هەرێمی کوردستان لە دوڕیانی هەل و مەترسیدا …
بیروڕا 09:46 AM - 2025-11-27
دواجار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فیدراڵی عێڕاق ته‌واو بوو, بێ ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان "به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی" بتوانن زۆرینه‌ی ڕه‌های كورسییه‌كانیان هه‌بێت, یاخود دیدێكی هاوبه‌شی نزیك بۆ كاركردنی پێكه‌وه‌یی گه‌ڵاڵه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده به زاره‌كی باس له یه‌كڕیزيی نیشتمانی و مافه ده‌ستورییه‌كانی كورد له به‌غدادله‌لایه‌ن زۆربه‌ی هێزه كوردستانییه‌كانه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام به پراكتیكی كوردستان به‌ره‌و جه‌مسه‌رگیريی حزبی و سیاسيی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت, كه دوور نیيه ده‌رگا بۆ جه‌مسه‌رگیريی جوگرافیش واڵا بكاته‌وه.
گومان له‌وه‌دا نیيه له دوو وێستگه‌ی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازی نیشتمانی, كه تایبه‌ت بوو به دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی فیدڕاڵی له ساڵی "١٩٩٢" و هه‌روه‌ها له دروستكردنه‌وه‌ی عێراقی دوای "٢٠٠٣", هه‌ردوو هێز ڕۆڵی سه‌ره‌كییان له دانانی ده‌ستورو سیستمی سیاسيی ئێستای عێراق و كوردستان گێڕاوه، ئه‌م ئه‌زموونه "سه‌رباری ڕه‌خنه جیددیيه‌كان" بۆ ماوه‌كی زۆر جێگیری و هێزو گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان فه‌راهه‌م كرد‌و كوردستانیش بوو به نموونه‌یه‌كی جیاواز, كه زۆرجار له‌لایه‌ن بێگانه‌كانه‌وه به (عێراقێکی تر) ناو ده‌نرا.
به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو هێزی سه‌ره‌كی، به‌تایبه‌ت له دوایه‌مین كابینه‌ی هه‌رێمی كوردستان ودروستبوونی هه‌ستێكی به‌هێز لای یه‌كێتی كه به مه‌به‌ست ناوچه‌كانی ژێر نفوزی په‌راوێز دەخرێت و له خزمه‌تگوزاريی هاوسه‌نگ بێبه‌ش ده‌كرێت، تێكچوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه گوتاری سیاسيی كورد له‌سه‌ر ئاستی فیدڕاڵی‌دا لاواز كرد‌و درزێكی گه‌وره‌ی تێكه‌وت، به‌هۆی نه‌بوونی هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی كوردستانی گشتگیر بۆ هێزه كوردستانیيه‌كان له چه‌شنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه یان ئه‌نجومه‌نی سیاسيی نیشتمانی سوننه‌كان,سه‌ره‌نجام كوردستان و هێزه كوردستانییه‌كان په‌رته‌وازه بوون، كوردیش خاڵی هێزی سه‌ره‌كی خۆی "كه یه‌ك گوتارییه" له‌سه‌ر ئاستی فیدڕاڵی له‌ده‌ست دا.
وه‌رچه‌رخانی مه‌ترسیدار و تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌ی كوردستان, خراپترین كاریگه‌ريی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی به‌جێهێشت، سه‌ره‌نجام هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی زیاتر له "١٠"ساڵه تووشی قه‌یرانی دارایی و ئابوری و ناجێگیری سیاسيیبوو. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا, ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانی هیچ لایه‌نێک به‌سه‌ر ئه‌وی تردا زاڵ بكات، به‌هۆی نه‌بوونی تێگه‌یه‌شتنێكی هاوبه‌شی هاوسه‌نگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان, له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له پاش شه‌ڕی ناوخۆوه تووشی درێژترین قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌ت بووه، ئه‌م قه‌یرانه گه‌ر له‌وه زیاتر درێژه بكێشێت دوور نیيه خودی هه‌رێمه‌كه‌مان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یه‌كگرتوو بخاته ژێر چه‌ندین ئه‌گه‌ری كراوه.
به كورتی تێگه‌یشتن له‌م هاوكێشه‌یه و ئاسۆكانی چاره‌سه‌ركردن زۆر قورس نيیه، دوو لایه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا پێكه‌وه بنه‌مای ئه‌م هه‌رێمه‌یان دامه‌زراند و به‌ڕێوه‌بردووه، تاكو ئێستا نه له‌ڕووی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و نه له‌ڕووی جه‌ماوه‌ری و کارەکییەوە هیچ كام له‌م دوو هێزه پێگه‌و توانای خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه و هێزی سێیه‌می سه‌ره‌كیش دروست نه‌بووه‌و بوونی نیيه، بۆیه گرنگه دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌م قه‌یرانه:
یه‌كه‌م: به هه‌مان ڕۆحییه‌تی وێستگه مێژووییه سه‌ره‌كییه‌كانی "١٩٩٢" و هه‌روه‌ها "٢٠٠٥" كاربكه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگیئیستقراری سیاسی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری, بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه و میكانیزمی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كێشه‌كانیان دروست بكه‌ن.
دووه‌م: ڕوونه ئەگه‌ر ئه‌م دوو هێزه نه‌توانن وه‌ك پێشتر كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی بازنه‌ی ململانێكان له‌وه زیاتر فراوانتر نه‌بێت, باشتر وایه بیر له هه‌موو ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی تر بكه‌نه‌وه‌و سیستمی سیاسی و یاسایی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژنه‌وه كه كه‌مترین كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش لەنێوانیاندا هه‌بێت, سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان به شێوه‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی بۆ خزمه‌تكردنی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی شۆڕبكرێنه‌وه‌و قورسایی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگا‌و یه‌كه ئیدارییه سه‌ربه‌خۆكان بگوازنه‌وه و له‌ڕووی یاساییشه‌وه دابڕێژرێته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌ك كه لەڕووی یاساییه‌وه یه‌كگرتوویی هه‌رێمه‌كه پارێزراو بێت, به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا دوو یان زیاتر له سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئۆتۆنۆمى تێدا دروست بكرێت. هه‌ردوولاش له‌جێی ململانێى یه‌كتر و دروست بوونی نائیستقراری سیاسی و ئیداری شه‌ڕی نمونه‌یی بۆ خزمه‌تكردن (وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵانی نێوان "١٩٩٨" و "٢٠٠٥") پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی واقيعی ده‌سه‌ڵات و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌كه‌مان دیاری بكه‌ن و دایبڕێژنه‌وه و هه‌رێمه‌كه‌مان زیاتر له ناوچه‌یه‌كی نیمچه ئۆتۆنۆمی هه‌بێت, كه دوور نیيه له ئاینده‌دا پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر سنوری ئیداری هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌مان میكانیزم بۆ ناوچه دابڕاوه‌كانیش په‌یڕه‌و بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

