كیا پیكانتۆ ئێكس لاینی نوێ خرایه بازاڕه‌وه
تەکنەلۆجیا 09:24 PM - 2017-10-08
.
كۆمپانیای كیا ورده‌كارییه‌كانی ئۆتۆمبیلی (پیكانتۆ ئێكس لاین) ی نوێی هاوشێوه‌ی كرۆس ئۆڤه‌ر له پیشانگه‌ی فرانكفۆرت بۆ ئۆتۆمۆبیله‌كانی 2017 خسته روو. هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین نمایشی ئه‌و ئۆتۆمۆبیله له 12 ی سێپته‌مبه‌ر، وا بڕیاره له چواریه‌كی ساڵی 2017 له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌و ئۆتۆمۆبیله بخرێته بازاڕه‌وه.
مۆدێلی ئێكس لاینی نوێ زیاتر له‌سه‌ر سه‌رنجڕاكێشان كاری بۆ كراوه وه‌ك بچووكترین ئۆتۆمۆبیلی كیا كه شێوازی نوێی له هێڵه‌كانی ئۆتۆمۆبیلی كرۆس ئۆڤه‌ر وه‌رگیراوه. به هه‌مان شێوه سوود له شێوازی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كانی سپۆرتاج و سۆرینتۆ وه‌رگیراوه.
به 156 ملیم له زه‌وی به‌رزه به‌و واتایه‌ی به 15 ملیم له جاران به‌رزتر كراوه‌ته‌وه كه روانینێكی روونتر له جاران به شوفێر ده‌به‌خشێ. یه‌كێك له‌و سیفاتانه مه‌كینه‌ی جۆری (T-GDI) به قه‌باره‌ی 1 لیتر به‌كار هاتووه كه له هه‌موو جۆره‌كانی پیكانتۆ به‌هێزتره.
مایكل كول سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ژووری (كیا مۆتۆرز له ئه‌ورووپا) گوتی: پیكانتۆری نوێ ئه‌مساڵ زووتر له ئه‌ورووپا بڵاو كرده‌وه. به‌م شێوه‌یه توانی به‌سه‌ر مۆدێله‌كانی پێشتری سه‌ربكه‌وێ.
دیزاین پێگه‌ی پیكانۆ به‌هێز ده‌كات
ئه‌گه‌ر چی پیكانتۆی نوێ به دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وتووه، به هه‌مان شێوه له رووی كوالیتییه‌وه ئاستبه‌رز و به‌هێزه. ئه‌و مۆدێله به تۆڕی پێشه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی وه‌ك (لووتی پڵنگ) ده‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها به‌رگرییه ئاسنییه‌كانی پێشه‌وه و دواوه هاوشێوه‌ی ئۆتۆمۆبیله وه‌رزشییه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دیكه له بڕوابه‌خۆبوون ده‌ربكه‌وێ.
مه‌كینه به قه‌باره‌ی یه‌ك لیتر له جۆری (T-GDI)- به‌هێزترین پێكانتۆیه تاكو ئێستا پیكانتۆ ئێكس لاین-ی نوێ له هه‌موو شتێك‌دا به مه‌كینه‌ی (T-GDI) سیانی به قه‌باره‌ی یه‌ك لیتر له خێزانی مۆدێله‌كانی (سید) و (ریۆ) یه. به‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ كه كێشه‌كه‌ی سووكه. ئه‌و جۆره مهكینهیهش بۆ یه‌كه‌مین جار له مۆدێلاتی پیكانتۆ به‌كار ده‌هێندرێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی هه‌یه، سووكی كێشی مه‌كینه نوێیه‌كه‌ی به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌دای پێكانتۆ رێك كه‌وتووه. ئه‌م مه‌كینه‌یه نوێیه لێخوڕینێكی نموونه‌یی ده‌به‌خشێته پیكانتۆ. ئه‌و مه‌كینه‌یه توانای 100 ئه‌سپی میكانیكیله 4500 خولانه‌وه له یه‌ك خوله‌كدا هه‌یه. هه‌روه‌ها توانای سووڕانه‌وه‌ی 172 نیوتن مه‌تر له 1500 تا 4000 خولانه‌وه له یه‌ك خوله‌كدا هه‌یه. له رووی هه‌ستانی سه‌ره‌تایی ده‌توانێت له 0 بۆ 100 كیلۆمه‌تر له 10.1 چركه‌دا هه‌یه. ئه‌و مه‌كینه نوێیه له 100 كیلۆمه‌تردا 4.5 لیتر به‌نزین سه‌رف ده‌كات. بۆ هه‌ر كیلۆمه‌ترێكیش گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به رێژه‌ی 104 گرام بڵاو ده‌كاته‌وه.
به هه‌مان شێوه ئه‌و مه‌كینه‌یه له پیكانتۆی جۆری (جی تی) وه‌رزشی به‌كار هێندراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌دای به‌هێزی هه‌بێت.
نه‌وه‌ی سێیه‌م له پیكانتۆ: نایابی و ته‌كنۆلۆجی و لێهاتوویی
پیكانتۆ ئێكس لاین به چه‌ندین تایبه‌مه‌ندی لهگهلً مۆدێله‌كانی پێشووی جیاوازه، له‌وانه تایه‌كانی جۆری ئه‌لۆمنیۆمی به قه‌باره 16 بۆێه و چوارده‌وری تایه‌كانی ئه‌لۆمنیۆم و لایته‌كانی جۆری (لید) ن كه به رۆژیش كار ده‌كه‌ن. لایتی دژه ته‌م. له به‌شی پێشه‌وه‌ی داشبۆرد شاشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه به له‌مس كار ده‌كات درێژییه‌كه‌ی 7 بۆێهیه، ئه‌و شاشه‌یه به سیستمی كه‌شوهه‌وا كار ده‌كات به بوونی نه‌خشه‌ی سێ ره‌هه‌ندی و رێكخراوه له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی (ئه‌پل كاربلای) و (ئه‌ندرۆید ئۆتۆ) بۆ به‌خشینی ئه‌ركه‌كانی مۆبایلێكی زیره‌ك. هه‌روه‌ها كامێرای گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ی تێدایه و شوێنی (ی‌و ئێس بی). تایه‌كانی هاوشێوه‌ی (پیكانتۆ جی تی) یه بۆ به‌خشینی شێوه‌ی ئۆتۆمبیلێكی وه‌رزشی.
ئۆتۆمۆبیلی پیكانتۆی نوێ له رووی ئه‌مانه‌وه له جۆری (A) یه له كیا و به‌وه ناوزه‌د ده‌كرێ كه هه‌یكه‌لی توندوتۆڵه و به 6 ئێرباك پاڵپشت كراوه (پێشه‌وه و ته‌نیشت و دواوه).هه‌روه‌ها ئێرباكی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئهژنۆیهكانیش داندراوه. له رووی وه‌ستاندنه‌وه سیستمی ئه‌لكترۆنی بۆ داندراوه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو.
پیكانتۆ شانازیبه رووبه‌ری ناوه‌وه‌ی ده‌كات به شێوه‌یه‌ك رووبه‌رێكی گه‌وره‌تری هه‌یه‌بۆ راكێشانی قاچه‌كان و سه‌ر به‌مه‌ش به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ململانێكهرانی له جۆری خۆی سه‌رده‌كه‌وێ. سندووقی دواوه‌ی 255 لیتر ده‌گرێ گه‌وره‌تر له ئۆتۆمۆبیله‌كانی جۆری خۆی. كوشنه‌كانی دواوه‌ی ده‌چه‌مێنه‌وه، به‌مه‌ش شانبه‌شانی ئه‌و چهماندهوهیه شوێنی 1,010 لیتر ده‌بێته‌وه.
خستنه بازاڕی (كیا پیكانتۆی ئێكس لاین) له چواریه‌كی كۆتایی ساڵی 2017
پێكانتۆی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمپانیا به گره‌نتیی حافت ساڵ یان 150,000 كیلۆمه‌تر له هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپا له چواریه‌كی كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ست به فرۆشتنی ده‌كرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قائیمقامی کەرکوک: هەرلایەنێک تۆمەت بۆ یەکێتی دروستبکات، دەدرێتە دادگا
08:32 PM - 2026-07-02 -
تەقینەوەیەک لە دیمەشق چەندین کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە
04:21 PM - 2026-07-02 -
لەهەڵەبجە نۆ هەزار كەس كێبڕكێ لەسەر 250 پۆستی دامەزراندن دەكەن
01:53 PM - 2026-07-02 -
نرخی نەوت رووی لە دابەزینە
10:31 AM - 2026-07-02
ئەمانەش ببینە
له‌تیف نێروه‌یی: رێككه‌وتنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه
02:24 PM - 2026-07-02
دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسند كرد
12:48 PM - 2026-07-02
ئەمریکا ناردنی دۆلاری کاشی بۆ عیراق دەستپێکردەوە
11:04 AM - 2026-07-02
پشووی هاوینەی نوێنەران کۆتایی دێت
10:42 AM - 2026-07-02
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لەهەڤاڵ سیروان كوێخا نەجم دەكات
پرسەنامە 11:20 AM - 2026-07-02 -
ئەمریکا ناردنی دۆلاری کاشی بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 11:04 AM - 2026-07-02 -
هاواری من؛ بەڵگەنامەیەکە لەسەر سەدەیەک لە نادادی
بیروڕا 11:01 AM - 2026-07-02 -
پشووی هاوینەی نوێنەران کۆتایی دێت
عیراق 10:42 AM - 2026-07-02 -
نرخی نەوت رووی لە دابەزینە
جیهان 10:31 AM - 2026-07-02 -
سەرۆک بافڵ و ئیبراهیم کاڵن تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-01 -
بنەماڵەی میر کریم خانی برادۆست روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە
کوردستان 08:59 PM - 2026-07-01 -
ئۆپیک پڵەس بڕی بەرهەمهێنان زیاد دەکات
جیهان 08:24 PM - 2026-07-01







دابەزێنە

