پەرتەوازەیی کوردو چاوەڕوانی بەغداد
بیروڕا 03:39 PM - 2025-11-27
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەگوێرەی ئەو ڕێبازەی رەوان شاد جەلال تاڵەبانی دایڕشتووە، جەخت لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕی بە هەموو هەوڵێکی نیشتمانی دەکاتەوە کە ئامانجی بەهێزکردنی یەکڕیزی گەلی کورد بێت لە بەغداد بەبێ گوێدانە جۆری ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو هەرێمی کوردستان.
ئەزموونەکانی رابردوو سەلماندوویەتی کە یەکڕیزیی هەڵوێستەکان زامنی سەرەکی بەردەوامبوونی دەستکەوتە دەستوورییەکانە، و کاری هاوبەش باشترین ڕێگایە بۆ دڵنیابوون لە بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی نیشتمانیی عێراقیدا.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، هەرێم دابەشبوونی سیاسیی بەخۆوە بینیوە کە بە شێوەیەکی نەرێنی ڕەنگدانەوەی لەسەر توانای مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییە هەستیارەکان لە پایتەختدا هەبووە . نەبوونی هەڵوێستی یەکگرتوو بووە هۆی لاوازبوونی توانای هەرێم بۆ بەرگریکردن لە مافە دارایی و سیاسییەکانی، و ڕێگەی بۆ پاشەکشێیەکی بەرچاو لەو دەستکەوتانەی هێنایە ئاراوە گەر هێزە کوردییەکان لەسەر دیدگایەکی یەکگرتوو و چوارچێوەیەکی دانوستانکاری هاوبەش ڕێککەوتبان دەتوانرا بە ئاسانی بەدەست بهێنرێن.
ئەم دابەشبوونە تەنها وەک ناکۆکییەکی سیاسی لە نێوان لایەنەکاندا نەماوەتەوە، بەڵکو هۆکارێکی ڕاستەوخۆیە بۆ لاوازکردنی سەنگی هەرێم لە بەغداد و کەمکردنەوەی کاریگەریی لە داڕشتنی سیاسەتە نیشتمانییە پەیوەند بە مافە دەستوورییەکانیەوە.
ڕەنگدانەوە مەیدانییەکانی ئەم دابەشبوونە بە ئاشکرا لەسەر ژیانی هاووڵاتیی کورد دیار بوو، کە خۆی لە ناوەڕاستی قەیرانە یەک لەدوای یەکەکاندا بینییەوە، وەک دواکەوتنی مووچە، کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییەکان، لێڵی دیمەنی ئابووری. بە تێپەڕبوونی کات، بنبەستی سیاسی گۆڕا بۆ چەقبەستنێکی گشتی کە دامەزراوەکان و شەقامی گرتەوە، و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر متمانەی گشتی و ئارامی کۆمەڵایەتی هەبوو.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم لێکەوتانە، پێویستە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە، کە هێزە سیاسییە کوردییەکان پەلە بکەن لە ڕێککەوتن لەسەر فۆرمولەیەکی گشتی و پابەند بن بە یەکڕیزیی هەڵوێست لە بەغدادا. چونکە ناتوانرێت مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاستەنگە کەڵەکەبووانە بکرێت، چ لە پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بێت یان لە دۆسییە ناوخۆییەکان، بە شێوازی جیاواز و دیدگای لێکدابڕاوەوە.
ڕێککەوتن لەسەر چوارچێوەیەکی هاوبەش پێویستییەکی ستراتیژییە بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری هەرێم، چەسپاندنی مافەکانی، و دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیانی. هەروەها یەکڕیزیی هەڵوێست لە بەغدا یەکەم هەنگاوە بەرەو چارەسەرکردنی قەیرانە سەختەکانی ناو هەرێم، لەسەرووی هەموویانەوە قەیرانی دارایی، کێشە ئیدارییەکان، ئاستەنگەکانی حوکمڕانی، و دۆسییەکانی خزمەتگوزاری.
لەم چوارچێوەیەدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەرگاکانی کراوەن بۆ هەموو دەستپێشخەرییەکی سیاسیی بنیاتنەر کە هەوڵ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێم و بەهێزکردنی سەقامگیری بدات. یەکێتیی نیشتمانی تەنها کار بۆ رێکخستنەوەی مالی کورد ناکات، بەڵکو هەوڵیش دەدات بۆ بنیادنانی سازانێکی نیشتمانیی عێراقی فراوانتر کە زامنی سەقامگیری وڵات بێت، و مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی بەبێ جیاوازی بەهێز بکات.
لە سێبەری دابەشبووندا پاراستنی ئایندە و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بەردەوام نابێت. بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی وا دەخوازێت پەلە بکرێت لە یەکخستنی ڕیزەکان، ڕێکخستنوەوی خواستە هەنووکەییەکان، و بەهێزکردن سەر لەنوێ دارشتنەوەی هەماهەنگی نێوان هێزە کوردییەکان لە بەغداد، تەریب لەگەڵ چارەسەرکردنی قەیرانە ناوخۆییەکان بەگوێرەی دیدگایەکی هاوبەش و بەرپرسیارانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

