riklam

گڵۆپی LED له‌ تیشكی خۆر زیاتر ڤیتامین D به‌رهه‌مده‌هێنێت

تەکنەلۆجیا 09:54 AM - 2017-09-15
.

.

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات كه‌ گڵۆپی LED له‌ تیشكی خۆ زیاتر و زووتر ده‌توانێت ڤیتامین D3 به‌رهه‌مبهێنێت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی پۆستن ئه‌نجامی داوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كونیله‌كانی پێست كه‌ به‌ر تیشكی گڵۆپی LED ده‌كه‌ون ده‌توانن زیاتر ڤیتامین D3 به‌رهه‌مبهێنن به‌راورد به‌ به‌ركه‌وتنبان به‌ تیشكی خۆر.

توێژه‌ران له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: ئێمه‌ گڵۆپی LED سه‌رو تیشكی بنه‌وشه‌یمان له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازه‌وه‌ تاقی كرده‌وه‌ كه‌ دووریه‌كانیشیان جیاواز بوو، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م گڵۆپه‌ توانایه‌كی باشی هه‌یه‌ له‌كاتێكی كه‌مدا ڤیتامین D3 به‌رهه‌مبهێنێت .

توێژه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا كه‌ ده‌توانین به‌ زانستی ڤایرۆسی ڕووناكی ناوی ببه‌ین، كه‌ ده‌توانرێت شه‌پۆله‌كانی تیشكی لید بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ درێژ خایانه‌كان به‌كاربهێنرێت.

 PUKmedia و/گۆران قادر

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket