سیاسەت و خەڵك.. لە پەراوێزی (زاخۆ) ویستانی كوردستان
بیروڕا 11:59 AM - 2025-11-27
لە سیاسەتدا شتێك هەیە ناوی جوگرافیای سیاسییە و شتێكی دیكەش هەیە پێی دەڵێن: جوگرافیای خەڵك، چەمك و دیفاكتۆی یەكەمیان بۆ كوردستان ئاساییە، كە بەسەر دوو زۆن و ناوچەدا دابەش بووبێت و هەر یەك لە هێزە قەڵەمڕەوەكان لەڕێگەی هەژموونەوە ناوچەی خۆیان خۆش بوێت و بایەخی پێبدەن و بیكەن بە جێگەی نفوز و باڵایی، بەڵام لە ئاستی دووەمیاندا كە جوگرافیای خەڵك و دانیشتوانە پێوانە سیاسییەكان دەگۆڕێن بۆ پرسێكی باڵاتر و شوناسی كوردبوون جێگەیان دەگرێتەوە و لەدەرەوەی ناكۆكی و بەریەككەوتنە سیاسییەكان هەم پارت و حزبەكان، هەم خەڵك و جەماوەر شتە كاتییەكان تێدەپەڕێنن و لە یەك سیاقدا یەكدەخرێن.
لە ماوەی رابردوودا دیاریكردنی هاندەرانی یانەی زاخۆ وەك بژاردەیەك لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتییەوە وەك باشترین جۆری هاندەری وەرزشی، بە تەنها یانسیب یان پێوانەكردنی رادەی جەماوەرییبوونی سنوور و جوگرافیایەك نییە، هەروەك ماركێتین نییە بۆ وێنە و گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە كاریگەریی لەسەر دیدگای جیهانیی بووە، بەڵكو جۆرێكە لە تاقیكردنەوەیەكی نەتەوەییانە بۆ ئێمە كە جارێكی دیكە چێكی شوناس و ناسنامە كوردستانییەكەی خۆمان بكەینەوە و بە دنیای دەرەوەی خۆمانی بسەلمێنین كە كورد جگە لەوەی یەكگرتووە و بە یەك پاكێجی ئینتیما دەچێتە ركابەرییەكەوە، لە هەمانكاتدا دەشتوانێت وێنایەكی جیاواز پیشان بدات، كە سەرەڕای ئەزموونی لاواز و سەرەتایی وەرزشیی، بەڵام دەتوانێت بۆ وەرزش ببێتە براندێكی سەربەخۆ و لە كەسی دیكە نەچێت.
بە سەرنجدان لە میدیا وەرزشییە جیهانییەكان تێگەیشتم لەوەی كە هاندەرانی وەرزشی لە ئەرجەنتین و توركیا و ئینگلتەرا لەڕووی جۆش و خرۆشەوە بێ هاوتا و كەم وێنەن، بەڵام كاتێك زاخۆ و هاندەرانی دەبن بە دیاردەیەكی نوێی وەرزشی، بۆ هەموومان، ئەوانەی دۆستی وەرزشین یان نا، شانازییەكە لەگەڵ یەكتر بەش دەكەین و دەڵێین: لە هەوڵەكانی سەرخستنی زاخۆدا پێكەوە بووین و سنوورە سیاسییەكانمان نەزانی.
ئەم دیاردە و دیمەنە شێوەكەی لە سەرەتاكانی بەرنامەی هونەری (ئەرەب ئایدڵ) و جۆش و خرۆشی خەڵك دەچێت بۆ پشتگیریی لە كەسایەتی و مۆڕاڵی كوردی، چونكە كورد و كوردستانییەكان ئەو شتانەی پەیوەستە بە شوناسەوە دڕدۆنگییە سیاسییەكان، ناكۆكی و بەریەككەوتنەكان، كێشە و لێك تێنەگەیشتنەكان وەلا دەنێن و لە ژێر ناونیشانی (هەر كورد بووین و هەر كورد دەبین) هەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە، ئەمجارەش بە بەكارهێنانی هەموومان زاخۆیین هەر ئەو شتەمان كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07




دابەزێنە

