كاریگه‌ریه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری به نیوبه‌نج
هەمەرەنگ 03:06 PM - 2017-07-04.
چاوپێكه‌وتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ د.دیار محێدین:پسپۆڕی بێهۆشكاری له‌باره‌ی كارێگه‌ری نیوبه‌نج له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان.
به‌نج كردن بریتی یه له‌كرداری خه‌واندن و هه‌ست نه‌كردن به ئازار له‌گه‌ڵ خاوبوونه‌وه‌ی ماسولكوكانی له‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دووجۆر به‌نجمان هه‌یه" به‌نجی گشتی و به‌نجی نیوه"،به‌نجی گشتی بریتی یه له خه‌واندنی نه‌خۆش، به‌نجی نیوه به‌شێكی له‌شی نه‌خۆشه‌كه به‌نج ده‌كرێت واته له ناوكی بۆ خواره‌وه.
پرسیار.. ئایا ته‌مه‌ن په‌یوه‌ندی به جۆری به‌نجه‌وه هه‌یه؟
د.دیار محێدین:
وه‌ڵام..
نیو به‌نج زیاتر له دوای ته‌مه‌نی (15-16) ساڵی یه‌وه ده‌كرێت، نیو به‌نج زیاتر بۆ نه‌خۆشێك ده‌كرێت كه ته‌مه‌نی گه‌وره بێت و بۆ منداڵ گونجاو نییه، چونكه منداڵ رێگه به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریك ندات كه به‌شێوه‌ی نیو به‌نج بێت. له‌كاتی نیو به‌نجدا پێویسته نه‌خۆش دابنیشێت و پشتی بنوشتێته‌وه و نه‌جوڵێت بۆ ئه‌نجامدانی نیو به‌نج كه به شێوه‌ی ده‌رزی ده‌درێت له پشتی نه‌خۆش.
پرسیار.. ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ر یانه كامانه‌ن كه‌به نیوبه‌نج ده‌كرێت؟
وه‌ڵام..
هه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری یه‌ك له ناوك بۆ خواره‌وه بێت، ده‌توانرێت به نیوبه‌نج بكرێت،وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوون و نه‌شته‌رگه‌ری گۆڕینی تۆپی ئه‌ژنۆ.....هتد.
پرسیار.. دكتۆ مه‌ترسیه‌كانی نیوبه‌نج چین له‌سه‌ر نه‌خۆش؟
وه‌ڵام..
هه‌ر دوو جۆری به‌نجه‌كان مه‌ترسی هه‌یه له سه‌ر نه‌خۆش، یه‌كێك له مه‌ترسیه‌كانی نیو به‌نج ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی جوڵانی نه‌خۆشه‌كه‌دا له‌وانه‌یه ده‌رزی یه‌كه له‌پشتی دا بشكێت گه‌رچی ئه‌م حاڵه‌ته زۆر ده‌گمه‌نه، چونكه ئه‌و ده‌رزی یانه به جۆرێك دروست نه‌كراوه كه به‌ئاسانی بشكێت،له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م حاڵته ڕووی داوه به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌نه. هه‌ندێك جار له‌وانه‌یه به‌شێكی ئه‌و به‌نجه سه‌ربكه‌وێت به‌ناو دڕكه په‌تك دا ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دڵ تێكهه‌ڵاتن و دڵ خاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه، یان زۆر جار ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بۆ نه‌خۆش دروست ده‌كات، نیوبه‌نج زۆر جار ده‌بێته هۆی ئیلتیهاباتی په‌رده‌ی مێشك (ێحایا) . ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه هۆكاری ئه‌وه‌بێت ده‌رزی یه‌كه به‌باشی تعقیم نه‌كرابێت، یان ڕه‌نگه‌ده‌ستكێشه‌كان تعقییم نه‌بن، یان پشتی نه‌خۆشه‌كه‌باش تعقیم نه‌كرابێت، له‌و حاڵتانه‌دا ره‌نگه میكرۆبێك بچێته ناو دڕكه په‌تكه‌وه و ببێته هۆی ئیلتیهابی په‌رده‌ی ناو مێشك.
پرسیار.. ئایا ئه‌م نیوبه‌نجه له هه‌ردوو ڕگه‌زدا هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه؟
وه‌ڵام..
به‌ڵی هه‌مان مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ردوو ره‌ِگه‌ز، به‌ڵام ڕه‌نگه جیاوازی هه‌بێت له نه‌خۆشێكه‌وه بو َنه‌خۆشێكی تر،ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون یان ماسولكه‌كانیان گه‌وره‌تره مه‌ترسی زیاتریان هه‌یه.
پرسیار.. زۆر جار نه‌خۆش كه‌نه‌شته‌رگه‌ری بۆئه‌نجام ده‌درێت به نیوبه‌نج تووشی ژانه سه‌ر ده‌بێت هۆكاری ئه‌مه چییه؟
وه‌ڵام..
به‌ڵێ، باوترین كێشه‌یه كه زۆربه‌ی نه‌خۆش له دوای نه‌شته‌رگه‌ری به‌ده‌ستی یه‌وه ده‌ناڵێنێ، ژانه سه‌ری دوای نه‌شته‌رگه‌ریه، گه‌رچی ئێستا ئه‌م حاڵه‌ته كه‌متر روو ده‌دات، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك نه‌خۆش توشی ژانه‌سه‌ر ده‌بن له دوای نه‌شته‌رگه‌ری به نیو به‌نج. یه‌كێك له هۆكاره‌كان بریتیه له جۆری ئه‌و ده‌رزی یه كه پی َ ی ده‌وترێ) (Spinal needl ، هه‌تا ده‌رزی یه‌كه بچوكتر بێت لێچوونی شله له په‌رده‌كه كه متر ده‌بێت، هۆكارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌رده‌یه‌ی كه له‌ناو مێشك دا هه‌یه، كه ئه‌و په‌رده‌یه به هۆی شله‌ی ناو مێشك و دڕكه په‌تكه‌وه وه‌ستاوه و جێگه‌ی خۆی گرتووه ، كاتێك ئه‌و ده‌رزی نیو به‌نجه ده‌كرێت به‌ناو په‌رده‌كه‌داله ڕێگه‌ی پشته‌وه په‌رده‌كه كون ئه‌بێت و شله‌ی ناه په‌رده‌كه دێته ده‌ره‌وه و په‌رده‌ی ناو مێشك دائه‌به‌زێت ئه‌و په‌رده دابه‌زینه هۆكاری ئازاره‌كه‌یه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك نه‌خۆش داده‌نیشێت یان هه‌ڵئده‌ستێته سه‌ر پێ په‌رده‌كه‌ی ناو مێشكی داده‌به‌زێت، به‌ڵام له كاتی ڕاكشان دا ئه‌و په‌رده‌یه ده‌چێته‌وه جێگه‌ی خۆی به‌مه‌ش ئازاره‌كه‌ی نامێنت یان كه‌م ده‌بێته‌وه.
پرسیار.. ئایا ئه‌م ژانه‌سه‌ره په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌كه‌وه هه‌یه؟
وه‌ڵام..
له‌گه‌نجدا زیاتر ڕوئه‌دات به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوویه‌كدا، چونكه له به‌ساڵاچوودا به‌پێ ی ته‌مه‌ن ئه‌ندامه‌كان له‌ش به‌ره‌و ڕه‌ق بوون ده‌چێت و په‌رده‌كانی ناو مێشك ِڕه‌ق بوون، ئه‌گه‌ر شله‌كه‌ی كه‌م بێته‌وه ئه‌وپه‌رده‌یه دانابه‌زێت و ژانه‌سه‌ر دروست ناكات له به‌ر ئه‌و هۆكاره‌یه ئه‌و حاڵه‌ته له گه‌نجێكدا زیاتر ڕوده‌دات وه‌ك له به‌ساڵاچوویه‌كدا.
پرسیار.. ژانه‌سه‌ری دوای نیو به‌نج ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن؟
وه‌ڵام..
ئه‌گه‌ر جۆری ئه‌و ده‌رزی یه‌ی كه به‌كارده‌هێنرێت له نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌دا گه‌وره بێت به‌مه‌ش كونی په‌رده‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت و زیاتر شله ده‌ڕوات له په‌رده‌كه‌و به‌مه‌ش سه‌ر ئێشه‌كه ماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌خایه‌نێت، ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م حاڵه‌ته هیچ رووی نه‌داوه.
پرسیار.. بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر ده‌توانرێت نه‌شته‌رگه‌ری به رێگه‌ی نیوبه‌نج به‌رده‌وام بێت؟
وه‌ڵام..
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر بڕی ته‌واو له ده‌رمانی نیو به‌نج بكرێته دڕكه په‌تكه‌وه بۆماوه‌ی (3-4) كاتژمێر به‌پێ ی جۆری ده‌رمانه‌كه كار ده‌كات. له نیو به‌نج دا نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به ئازار ناكات و ناتوانێت قاچه‌كانی بجوڵێنێت، دوای 4 كاتژمێر هه‌ست كردن و جوڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خۆش.
پرسیار.. چاره‌سه‌ر چی یه بۆ حاڵه‌تی ژانه سه‌ره نه‌خۆش دوای نه‌شته‌رگه‌ری؟
وه‌ڵام..
ئه‌م حاڵه‌ته چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئاسانه نه‌خۆش ده‌توانێت بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك هه‌ندێك ده‌رمانی ئازار شكێن به‌كار بهێنێت، وه‌نه‌خۆش هه‌وڵ بدات زیاتر ڕاكشێت و له‌كاتی پاڵكه‌وتن دا قاچه‌كانی بجوڵێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی خوێن مه‌ین له قاچه‌كانی دا. ئه‌م حاڵته ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، دوای چه‌ند ڕۆژێك شله‌مه‌نیه‌كه دروست ده‌بێته‌وه، پێویست ناكات نه‌خۆش سه‌ردانی دكتۆر بكاته‌وه وه ئه‌م حاڵته ئێستا كه‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتردا، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر یه‌ك جۆر ده‌رزی به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك له ده‌رزی هه‌یه، هه‌تا ده‌می ئه‌و ده‌رزی یه‌ی كه‌به‌كار ده‌هێنرێت له نه‌شته‌رگه‌ر یه‌كدا باریكتر بێت لێچوونی شله‌كه كه‌متر ده‌بێت.
پرسیار.. له‌و نه‌شته‌رگه‌ری یانه‌ی كه ده‌توانرێت به به‌نجی گشتی و به نیو به‌نج ئه‌نجام بدرێت كامیان مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌خۆش كه‌متره؟
وه‌ڵام..
هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی به‌نج به پێ ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه به‌كاردێن و به‌پێ ی وه‌زعی نه‌خۆشه‌كه مه‌ترسی هه‌یه. ئێمه زیاتر مه‌ترسی نه‌شته‌رگه‌ری له‌نیو به‌نج و به‌نجی گشتی كۆناكه‌ینه‌وه، زیاتر له جۆری نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌دایه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌كه، هه‌تا ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌كه گه‌وره تربێت مه‌ترسی نه‌شته‌رگرییه‌كه زیاتر ده‌بێت، وه‌جۆری نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه ، نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه 6 كاتژمێر ئه‌خایه‌نێت به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه ماوه‌ی 15-30ل ده‌قه ده‌خایه‌نێت، وه نه‌خۆش پێشتر چ جۆره نه‌حۆشی یه‌كی هه‌یه. نه‌خۆش هه‌یه ته‌مه‌نی 70 ساڵه و به‌ڵام هیچ جۆره نه‌خۆشی یه‌كی درێژخایه‌نی نییه وه‌ك شه‌كره و زه‌خت و نه خۆشیه‌كانی دڵ و گورچیله به‌مه‌ش مه‌ترسی به‌نجه‌كه كه‌متره له‌سه‌ری وه‌ك له نه‌خۆشێك كه خۆی پێشتر نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌یه. له‌گه‌نجدا ئه‌م نه‌خۆشیه درێخایه‌نانه كه‌متره له‌به‌رئه‌وه مه‌ترسی به‌نج له‌سه‌ری كه‌متره. پێویسته هه‌موو نه‌خۆشێك پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه به به‌نجی نیوه بێت یان به‌نجی گشتی بیان كات.
پرسیار.. ئایا نه‌خۆش تووشی ئازاری پشت ده‌بێت دوای نه‌شته‌رگه‌ری به نیو به‌نج؟
وه‌ڵام..
چونكه نیو به‌نج له ڕێگه‌ی پشته‌وه ده‌كرێت خه‌ڵك واتێده‌گات كه تووشی ئازاری فه‌قه‌رات ده‌بێت، به‌ڵام نیو به‌نج هیچ په‌یوه‌ندی به فه‌قه‌راته‌وه نییه. فه‌قه‌رات شتێكه كه په‌یوه‌ندی به كه‌وتنی دیسكه‌كان و بڕبڕه‌كان به‌سه‌ریه‌كدا ئه‌كه‌ون و دیسكه‌كان ته‌نك ده‌بێت. به‌ڵام وه‌ك چۆن ده‌رزی یه‌ك ئه‌چێت به شوێنێكی له‌شدا پاش چه‌ند ڕۆژێك ئه‌و شوێته هه‌ر ئازاری ده‌بێت . یان نه‌خۆشێك ده‌رزی بۆ ده‌كرێت شوێنی ئه‌و ده‌رزی یه هه‌ر ئازاری ده‌بێت. ئه‌گه‌ر نه‌خۆش زه‌عیف بێت به جوانی بڕبڕه‌كانی پشتی ده‌رئه‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌كه‌سێكی قه‌ڵودا كاتێك پشتی ئه‌نوشتێته‌وه ده‌رزی به‌نجه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت له به‌رئه‌وه‌ی فه‌قه‌ره‌كانی به‌جوانی ده‌رناكه‌وێت له‌وانه‌یه ده‌رزی یه‌كه به‌ر ئێسقانی بكه‌وێت ، ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ئازار دروست ده‌كات و ئه‌و ئازاره‌ش كاتی یه و نامێنێت.
PUKmedia راگه‌یاندنی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25