ئیمزاکەی تەیف
بیروڕا 05:38 PM - 2025-11-27
تا ئیمزایەکی تر، بەخواتان دەسپێرین
خوشکی بەڕێزمان حاجی تەیف سامی، (هەر ئەو سامییە کە ناوی یەت هەیبەتێکی خۆی هەیە) کە وەزیری (تڕ و تفاق)، ببورن دارایی عیراقە، هەرچی لێیان پرسی لەبارەی مووچەی خەڵکی رەش و روتی هەرێمەوە، دەیوت: "(کاری تێدا دەکەین)"، رێک وەک ئەو نوسینە یەتە بەرچاوم کە شەقامێک لەسەر تەعمیرات و تەعدیلاتە و لەسەری نوسراوە ئاگاداربە لەپێشەوە کارکردن هەیە، ئاخر ئەمە لانیکەم لادانی کاتی بۆ دروستکراوە، ئەبێ لادانە کاتیەکەی تەیف خان چی بێت بۆ مووچەی هەرێم.
ئێمەی خەڵکی هەرێمی داماو، وەک سەعات هەمیشە میلەکەمان لەدواوەیە، خەتای خۆمان نییە پیلی سکوتمان بۆ ئەنێرن، ئەوەتا لە کۆتاییەکانی مانگی یانزە_داین و هێشتا مقۆمقۆی وەرگرتنی مووچەی مانگی نۆ_مانە، هەی هوو بۆ سێ مانگەکەی تر، ئاخر ئێمەش نەگبەتیمانە، خۆ دەمیشمان ناوەستێ، سور ئەزانین هەر جارێک قسەی لەسەر ئەکەین وەک (میزی حوشتر) ئەچینەوە بەرەو دوا، کەچی هەموو دەفعەیەک خۆمان گیف ئەکەینەوەو قسەی چەور و بەلەزەت ئەکەین، تا وای لێ یەت لەکونی لوتمانەوە دەریئەکێشن و دادەی دارایی دێتە جواب و ئەڵێت ناینێرم و پێم ئەکرێت، جا توخوا ئەگەر ئەو هات و نەهاتەش نەبێت راگەیاندنی داماو قسە لەسەر چی بکەن.
ئێ ئینجا با بێنەوە سەر باسەکەی خۆمان، ماوەی سێ رۆژ بوو لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەسەر مێزەکەی دادە تەیف بوو، رۆژی یەکەم ویستی ئیمزای بکا و سوبحانەڵا جافەکە مەرەکەبی تیانەمابوو، رۆژی دووەم کە ویستی ئیمزای کات تەنها جافی سەوز لەسەر مێزەکە مابوو، ئێ ئەوەش تەنها بۆ ئیمزای بڕیاری لەسێدارەدانەو هێشتا بۆ ئەوە سەرەمان نەهاتووە، بۆیە ئەوجارەش نەیکرد، بۆ بەیانی و رۆژی سێیەم، کارمەندی پاکەرەوەکە کاتێک نوسراوەکەی لەسەر مێزەکە بینی، زگی پێمان سوتاو ئەملاو و ئەولاو سەرەوەو خوارەوە گەڕا تا جافێکی سوری وەک خوێنی کاڵ و ئاڵی دۆزیەوەو دایە دەستی جەنابی وەزیر و بڕیاری ناردنی مووچەی ئەم مانگەشیان لەکۆڵ کردەوە، جا تا مانگێکی تر و ئیمزا و جافێکی تر بەدەست و پەنجە هەنگوینەکەی دادە تەیف بەخواتان دەسپێرین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

