riklam

ئایفۆنی 8 ده‌گاته‌ بازاڕه‌كانی كوردستان

تەکنەلۆجیا 01:08 PM - 2017-09-23
.

.

ئه‌مڕۆ 23-9-2017 كۆمپانیای ئه‌سێ له‌ سلێمانی به‌ ره‌سمی ئایفۆنی 8ی خسته‌ بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه‌ و نرخ و ره‌نگ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیشی ئاشكرا كرد.

باوه‌ڕ جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌سێ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گه‌یشتنی مۆبایلی ئایفۆن 8ی ئاشكرا كردو ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ كۆمپانیای ئه‌سێ وه‌ك یه‌كێك له‌ فرۆشیارانی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ توانیمان هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو شانبه‌شانی ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا هه‌مان ڕۆژی خستنه‌ڕووی ئامێره‌كه‌ , ئێمه‌ش ئامێری ئایفۆن 8 له‌ هه‌رێمی كوردستان بفرۆشین, ئه‌مه‌ش به‌ ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن ده‌زانین له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیادا كه‌ وه‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئامێره‌كان بخه‌ینه‌ به‌رده‌ستی هه‌وارداران.

سه‌باره‌ت به‌ نرخه‌كانیش وتی: له‌ سه‌ره‌تادا نرخه‌كان كه‌مێك به‌رزن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ چاو ساڵانی ڕابردوودا نرخه‌كه‌ی زۆر گونجاوه‌ و ئامێره‌كان به 895 دۆلار ده‌فرۆشرێن.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری PUKmedia دا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌نگ و تایبه‌تمه‌ندیيه‌كانی مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ ، باوه‌ڕ جه‌مال وتی: ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره‌ جیا ده‌كاته‌وه‌ له‌ نه‌وه‌كانی پێش خۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆبایله‌كه‌ به‌ وایه‌رلێس شه‌حن ده‌كرێته‌وه‌ و دژه‌ ئاو و ته‌پوتۆزه‌ و به‌ سیستمی كارپێكه‌ری ios 11 كار ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌ ڕه‌نگه‌كانی گۆڵد و سلڤه‌ر و په‌مه‌یی خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌.

له‌كۆتایشدا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌سێ وتی: ئایفۆن ئێكس هێشتا نه‌فرۆشراوه‌و وا بڕیاره‌ له‌ 2-11-2017 بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.


PUKmedia  گۆران قادر

00001.jpg

00002.jpg

000004.jpg

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket