واو !!
بیروڕا 03:41 PM - 2026-03-09
هەرچی كێشە و بەزمی دنیا هەیە لەژێرسەری ئەم واوەدایە، چونكە دوو جۆر دەنگی هەیە، كورت وەك كورد، درێژیش وەك دوور.. لە سێ شوێندا خۆی دەنوێنێت، لە سەرەتا و ناوەڕاست و كۆتایی وشەدا، خۆی بزوێنە كەچی وەك نەبزوێنیش خۆی دەردەخات وەك (وڵات، وازی، وێران) بەپێی ریزبەندیەكەی لە ئەلفوبێی سۆرانیدا، 27 هەمین پیتە، كەچی زۆرترین بەكارهێنانی هەیە، هەموو میدیای كوردی بەدەستیەوە گیریان خواردوە!! كەس نازانێت لە كوێدا بە تاك و لەكوێدا بە جوت دێت؟ ئایا وشەی جوت بە یەك واو یان دوو واو دەنوسرێت!! زۆر كێشەی تری نیشتمانە بریندارەكەمان هەیە سەری داوەكە واوە، كەسیش پێی ناڵێت بڕۆ بەولاوە، یەك دێڕی سەر شاشەی تیڤیەكی كوردیم بینی تەنها لەو بەپەلەیەدا 16 جار واوی تێدا بەكارهاتبوو.
جا ئەم واوە ئەخلاقێكی سەیری هەیە، ئەویش وەك ئامڕازی بەستنەوە بەكاردێت بە مانای and (حرف عطف) بەنموونە (ئێران و كورد، عیراق و كورد، ئەمریكا و كورد) بنواڕە ئەم پیتە سەرشێتە چۆن توانی خۆی بە تەنها لە ناوەندیی ئەم هەموو شتە دژ بەیەكەدا شوێنی خۆی بكاتەوە، هەموو دژەكان بەیەكەوە ببەستێتەوە و شەتەكیان بدات!!، هەر كاتیش بمانەوێت بابەتێك درێژە پێنەدەین و لە كورتی بیبڕینەوە، چەند دانەیەك لەم واوە بەدوای یەكدا ریز دەكەین و ئیتر هەموو شتەكان و رستەكان كۆتاییان دێت، بۆ نموونە: ئەم شەڕە كە هەڵگیرساوە لە چەندین لاوە كاریگەریی هەیە و (وووووو) ئیتر هەر واوێك بۆ خۆی واوێكە..
رەنگە هەموو خوێنەرەكانی (سێگۆشەی خڕ) ئێستا بڵێن ئێمە لە خەمی چیداین و ئەم برادەرەش بە واوەوە گرتویەتی و خەریكە تۆمەتباری دەكات بە هۆكاری كێشە و جەنگ و شەڕەكان!! جا واو لەو پیتانەیە كە زۆرترین بەكارهێنانی لە سۆرانیدا هەیە، بەڵام لە بادینیدا دەبێت بە (ڤ) و تێكەڵاویش دەبێت لەگەڵ واوی فارسی، چونكە لە زمانی فارسیشدا لە هەندێك حاڵەتەكاندا نەك هەموو جارێك واو بە ڤێ (و ـ ڤ) دەخوێنرێنەوە، لەوێشدا بۆ نموونە لە سلێمانی سەمونخانەی (ئاوا) هەیە، لە هەولێر كەناڵی (ئاڤا)، دیسان بەزمی دنیا دێتەوە ژێرسەری واو!!
هەر دەمانەوێت لەباسی زمانەوانی و رێنوس دوور بكەوینەوە، كەچی هەر دەچینەوە سەر رێگاكەی بانە، بۆچی؟؟ چونكە بانە چەندین جار بۆردومان كراوە و شەڕێكی قورس و سەخت لە ناوچەكەدا بەرپا بوە، بەڵام ئێمە باشتر وایە بیكەینە خەتای واوی سۆرانی و واوی بادینی و واوی فارسی زادە و ئیتر باسی لێزەر و موشەك و درۆن و سیخوڕ و وردەكاری ئەم جەنگە نەكەین!! هەر تۆمەتباركردنی واوەكانیش خۆی تێوەگڵانە لە سیاسەت و ئەو شەڕەی كە پێویستە ئێمەی كورد لەم قۆناغەدا توخنی نەكەوین، چونكە من لەسەرەتادا وتم هەموو بەزم و كێشەكان لە چاوی واودا دەبینم، چونكە سەدان موشەكی عەلی و حیدر و فتاح و خەیبەر و. وووووو لە وڵاتانی كوەیت و بەحرەین و و قەتەر و سعودیە و وووووو دیسان هەموو واوەكان جارێكی تر باس كرانەوە و نووسرانەوە.
لەكۆتایی ئەم گۆشەیەدا یەك واو ماوە باس نەكرابێت لەسەر ئەم شەڕە و عاقیبەت و دەرئەنجام و پریشك و سێبەر و كێك و شتەكانی تریش كە بە زمانی كابرایەكی ئەمریكی دەڵێم : (واو-WAW)
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
كاروان ئەنوەر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
400 خێزانی ئاوارەی عەفرین دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
04:54 PM - 2026-03-09 -
سعودیە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە دەداتە عیراق
11:22 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
09:53 AM - 2026-03-09
زۆرترین خوێنراو
-
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
بیروڕا 11:00 AM - 2026-03-09 -
سهرپهرشتیاری ئیدارهی گهرمیان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە کۆگاکان پڕ خۆراکن
کوردستان 10:52 AM - 2026-03-09 -
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09 -
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە
عیراق 09:36 AM - 2026-03-09 -
166 هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:11 AM - 2026-03-09 -
نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە نزیکەى 120دۆلار
جیهان 09:07 AM - 2026-03-09 -
بروسكهیهكی كۆسرهت رهسوڵ ورهی چهكدارانی رژێمی روخاند
کوردستان 09:04 AM - 2026-03-09 -
وەزارەتی رۆشنبیری: میدیاكان بەرپرسیارانە رووماڵبكەن و ئاسایشی نیشتمانی بپارێزن
کوردستان 09:54 PM - 2026-03-08




دابەزێنە

