedia تۆڕی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری كوردی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
له‌گه‌روی هورمزه‌وه 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بۆ جیهان كه‌مده‌كات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
(المرصد) خەرمانی ساڵێکی بڵاو دەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-03-12 -
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
کوردستان 10:43 AM - 2026-03-12 -
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

