به‌های بازرگانی جیهانی كیا به‌رزده‌بێته‌وه
هەمەرەنگ 10:26 AM - 2017-10-31
.
بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك له نێو شه‌ست لۆگۆی بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌های ماركه‌ی كیا به‌رز بۆوه به رێژه‌ی حه‌فت جار زیاتر له ساڵی 2007.
جارێكی دیكه كیا مۆتۆرز له نێو ماركه جیهانییه‌كان پۆلێن كرا به پێی راپۆرتی باشترین لۆگۆی بازرگانی بۆ ساڵی 2017 كه له لایه‌ن كۆمپانیای ئینته‌ربراند ئاماده كرابوو.
به پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه، به‌های بازرگانیی كیا به رێژه‌ی 6% له دوانزه مانگی رابردووه‌وه گه‌یشته 6.68 ملیار دۆلار.
مایك رۆشا به‌ڕێوه‌به‌ری جیهانیی هه‌ڵسه‌نگاندنی لۆگۆ بازرگانییه‌كان له كۆمپانیای ئینته‌ر براند رای گه‌یاند: هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی كیا بۆ په‌ره‌پێدان و دووباره خۆناساندنی كارێكی یه‌كجار گرنگه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های لۆگۆی خۆی.
خستنه رووی ئۆتۆمبیلی ستینگه‌ری نوێ و سه‌نجڕاكێش و كردنه‌وه‌ی بیت 360 سه‌نته‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی لۆگۆی بازرگانیی نوێ له سیئۆل وام لێده‌كه‌ن هه‌ست بكه‌م ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی كۆمپانیاكه ده‌كات.
كیا بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك پله‌ی 69 یه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ست هێنا. نوێترین به‌های كۆمپانیا به رێژه‌ی 645% زیاد كرد. له نێو كۆمپانیاكانی ئۆتۆمۆبیلیش كیا پله‌ی یازده‌هه‌می به‌ده‌ست هێنا.
چارلز سۆ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی به‌شی بازاڕكاری له كیا مۆتۆرز گوتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های كیا پابه‌ندیی كۆمپانیا له به‌رانبه‌ر كڕیارانی ده‌خاته روو.
توانایی سه‌رسوڕمان
گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامی لۆگۆی بازرگانیی كیا ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیایه له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی نێوان به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیا و كڕیارانییهتی.
كۆمپانیای كیا به‌هۆی لێهاتوویی له بواری ئۆتۆمبیل توانی پله‌ی یه‌كه‌م له نایابی به ده‌ست بهێنێ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك، هه‌روه‌ها به‌رزترین ئاستی پۆلێنكردنی له لێكۆڵینه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به ئۆتۆمۆبیله‌كان له جه‌ی دی پاوه‌ر له ئه‌ڵمانیای و به‌ریتانیا له ساڵی 2017.
به‌هۆی ئه‌و نازناوانه‌ش كۆمپانیاس كیا مۆتۆرز له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كه‌مین ئتۆمۆبیلی سیدانی وه‌رزشی خۆی خسته روو ئه‌ویش ستینگه‌ر و كرۆسۆفهر نیرۆی نوێیه.
له كۆریا كۆمپانیای كیا نموونه‌ی ستینگه‌ری نوێی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ نمایش كرد و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش كیا ئۆتۆمۆبیلی (نیرۆبۆت)ی نمایش كرد.
بۆ گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام له هه‌ڵبژارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیا، شه‌راكه‌تی فه‌رمیی كیا به‌رده‌وامی هه‌یه له‌گه‌ڵ دیارترین چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له جیهاندا له‌گه‌ڵ فیفا و یوێفا و ئێن بی ئه‌ی و تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیا ئه‌ویش بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆمپانیایه له بواری گه‌نجان له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەكێتی پشتیوانيی لەسەربەخۆیی رێكخراوەكان دەكات
02:00 PM - 2026-07-23 -
38 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هیوا باڕۆیی تێپەڕدەبێت
12:14 PM - 2026-07-23 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
10:29 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
09:16 AM - 2026-07-23
ئەمانەش ببینە
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
10:19 AM - 2026-07-23
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
08:15 PM - 2026-07-22
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
05:17 PM - 2026-07-22
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
02:19 PM - 2026-07-22
زۆرترین خوێنراو
-
لە شەش هەفتەی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست
جیهان 10:19 AM - 2026-07-23 -
49 هەمین ساڵیادی شەهیدی سەرکردە حەمە غەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی
کوردستان 09:16 AM - 2026-07-23 -
ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەرکرد
کوردستان 08:15 PM - 2026-07-22 -
مەکتەبی سکرتارییەت: هەڤاڵ مەجید سەلیم قاڵبووەیەکی سەنگینی شۆڕشی نوێیە
کوردستان 07:56 PM - 2026-07-22 -
سەرۆک بافڵ سوپاسنامەیەکی لە ئەمین بابەشێخ پێگەیشت
کوردستان 05:17 PM - 2026-07-22 -
کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆکی هەرێم دەکات
کوردستان 04:11 PM - 2026-07-22 -
عەبودی: سبەینێ سەرۆکوەزیران سەردانی ئێران دەکات
عیراق 02:19 PM - 2026-07-22 -
دروستكردنی باڵەخانەیەكی نوێ بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە راگەیەندرا
کوردستان 12:15 PM - 2026-07-22





.png)

دابەزێنە

