700 سیمكاردی ئاسیاسێڵ
بیروڕا 11:11 AM - 2025-11-24
كە موسڵ لەلایەن داعشەوە داگیركرا ساڵی 2014 بوو، لەو سەروبەندەدا لەگەڵ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ وا رێككەوتین كە 1000 هەزار سیمكارد بە ئۆفەرێكی باشەوە بۆ رۆژنامەنووسانی سلێمانی دابین بكەین، كاتێك كە سیمكاردەكانم وەرگرت لەسەر كارتۆنەكان نووسرابوون موسڵ، دیاربوو ئەم سیمكاردانە نێردرابوون تا لە موسڵ بفرۆشرێن و دابەشبكرێن، بەڵام كە موسڵ داگیركرابوو ئیتر هێنرابوونەوە سلێمانی و ئێمەش لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بانگەوازێكمان بۆ ئەندامانمان كرد..
ئەوەبوو 300 سێ سەد دانە لەو سیمانەمان بەسەر ئەندامانی سلێمانی دابەشكرد، ئیتر بەناوی (سیمكارتی فری واتە خۆڕایی) ناسێنران، بە بڕی تەنها 10 هەزار دیناری مانگانە قسەیەكی زۆری پێدەكرا و پێدەكرێت، نرخەكانیان گەیشتنە چەند سەد دۆلارێك!! گەر تۆ پەیوەندیی بە كەسێكی بەرەحمەوە بكەیت لەرێگەی ئاسیاسێڵەوە، خاوەنی ئەم سیمكارتانە وەڵام نادەنەوە، بەڵكو خۆیان تێلت بۆ دەكەنەوە، چونكە ئەم كەسە یان ئەم كەناڵەی سودمەندی ئۆفەرەكەی ئێمە بووە، هەرچەندە قسەبكات لە سنوری دە هەزار دینار تێناپەڕێت، ئەمەش سیفەت و خویەكی جوانە و لە بەرژەوەندیی بەكاربەرانە، بەڵام بە زیانی كۆمپانیای فرۆشیار دەشكێتەوە..
جا با لەم زەرەر و زیانەی ئاسیاسێڵەوە بچمە ناو مەبەستی نوسینەكەم.
ئەو 300 دانەیەمان دابەشكرد؟؟ بەڵێ
ئەی ئەو 700 دانەیەی كە مانەوە چیتان لێكرد؟
پرسیارێكی جوانە!
لەوەڵامدا: تا ئەمڕۆش كە ئەم گۆشەیە دەخوێننەوە 24 ی نۆڤەمبەری 2025، ئەو كارتۆنە سیمكاردە هێشتا لەناو ئۆتۆمبێلەكەی مندایە؟؟
شتێكی سەیرە؟؟ تەنانەت هەر 300 فۆرمی دابەشكراو و وێنە و زانیاری بەكاربەرانیش كە هەموویان میدیاكارن هێشتا لای منن.
مافی خۆتە ئەی خوێنەری گۆشەكەم پرسیارێكی لۆجیكیانە بكەیت: لەماوەی ئەم 11 ساڵەدا ئەم سێ سەد كەسە هەزاران سەعات ئەم سیمكاردانەیان بەكارهێناوە، بەبێ بوونی داتا و ناوو زانیاریی لە ناو كۆمپیوتەری كۆمپانیاكەدا؟؟ بەڵێ..
ئەی موسڵمانێك نەبوو فۆڕمەكان و ئەو كارتۆنە سیمەتان لێوەربگرێتەوەو بیباتەوە بۆ كۆمپانیا؟؟ نەخێر.
ئەی 11 ساڵە 700 سیمكاردی چالاككراو لەلای كەسێكەو لە قاسەی سەندیكاو سندوقی ئۆتۆمبیلەكەیدا هەڵدەگیرێت؟؟ هەمدیسان بەڵێ..
ئەی كەس بیریی لە دفن وكفن كردن و فرۆشتن و لەناوبردنی ئەم كاڵا بەنرخانە نەكردەوە، گەر بە علوجی بفرۆشرێن لەژێر پەردەپۆشكردنی لافاوو ئاگركەوتنەوەو دزران و فەوتان و دێزە بە درخۆنە كردن؟؟ نەخێر..
چونكە لە خۆپیشاندانەكانی 2018 دا كە چەندین بارەگای حزب و فەرمانگە سووتێنران، ئەم سیمانەو بڕێك پارەی كەممان لە سەندیكا هەبوو گواستمەوە بۆ جێگایەكی بێترس..
لەسەروبەندی كۆرۆناشدا بینای سەندیكاكەمان ئاگری گرت و زیانێكی زۆرمان بەركەوت، تاكە خەم و ترسی من تەنها ئەو سیمكاردانە بوو، سوپاس بۆ خوا ئەوجارەش سەلامەت بوون..
وردەكاری ئەم بەسەرهاتە زۆر سەیرە، لەگەڵ ئەوەشدا من دڵنیام ئاسیاسێڵ خاوەنی ناو و ناوبانگێكی زۆر باشی ناوخۆیی و جیهانیە، كەچی دوای ئەوەی دابەشكردنی سیمكاردەكانمان تەواو كرد، راستەوخۆ پەیوەندیم بە كارمەندانی كۆمپانیاكەوە كرد، تا بێن و 700 سیمكارد و 300 فۆرمی ئەو خەڵكە وەربگرنەوە، لەو رۆژەوە كە وتیان (بەڵێ باش) هەتا ئەمڕۆ، بە سەدان تێل و پەیوەندیم بە كارمەندان و بەرپرسانی ئەم كۆمپانیایەوە كردووە، هەموو وەعدو ژوان و كات و بەڵێنەكانیان بۆ وەرگرتنەوەی سیمكاردەكان لە بەڵێن و پرۆژەكانی پێش هەڵبژاردنی سیاسیەكان چووە و سیمكارد هەر لە شوێنی خۆیەتی و فۆرم و داتاو زانیاری بەكاربەرانیش هێشتا لەناو كارتۆنەكەدایەو لەناو ئۆتۆمبێلەكەمدان، ئەو 300 بەكاربەری ئۆفەری سیمكاردی فری ـ ش قسەو كاری خۆیان دەكەن و ناشزانن كە فۆرمەكانیان هێشتا لای منە و لەماوەی 11 ساڵی رابردوودا زانیارییەكانیان نەگەشتووەتە كۆمپانیای ئاسیاسێڵ.
ئەمەش لە سیگۆشەی خڕ دەچێت
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17




دابەزێنە

